قه‌ده‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى ئێمه وایه، پۆل پۆل داهێنه‌رو مه‌زن‌و جه‌نگاوه‌ره‌كانى ده‌مرن، به‌رده‌وام تێكۆشه‌ره‌كانى هه‌ر زوو جێ‌مان ده‌هێڵن‌و ده‌ست له كاروانه‌كه هه‌ڵده‌گرن، ئه‌و قه‌ده‌ره‌ى واده‌كات جه‌نه‌ڕاڵه‌كان له سه‌نگه‌ره‌كانى شكۆمه‌ندى، یان له روپه‌ڕى رۆژنامه‌و شاشه‌كانى تیڤییه‌وه ماڵئاواییه‌كى خه‌مناك بنووسنه‌وه‌و رێگایه‌كى تر تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌و قه‌ده‌ره‌ى جاروباریش به روداوى خه‌مناك، پاڵه‌وانه‌كانى نیشتمانمان لێده‌سه‌نێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وده‌مه خه‌مه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت كه ده‌بینین، ئه‌وه‌ى بكه‌رو قوربانییه‌كه هه‌ریه‌ك كه‌سه.
مه‌رگى جه‌نه‌ڕاڵی شعر‌و پایز، هه‌ر له‌و روانگه‌وه خه‌مناك نییه كه داهێنه‌رێكمان له‌ده‌ست ده‌چێت، به‌ڵكو به‌و دیوه‌شدا جێی دڵته‌نگییه كه كۆتاییه‌كانى خۆى به‌ده‌ستى خۆى ده‌نوسێته‌وه، ئه‌و پیاوه‌ى هێشتا زیندووبوو، كه په‌یكه‌ره‌كه‌ى له‌پاركى ئازادی‌و ئه‌ویندا هه‌زاران عاشقى له‌ژێردا كۆده‌بۆوه، ئه‌و مرۆڤه‌ى كه هێشتا له‌سه‌ر پێیه‌كانى خۆى بوو، كه هه‌میشه به ئه‌وینى خه‌ڵك‌و هه‌واداره‌كانى به‌سه‌رده‌كرایه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه به چه‌شنێكى تر له یاده‌وه‌ری خۆماندا دوباره ده‌كاته‌وه، كه داخۆ بۆ سه‌رله‌شكرى عه‌شق‌و جوانى خۆى ده‌بێته جه‌لادی جه‌سته‌ى خۆی‌و به‌و چه‌شنه حه‌زینه كۆتاییه‌كه‌ى بۆ خه‌ڵك وه‌ك قه‌سیده‌یه‌كى نوێ ده‌نوسێته‌وه.
له‌راستیدا من هه‌رگیز ئه‌و پاساوه په‌سه‌ند ناكه‌م، كه فۆڕم‌و مۆدێلى خۆكوشتن له‌ناو ئه‌دیب‌و شاعیران ده‌گشتێنن، چونكه به‌هره‌مه‌ند‌و داهێنه‌رانى بواری ئه‌ده‌ب، به ئه‌ندازه‌یه‌ك ژیاندۆستن، دوا ریگه‌ش هه‌رگیز بیرى له خۆكوشتن ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه گرێدراوى پرسێكى دیكه‌یه، ئه‌وه‌ى له ژیانى نووسه‌رو ئه‌دیبانى كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانى تر ده‌گوزه‌رێت په‌یوه‌ستى شتێكى تره، ئه‌و شته‌ى كه ده‌شێت وه‌ك جۆرێك له‌جۆره‌كانى هه‌ستكردن به‌جیاكاریی‌و په‌راوێزى بكه‌وێته ناو ناخ‌و یاده‌وه‌ری ئه‌و زاتانه‌وه، كه به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌وه دۆخێكى نۆڕماڵه، چونكه داهێنه‌ران له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كى بێ یاده‌وه‌ریدا هه‌ر ئه‌و جیاكارییه‌یان به نسێب ده‌بێت.
پرسی جه‌وهه‌رى له‌روداوه‌كه‌ى (ئامانج‌و لانه) و دواتریش له چیرۆكى كۆتایی (جه‌نه‌ڕاڵى پایز) ئه‌و چه‌شنه روماڵه میدیاییه‌یه كه به‌داخه‌وه، له ئه‌نجامى خاڵیبوونه‌وه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى‌و هه‌ستكردن به ژیانى ئه‌وانى دیكه‌دا روده‌دات، ئه‌و فۆڕمه له بڵاوكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان، ئه‌و چه‌شنه له هه‌واڵ‌و روماڵه‌ی میدیا‌و سۆشیال میدیا له بنه‌ڕه‌ته‌وه جگه له ئازاردانى كه‌س‌وكارى قوربانییه‌كان، هاوده‌م جۆرێك له‌دنه‌دان‌و هاندانیشی تێدایه، ئه‌و دنه‌دانه‌ش دواجار ده‌شێت روداوه‌كان زیاتر‌و قوربانییه‌كانیش زۆرتر بكات.
رۆحى پایزو جه‌نه‌ڕاڵه‌كه‌ى شادبێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی