سایكلۆژی مرۆڤی تورك.. ئەردۆغان وەك نموونە

20/10/2019

ئەحمەدی مەلا

ئێمە دەبێ لە خۆمان بپرسین بۆچی تورك هەندە رقی لە كورد دەبێتەوە؟ ئەمە رقێكی رەگهاژوو و پشتئەستوورە. 

رقێكی كوێرە، شەلم كوێرم ناپارێزم ناكات، ژن و منداڵ و پیر و نەخۆش ناناسێ، یاساكانی شەڕ، نە ئەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان جاڕیان بۆ داوە، نە ئەوەی لە شەریعەتی ئیسلامدا هاتووە : دار مەبڕن و پیر مەكوژن...

رەنگە ئەم رقە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە تورك خاوەنی راستەقینەی ئەنادۆڵ نین، قوستەنتینییەیان بە ناوی ئیسلام داگیركرد، كورد پێش ئەوان موسڵمان بووە، كورد خاوەنی ئەو خاكەیە پێش گەیشتنی ئەوان. رۆژهەڵاتی خاكی كوردانە، رۆژئاواشی خاكی یۆنانە. قوستەنتینییە پایتەختی رۆژهەڵاتی جیهانی مەسیحی بووە، تاكو ئێستاش ئەو بەردانەی كە گومەزی مزگەوتەكانی ئەستەمبوڵیان بەرزكردۆتەوە بە دەست و تەوری بیناسازانی مەسیحی دروست كراون. پێش ئەوەی ناوی مەحەمەدی لێ بەرز بێتەوە ناوی عیسا و كوڕ و رۆحی قودسی تیا بەرزبۆتەوە .

ئەو رەگەزەی كە ئێستا پێی دەگوترێ تورك، تواوەی چەندین رەگەزی جیاوازن، تورك، بولگاری، یەهودی، چەركەس، یۆنانی، عەرەب هتد.

توركیای هاوچەرخ لەسەر ئەم بنەمایە دروست بووە، سڕینەوەی ئەوەی دیكە لە پێناو منی تورك، منی سەرەوەر...پەلهاویشتنی توركیا بۆ دەرەوەی خۆی لە پێناو مانەوەی خۆیانە، دەزانن كورد ئەم بنەمایە هەڵدەتەكێنێ، زۆر بە باشی دەزانن...بەڵام ئەردۆگان زەمینەسازیی دەكات بۆ ئەوەی كورد لە توركیا بە گەرمی بێتەوە سەر شانۆی رووداوەكان : چ سەربازی، چ سیاسی.

ئەحمەدی مەلا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە