ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوو ده‌دات وه‌ڵامه‌که‌ی له مێژووی رابووردوودا ده‌دۆزرێته‌وه ،بۆ کورد گه‌لێک گرنگه که ئاوڕ له مێژووی خۆی بداته‌وه ، مرۆڤ له دیراسه‌ی مێژووی رابووردوو ده‌توانێت له واقیعی ئه‌مڕۆی تێبگات ،۱٤ی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك (هه‌رچه‌نده ئه‌م مێژووه ناكۆكی له‌سه‌ره) ساڵیادی شاری سلێمانی یه ،سلێمانی ئاڵا هه‌ڵگری خه‌باتی سیاسی و مه‌عریفی و ئه‌ده‌ب و نوێبونه‌وه‌یه، كه فه‌زڵی به‌سه‌ر كاروانی روناكبیری وخه‌باتی سیاسی و ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌گه‌ری و شارستانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه دیار و به‌رچاوه ، شارێكی كه‌م ته‌مه‌ن ،به‌ڵام پڕیه‌تی له‌رووداوی گه‌وره‌و گرنگ ، سلێمانی جگە لەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان ،لەهەمانکاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری و مەعریفی و جوڵانەوەی نەتەوەیی لەناوچەکەدا .
دوای هەرەسی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی لەجەنگی جیهانی یەکەم سلێمانی ده‌بێته پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحمودی حه‌فید ، شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌شاری سلێمانی جاڕی شۆڕشی دژی به ئینگلیزه‌كان له ساڵی ۱۹۱۸ لێ دا ، ئه‌م شۆڕشه‌ی شێخ مه‌حمود به‌چه‌ندین ههورازو نشێویدا هات تا ئه‌وه‌ی له‌شاری سلێمانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی ئیعلان كرد‌و بۆ خۆی بووه مه‌لیكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ، به‌داخه‌وه شێخ مه‌حمودی حه‌فید وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی مێژووه‌یی و نرخی خۆی پێنه‌دراوه، ئه‌و توێژنه‌وانه‌ی له باره‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید هه‌ن زۆرینه‌یان کاڵوکرچن ونه چوونه‌ته قوڵایی باسه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی له شێخ مه‌حمودی حه‌فید تێبگه‌یت ده‌بێت ته‌ماشای رێبازی سیاسی و هه‌ڵوێستی سیاسی و کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌که‌ی بکه‌یت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و ره‌وتی سیاسی له دوای خۆی له ناو میله‌ته‌كه‌ماندا، گه‌وره‌یی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له روانگه‌ی سیاسی و سهرکردهیهتیدا ده‌رده‌که‌وێت.
دوای دامه‌زراندنی عێراق سلێمانی ده‌ستپێشخه‌رو یه‌كه‌م شار بووه له بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵویستی نیشتیمانپه‌روه‌ریدا ، له ساڵی ۱۹۱۸ سلێمانی یه‌كه‌م شار بووه كه ده‌نگی ناڕه‌زایی دژی داگیركاریی ئینگلیز به‌رز كرده‌وه ، دیسانه‌وه سلێمانی یه‌كه‌م شار بووه له ساڵی ۱۹۳۰رۆژی ٦ی ئه‌یلول دژی رێككه‌وتنی ئینگلیز‌و حكومه‌تی عێراق خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره له(سه‌را)ی سلێمانی ڕێكخستووه‌و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقیشی كردووه كه دواجاربه توندوتیژیی و خوێن كۆتایی هات.
هاوكاتیش به‌شی شێری زیانه‌كانی هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول به‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شار و پارێزگایه كه‌وتووه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌بستراكت سه‌یری تابلۆی سیاسی حوكمڕانی بكه‌ین سیاسه‌تی نه‌خشه بۆكێشراوی په‌راوێزخستنی سلێمانی، شتێك نیه ته‌نها له‌م كابینه‌یه‌و كابینه‌كه‌ی پێشخۆی هه‌ستی پێبكرێت ، به‌ڵكو به درێژایی ته‌مه‌نی سێ كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت كابینه‌ی ( ۷و۸) به‌پلان و به‌پیلان كار بۆ په‌راویزخستنی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌كرێت ،كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه وبه‌هه‌مان لۆژیك هێنده‌ی كابینه‌كانی دوای خۆی غوبن و مه‌ینه‌تیه‌كانی سلێمانی زیاد كردووه .
دوایین وێستگه‌ی سه‌ركه‌وتنی شاره حه‌یاته‌كه له‌كۆی ٦٦ شار له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ داهێنان، شاری سلێمانی وه‌ك شاری داهێنان له ئه‌ده‌بدا دیاری ده‌كرێت ، شاری سلێمانی ده‌بێته ئه‌ندامێكی تۆڕی جیهانیی ۲٤٦ شاری داهێنه‌ری یونسكۆ، سلێمانی شاری داهێنانوشاری ئهدیبو نووسهرانو هونه‌رمه‌ندان، هه‌میشه به‌دڵی فراوانه‌وه‌و باوه‌شی بۆ رۆشنبیران و ئهدهیبو هونه‌رمه‌ندان كردووه‌ته‌وه .
سلێمانی شاری ده‌سته‌مۆنه‌كراو نهكۆیلایهتی قبوڵه نهبێدهنگ ده‌كرێت، شارێكه دانیشتوانه‌كه‌ی سه‌ربه‌رزو شكۆمهندن بهجوامێریو فیداكاری‌و خودئاگاییو شاری دروستبوونی ڕه‌خنه‌ی لۆژیكی‌و فكرگهراییو نهبهردیو نه‌به‌زی و هه‌ستانه‌وه‌و ههڵمهتو قورانیدانو شارستانیه‌ته شارێكه بۆ شارنشینان نه‌ك بۆ خزمه‌تی شاكان!سلێمانی شاری شۆرش وبەرخودانە، شاری عهولهسیسو سالم‌و نالی‌و مه‌حوی‌و شەریف پاشا‌و پیرەمێردو مستەفا یا ملکی وئەمین زەکیو بێکەس ونەجەمەدین ملاو زێوەرو نوری شێخ سالحو حەمدی ساحێب قرانە ، سلێمانی سه‌رچاوه‌ی هێزی جوڵاندن‌و قوربانیدان له‌گه‌ڵ ههستانا په‌یامی كوردایه‌تی‌و كوردبون ئه‌دا به‌گوێی هه‌موو سوڵتانێكدا،شاری هه‌موو ده‌نگێك و هه‌موو ڕه‌نگێك و سهروهرییهكانه، سلێمانی شاری دژه سته‌مكاری و دژه خۆسهپێنیو دژی دیكتاتۆره‌كانه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی