بڕیاره هه‌ینى داهاتوو (25 ئۆكتۆبه‌ر) گوڕى دوه‌ه‌مى خۆپیشانده‌نه‌كانى به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عیراق ده‌ستپێبكاته‌وه ، وه‌ك درێژه‌پێده‌رى گه‌ڕى یه‌كه‌مى خۆپیشاندانه‌كانى 1ى ئۆكتۆبه‌ر ، كه نزیكه‌ى 150 كوژراو و هه‌زاران بریندارى لێكه‌وته‌وه.
خۆپیشانده‌ران داواى ئه‌نجامدانى چاكسازى له سستمی سیاسی و باشتركردنى گوزه‌رانى گشتیى هاوڵأتیانیان كرد ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توندكردنى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانى نێوان هێزه‌كانى سه‌ر به حكومه‌ت و خۆپیشانده‌ران ، داخوازییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت و گۆِرینى سستمى سیاسى و هه‌مواركردنى ده‌ستوور.
ئێمه‌ى كورد له هه‌رێمى كوردستاندا چه‌ند پرسیارێكمان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه له ده‌ستپێكى گه‌ڕى دووه‌مى خۆپیشاندانه‌كاندا رۆژى هه‌ینى داهاتوو 25ى ئۆكتۆبه‌ر:
- ئایا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عیراق گۆڕینى سستمى سیاسى وهه‌مواركردنى ده‌ستوورى عیراق له‌به‌رژه‌وه‌ندیمانه ؟؟
- ئایا به داهاتنى هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌سه‌ر ئاستى عیراق ، ئێمه‌ى هاوڵأتیانى هه‌رێم چ چاره‌نوسێكمان ده‌بێت ، چ پشك و پریشكێكمان به‌ر ده‌كه‌وێت ؟؟
- ئایا بێ ده‌نگى وسه‌یركردنى ڕووداوه‌كان له هه‌رێمه‌وه به بێ ده‌نگى ئه‌مانپارێزێت له گۆڕانكارییه‌كانى داهاتوو یان ئه‌مانكات به قوربانیى ؟؟
ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵامى جۆراوجۆر و جیاواز هه‌ڵده‌گرن لاى هاوڵاتیانى هه‌رێم ، به‌ڵام گرنگترین پرسیار كه پێویستى به وڵامێكى یه‌كگرتووه ، ئه‌مه‌یه : ( ئه‌وانه‌ى ئێستا له به‌غدان، له پله و پۆسته جیاجیاكانیانه‌وه به ناوى ئێمه‌وه نیشته‌جێ بوون ، ئایا له ئاستى پێشهات و ڕووداوه‌كاندان ؟؟ )
من دڵنیام نوێنه‌ره نیشته‌جێكانمان له به‌غدا بێ ئاگان له چاره‌نوسى گۆڕانكارییه‌كان ، به‌ڵكو شه‌ڕى مان ونه‌مان له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و سستمه سیاسییه‌ى ئێستاى عیراق ئه‌كه‌ن، له‌سه‌ر هیچ نه‌بێت ، شه‌ڕ له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى پۆسته‌كانیان ئه‌كه‌ن.
پێویسته خۆمان، وه‌ك هاوڵاتیانى كوردستان هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، با پشتگیرى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا بین له گۆڕینى سستمێكى سته‌مكارى چوارده ساڵه، سستمێكى (به ناو فیدرالى) ده‌رچوویه‌كى كوردى زانكۆ وپه‌یمانگاكانى سلێمانى وهه‌ولێر و دهۆك تیایدا دانه‌مزرابێ، بازرگان و وه‌به‌رهێنێكى هه‌رێم كارێكى بۆ تیانه‌كرابێت؟ جوتیارێك خێرى له ڕه‌نجى به‌رهه‌مه‌كانى تیا نه‌بینیبێت، سستمێك تاپۆكراوى سه‌ر چه‌ند ده‌موچاوێكى دوباره‌بوو بێت، به‌ناوى كورده‌وه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی