ئه‌و دۆخه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له به‌شێك له‌شاره‌كانی عیراق بینرا، به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به‌كۆتایی داعش و به‌شێكی تری شه‌ڕی به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی شیعه‌یه له‌گه‌ڵ خودی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شێكی تریشی وروژاندنی شه‌قامی عیراقییه، تاوه‌كو له‌په‌نای ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا بتوانن وه‌ك پاڵه‌وان و خاوه‌نی هێزی جوڵاندن و فشار خۆیان بناسێنن، هه‌رچۆنێك بێت ئیدی عیراق له‌دوای ئه‌م ده‌سپێكه‌وه كه بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ ده‌بینرێت، تاوه‌كو بتوانێت چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره بنێت به‌ئاراسته‌ی چاكسازی و باشتركردنی دۆخی هاووڵاتیانی عیراق، ئه‌م دۆخه بۆ چه‌ند ساڵی داهاتووی حوكمی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عیراق، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چه‌ند جارێكی تریش به‌م شێوازه به‌رده‌وامی هه‌بێت و شه‌قامی عیراقی وه‌ك دۆخی چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ندجارێكی تر گرژی و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه ببینێت، هه‌ڵبه‌ت ره‌نگه هه‌رجاره‌ی به‌خواستی كه‌سێك یان گروپێك ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان دیاری بكرێن و ئاراسته بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و نێوه‌نده‌دا خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه، به‌شێكی گرنگی هه‌ر ئه‌و خواست و داواكارییانه ده‌بێت كه چه‌ند رۆژێكه به‌شێك له‌شاره‌كانی عیراقی دووچاری دۆخی ناجێگیر كرده‌وه، كه‌واته به‌رله‌وه‌ی ئه‌م شێوازی ناڕه‌زایه‌تییه ببێت به‌كارێكی رۆژانه یان به‌رده‌وامی گروپ و تاقمی جیاجیای عیراق، حكومه‌تی فیدراڵی ده‌بێت هه‌موو تواناكانی بخاته خزمه‌تی خۆشگوزه‌رانی و به‌مه‌ش ده‌توانرێت عیراق له‌زۆر گرفت و ئاسته‌نگ رزگار بكرێت، كه دواجار له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه رێگه له خاپووربوون و ناسه‌قامگیری سه‌رتاسه‌ری ده‌گیرێت، كه جارێكی تر گۆڕه‌پانی عیراق ده‌بێته‌وه مه‌یدانی تیرۆر و گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنێكی مه‌ترسیداری بیری توندڕه‌وی.
له‌ڕاستیدا ئاگره‌كه‌ی به‌غدا هه‌ر شێوازێك بێت، نابێت شه‌رعییه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان بدرێت، ئه‌مه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هیچ گرفتێك نییه و خۆشگوزه‌رانی گه‌یشتووه به‌لوتكه، به‌ڵكو له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م راستییه‌ی كه كۆپی هه‌ر شێوازێكی ناڕه‌زایه‌تی له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر به‌بێ خوێندنه‌وه و حیساباتی ورد بۆ ده‌رنجامه‌كانی، كاره‌سات ده‌خوڵقێنێت و دواجاریش به‌بێ ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتی گرنگ ئاگری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كوژێنه‌وه .
هه‌موو شێوازێك له‌ناڕه‌زایه‌تی بۆ هه‌ر مافێك كه حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ری بێ‌باك بووه، ره‌وایه و پێویسته وه‌ك هه‌نگاوی پیرۆز سه‌یر بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین دووكه‌ڵی ناڕه‌زایه‌تی هیچ كوێ ناتوانێت كاریگه‌ری له ژینگه‌یه‌كی تری جیاواز دروست بكات و هه‌موو ئه‌وانه‌شی له‌ڕۆژانی رابردوودا بانگه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌كرد بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها ئامانجیان نمایش و خۆماڵیكردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه، پیشاندانی ئه‌م خواسته له‌كاتێكدایه هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده دروشمی گه‌وره‌ی بێكردار و به‌ڵێنی بریقه‌رداریان بینیوه، هه‌رگیز جارێكی تر ئاماده‌نین له‌پێناوی دلێركردنی ده‌نگی كه‌مینه‌یه‌ك خۆیان بكه‌ن به قوربانی و دواجاریش كه‌سانێك وه‌ك ده‌ستكه‌وت بیخه‌نه‌وه خزمه‌تی به‌رژوه‌ندییه‌كانیان، چونكه به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا جوڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌بووه، هه‌میشه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه له‌لایه‌ن گروپ و هێزی دیاریكراوه‌وه ئاراسته‌كراون و به‌مه‌ش چه‌ند كه‌سێك كورسی پێشه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردووه و كۆتایی هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كیشیان كردووه به‌كاڵای رێكه‌وتن و گفتوگۆكانیان، بۆیه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م واقیعه‌ی كه هه‌مووان دركی پێده‌كه‌ن، هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه و كۆپیكردنی ئه‌م شێوازه له داواكاری، كارێكی نه‌گونجاو ده‌بێت كه هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت وه‌ك پێویست له‌ژێرباری رزگاری بێت و ئه‌مه‌ش ته‌نها جه‌وله‌یه‌كی تری ناكۆكی و گرفت و كێشه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و زۆرینه‌ش تیایدا زیاندمه‌ند ده‌بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی