1
له ماوه‌ى رابردودا دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند جارێك سوكایه‌تى به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد و پێى گوت گه‌مژه‌و وتى ده‌بێت ئاقڵ بێت و هتد ، ئێستا ئه‌و گه‌مژه‌و بێئه‌قڵه به پێى خۆى ده‌چێته خزمه‌تى تره‌مپ ، راسته داوه‌ته‌كه داوه‌تى تره‌مپه ، لێ گه‌مژه قسه‌كان له بیر ده‌كات و ده‌چێته دیدارى ، له‌و دیداره‌دا گه‌مژه ده‌یه‌وێت له ته‌ك هاوتائه‌مریكیه‌كه‌یدا باسى زۆر دۆسیه‌بكات له‌وانه:
یه‌كه‌م : دۆسیه‌ى په‌لامارى توركیا‌و هێرشى تیرۆریستانه‌ى كانى ئاشتى بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.
دووم: پرسى راده‌ستكردنى مه‌زڵوم عه‌بدى به بیانوى ئه‌وه‌ى تیرۆریسته.
سێیه‌م: پرسى فڕۆكه‌ى ئێف 35
چواره‌م: پرسى كوشت و بڕى ئه‌رمه‌ن.
پرسى ئابورى و كێشه‌ى كوشتنى جه‌مال خاشفچى و زۆر بابه‌تى تر ، هه‌ڵبه‌ت پرسى ئێس 400ى روسیش بابه‌تێكى تره ، ره‌نگه گه‌مژه بیه‌وێت له‌م سه‌ردانه‌دا زۆر شت به قازانجى توركیا یه‌كلابكاته‌وه ، له كاتێكا به‌ر له چوونى 17 كۆنگرێسمان داوا له تره‌مپ ده‌كه‌ن گه‌مژه نه‌بینێ ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ته‌نانه‌ت راى گشتى ئه‌مه‌ریكیش له گه‌ڵ چوونى ئه‌ردۆغاندا نین و نایانه‌وێت ئه‌و چڕ‌و چاوه ببینن.
2
ئه‌وه‌ى ئیسرائیل له باره‌ى دۆستایه‌تى كورده‌وه ده‌یڵێت درۆیه‌كى گه‌وره‌یه ، له راستیدا ئیسرائیل گه‌وره‌ترین هاوكارى دوژمنانى كورده له‌ناو ئه‌واندا ئه‌ردۆغان و توركیا ، ئاڵ و گۆڕى ئابورى نێوان توركیا‌و ئیسرائیل ساڵانه 100 ملیار تێده‌په‌ڕێنێت ، ئه‌وه جگه له په‌یوه‌ندى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى.
كورد به هۆى هۆلۆكۆسته‌وه هاوسۆزى جوله‌كه‌یه‌و هه‌میشه به‌ڕێزه‌وه له قوربانیانى هۆلۆكۆستى روانیوه ، كه‌چى ئیسرائیل له برى به ئاكاره‌وه روانینه ئه‌و رێزه ده‌یه‌وێت به درۆى فوو تێكراو وێنه‌ى كورد ناشرین بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بیش ده‌رهه‌ق پرسى كورد هه‌ڵوێستى نه‌بوو ، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل ئه‌و پشتگیریه‌ى به‌راسته فه‌رموو با لۆبیه‌كه‌ى بخاته كار تا له ئه‌مه‌ریكا ئه‌ردۆغان رسوا بكرێت ، با وه‌ك ده‌وڵه‌تێك داواى له ئه‌مه‌ریكاى هاوپه‌یمانى بكات خۆسه‌رى رۆژئاواى كوردستان به فه‌ڕمى بناسێت و هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌رى لابه‌رێت، به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه ئیسرائیل جگه له درۆ‌و خۆڵكردنه چاوى كورد هیچى تر ناكات، ئێستا كه به‌شێكى زۆرى رۆمانى " جوله‌كه‌یه‌ك له چه‌مچه‌ماڵ" م نووسیوه، ئه‌و یاریه قێزه‌ونه‌ى ئیسرائیل وام لێده‌كات رۆڵێكى تر بده‌م به كاره‌كته‌رێكى سیاسى جوو.
تێبینى: به كار هێنانى وشه‌ى گه‌مژه به زمانى تره‌مپه‌وه‌یه كاتێ به ئه‌ردۆغانى وت " ئه‌حمه‌ق مه‌به ".
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی