به‌بۆنه‌ى به‌ره‌نگاره‌بوونه‌وه‌ى توند‌وتیژیی دژی ئافره‌تان، حه‌وت كورته سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م:
توند‌وتیژیی له‌هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێ و، دژی هه‌ركه‌سێك بێ، بگره دژی ژیاندارانیش، سیفه‌ت‌و ڕه‌فتارێكی دڕندانه‌ى قێزه‌ونه و، له‌ئیسلام دا به‌سته‌م و تاوان داده‌نرێت.
دووه‌م:
به‌ڵام پێم وایه به‌كارهێنانى وشه‌ى سته‌م (ظُلْم) ڕاستتره له‌وشه‌ى توند‌وتیژیی، چونكه:
1. له‌هیچ كاتێكدا و، به‌هیچ پاساوێك سته‌م (ظُلْم) ڕێی پێنادرێ، به‌ڵام جارى وایه توند‌وتیژیی ڕه‌وایه، بۆ وێنه: توندیی‌و زبریی به‌رانبه‌ر دوژمنانى شه‌ڕ فرۆش.
2. ده‌ستدرێژیی بۆسه‌ر ئافره‌تان و مافه‌كانیان، زۆر جاران له‌شێوازى نه‌رم‌و نیان‌و سابوون له‌بنى پێدان‌و، فریوداندا، به‌رجه‌سته ده‌بێ و، پێشینانیش گوتوویانه: (چ گورگ بتخوات، چ سوار بتبات)، ئنجا وشه‌ى زوڵم هه‌ردووك حاڵه‌ته‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام (توند‌وتیژیی) ته‌نیا حاڵه‌تى یه‌كه‌م و، ئاشكراشه قوربانییه‌كانى حاڵه‌تى دووه‌م، زۆر زیاترن، بگره (توندووتیژیی) یه‌كه‌ش، زۆرجاران ده‌رهاویشته‌ى حاڵه‌تى یه‌كه‌مه، واته: به‌نه‌رم‌و نیانیی‌و شه‌یتانانه فریودانی ڕه‌گه‌زى مێ!
سێیه‌م:
له ئیسلام دا به‌زۆر شێواز داكۆكیی كراوه، له پاراستنى ماف و كه‌سایه‌تیی ئافره‌ت و، ڕێز لێگرتنى، چ ڕۆڵه بۆ دایكی، چ مێرد بۆ ژنی، چ باب بۆ كچی و، ئایه‌ت‌و فه‌رمووده له‌و باره‌وه زۆرن.
چواره‌م:
بۆ چاره‌سه‌ری سته‌مكردن له ئافره‌تانیش ــ ئه‌گه‌ر بویسترێ ته‌نیا شیعار نه‌بێ ــ پێویسته هۆكاره‌كانی بنبڕ بكرێن، كه زۆر‌و جۆراو جۆرن، وه‌ك:
1. بوونناسیی‌و تێڕوانینی سه‌قه‌ت‌و پووچی ته‌نیا به‌ماددیی دانانی ژیان‌و، به‌ئاژه‌ڵ ئه‌ژماركردنی ئینسان‌و، به كاڵا‌و ئامڕاز سه‌یركردنى ئافره‌ت‌و، ته‌نیا وه‌ك مێینه سه‌رنجدانی!
2. سیستمی دواكه‌وتووانه‌ى كۆمه‌ڵگا، له‌بوارى دینداریی‌و دنیا داریی دا!
3. پشتگوێ خستنی په‌روه‌رده‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و گشتگیر بۆ جه‌سته‌و ڕووح‌و عه‌قڵ‌و عاتیفه‌و.. هتد، كه سه‌ره‌نجام زۆرێك له منداڵه‌كان كه‌سایه‌تییان به‌شێوه‌یه‌كى كاریكاتێریی ده‌بێ!
4. حوكمڕانیی‌و ئیداره‌دانی میزاجییانه‌و قۆرخكارانه‌ى، دوور له دامه‌زراوه‌یی‌و یاسا سه‌روه‌ریی‌و، مرۆڤ‌و هاووڵاتیی پێوه‌ریی‌و، سه‌ره‌نجام قڕیی‌و پڕیی‌و چینایه‌تیی‌و خۆشگوزه‌رانیی سته‌مكارانه‌و، ئیستغلال كردنى خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ڕه‌گه‌زیی مێ!
پێنجه‌م:
به‌دڵنیایی ئه‌ركی كۆتایی هێنان به سته‌مكردن له ئافره‌ت، وێڕای حكوومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كان، به‌شێكی گرنگیشی ده‌كه‌وێته سه‌ر خودى ئافره‌تان، به‌تایبه‌ت له‌و ڕووه‌وه كه هه‌وڵبده‌ن وه‌ك مرۆڤێكی سه‌نگین‌و به حورمه‌ت ده‌ربكه‌ون، نه‌ك مێینه‌یه‌كى ته‌ماع تێكراو، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تى: [يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ] الأحزاب ــ59ــ. واته: با (ئافره‌تان) چار شێوه‌كانیان له‌خۆیانه‌وه بپێچن، ئه‌وه نزیكتره، كه بناسرێن‌و ئازار نه‌درێن (واته: بناسرێن كه به حه‌یا‌و حورمه‌تن‌و، هی ته‌ماع تێكران نین). هه‌روه‌ها هه‌وڵی زیاتر خۆپێگه‌یاندنیان بده‌ن، له‌ڕووى ئیمان‌و عیباده‌ت‌و ڕه‌وشت‌و ئاكارى به‌رز‌وپه‌سه‌ند‌و، شاره‌زایی‌و زانسته‌وه، نه‌ك چه‌قی گرنگیی پێدانیان ته‌نیا ڕواڵه‌ت‌و جه‌سته‌یان بێ‌و، هه‌ندێك كه‌سی نه‌فس نزم، ته‌نیا وه‌ك مێینه‌یه‌كی بووكه شووشه ئاسا، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن!
شه‌شه‌م:
پێویسته چاوێكی جیددیی به سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن دا بگیڕرێته‌وه، كه زۆریان ڕه‌واج به‌كلتووری هه‌ڵگێرانه‌وه‌ى كوڕان‌و كچان له‌باب‌و دایك‌و خێزانیان ده‌ده‌ن‌و، سه‌ره‌نجام تووشی هه‌ڵه و لادان ده‌بن و باجه‌كه‌یشی ده‌ده‌ن!
حه‌وته‌م:
خۆزگه ئه‌وانه‌ش كه به‌قسه قوڕ بۆ مه‌زڵوومیه‌تیی ئافره‌تان ده‌پێون، كه‌چی ڕوانینیان بۆ ئافره‌ت وه‌ك ڕوانینی دڕنده‌یه بۆ نێچیر، واز له‌و نیفاق‌و دوانه‌تیی (إِزدواجیه)ه بهێنین، كه (له‌گه‌ڵ گورگ گۆشت ده‌خۆن و، له‌گه‌ڵ مه‌ڕیش دا شین ده‌گێڕن) به‌بێ شه‌رم كردن له‌خوا‌و حیساب كردن بۆ خه‌ڵك!
له كۆتاییش دا ده‌ڵێم:
هه‌رگیز پیاوی مسوڵمانى جوامێر، ئیمان‌و ویژدانى ڕێی پێناده‌ن غیره‌ت‌و ئازایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا تاقی بكاته‌وه‌و، ئازاری بدات، به‌ڵكو هه‌ركات "پاش قۆناغه شه‌رعییه‌كان" دڵنیابوو پێكه‌وه ناژین، پیاوانه‌و شه‌رعییانه ده‌ستبه‌ردارى ده‌بێ، وه‌ك خواى میهره‌بان‌و كارزان فه‌رموویه‌تى: [فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ] البقره ــ229ــ.
عـه‌لی بـاپــیـر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی