ترامپ شێتە یان سیاسی

09/10/2019

مەجید ساڵح

ترامپ لەو سیاسیانەیە كە باوەڕی بەو ئیدیۆمە كوردیە هەیە كە دەڵێ: "لەسەرەڕێ گوو بكە با خەڵك باسیت بكەن".

بردنەوەشی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٧ هەر بەو شێوە بوو، هەزاران پەیجی لە فەیس بووك كڕیبوو تاوەكو قسەی پێ بكەن.. بڵێن دژی هاتنی پەنابەرە، دژی ژنە، دژی ئیسلامە.. پلانەكەشی سەری گرت، ئەو دەیزانی ئەو جۆرە باسانە لە ئەمریكا لانگریان زۆرە بۆیە لە ماوەیەكی كەمدا بوو بە ناو..

ترامپ بەوردی لەوە تێگەیشتبوو بە بڕیاری كشانەوە لەسوریا، نەیارەكانی كە ئیستا لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆی ئەمریكا و تەنانەت حزبەكەی خۆشی لە ژماردن نایەن، هەرهەمویان دێنەسەرخەت و میدیای جیهانی و ئەمریكی رۆژانە بە هەزاران جار ناوی دەهێنن، دەیزانی بەم كارەی مەسەلەی لێپێجینەوە و پرسی لەكارلادانی بۆ ماوەیەك لە میدیاكاندا كز دەبێ... میدیای جیهانی و ئەمریكی سەرقاڵ دەكات..

ترامپ ئەوە دەزانێ كە مەسەلەی مانەوەی هێزە ئەمریكییەكان لە سوریا پەیوەندی بە بەرژەوەندی ئیسرائیل و رێگریكردنە لە نفوزی ئیرانی .. بۆیە لە پشوەكانی هەفتەدا قسەیەك دەكات و جیهانی پێوە سەرقاڵ دەكات و كە دەوام دەست پێدەكات وردەوردە لێی پاشگەز دەبێتەوە... ترامپ، بۆ مانەوەی خۆی لەسەردەسەڵات نەك هەر گەمە بە كوردو ئیسرائیل و سعودیە و دۆستەكانی دیكەی دەكات، بەڵكو ئامادەیە یاری بە بەرژەوەندیە نەتەوەییەكانی ئەمریكاش بكات... بۆیە شێت نییە، خۆی داوە لە شێتی.. حەزی لە كورسیە.. حەزی لەوەیە ئەو عومرەی ماویەتی نەك هەر ئەمریكیەكان، بەلكو دنیا باسی بكات، ناوی سەردێڕی هەواڵەكان بێت..

كوردیش دەبێ ئەم گۆمەی ترامپ شڵەقاندویەتی بە فورسەت بزانێ و لەسەرتاسەری جیهان خۆپیشاندان بكات و نامەی ئیعتراز و نارەزایی بگەیەنێتە تەواوی ناوەندە بڕیار بەدەستەكان.. نەك بە تویتێكی ترامپ چۆكی بشكێ و بە دانەیەكی تری دنیایی لێ بؽت بەشامی شەریف...

مەجید ساڵح

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی