پێتان سه‌یر نه‌بێت، به‌غدا، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌به‌غدای په‌تو سێداره‌یه، بۆیه‌هه‌ڵواسینی ئینسان لای عه‌ره‌بی عیراقی به‌شێكه‌له‌كه‌ڵچه‌ری توندوتیژی.
هێشتا دڵره‌قی له‌ناو كه‌ڵچه‌ری عیراقی‌دا دێت و
ده‌چێت. دوای كوژرانی زیاتر له424 گه‌نجی توڕه‌ی عیراقی، 9 هه‌زار بریندار. هێشتا ئه‌و خوێنه‌نه‌وه‌ستاوه‌و ناشوەستێت. ئه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ی نزیک تەحریر، به‌به‌رچاوی دنیاوه‌ڕویدا، به‌شێكه‌له‌دڵڕه‌قی عه‌ره‌بی عیراقی بەشیعە و
سوننەوە.
گه‌نجه‌ناڕازییه‌كانی به‌غدا حكومه‌تی عیراقیان تووشی شۆككرد به‌پیشاندنی دڵڕه‌قییه‌ك هه‌ر وه‌ك ئه‌و دڵڕه‌قییه‌ی رۆژانه‌حه‌شدی شه‌عبی ده‌ره‌هه‌ق به‌خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامیده‌ده‌ن. به‌سه‌دان مۆبایلی دواهه‌مین مۆدێلی ئایفۆن 10 و گالاکسی نۆتی 10 به‌ده‌ستی راست به‌رزكرانه‌وه‌بۆ چركاندنی دیمه‌نی هه‌ڵواسینی سه‌ره‌ولێژی هه‌رزه‌كارێكی 16 ساڵ له‌گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ی نزیك گۆڕپانی ته‌حریر، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا لەگەڵ خۆپیشاندەران کەوتۆتە چەلەحانێ و داوای
چۆڵکردنی ناوچەکەی کردووە، دواتر كلاشینكۆفه‌كه‌ی ده‌رهێناوه و چه‌ند فیشه‌كێكی كردووه‌به‌ناو خۆپیشانده‌راندا تا دوریانخاته‌وه‌له‌ماڵی و خێزانه‌كه‌ی.
له‌رێگه‌ی ئه‌م شاشه‌بچوكه‌ی نوێترین ئامێری پەیوەندیکردنەوە، خۆپیشاندەران
به‌سه‌ركرده‌عیراقییه‌كانیان وت: "ئه‌م بێده‌سه‌ڵاته‌به‌نوێترین جۆری هه‌ڵواسین سزاده‌ده‌ین، ئێوه‌خراپتر لێده‌كه‌ین". ئه‌م دیمه‌نه‌تراژیدییه‌پڕ دڵڕه‌قییه، ئه‌لیسا رۆبن-ی په‌یامنێری
زه‌نیورۆك تایمزی هێناوه‌ته‌قسه‌و نوسیویه‌تی: "17 جار جه‌سته‌یه‌كی مردوویان داگرتوو به‌چه‌قۆ و ئامێری توندوتیژی
لێیاندا و هه‌ڵیانواسییەوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵته‌نگی بوو چه‌ند كه‌سێك كه‌جلی پۆلیسیان له‌به‌ردا بوو له‌وێدا وه‌ستابوون. بێئه‌وه‌ی هیچ بڵێن!".
دیمەنەکە پێماندەڵێت، به‌هه‌زاران كه‌س له‌ناو بێده‌نگی و توندوتیژیدا
وه‌ستابوون، كه‌ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی توندوتیژه‌كه‌له‌سه‌رده‌می روخانی بته‌كه‌وه‌بۆ عیراقییه‌كان ماوه‌ته‌وه. دوای 16 ساڵ ئه‌م هه‌ست و نه‌سته‌زیاتر بوو نه‌ك كه‌متر. كاتێك بته‌كه‌ی سه‌دام له‌مه‌یدانی فرده‌وس روخێنرا. له‌وساته‌دا جه‌سته‌زیندووه‌كه‌ی سه‌دام-یان چنگ نه‌كه‌وت تا وه‌ك هه‌یسه‌م عه‌لی ئیسماعیل-16ساڵ- هه‌ڵیواسن.
كه‌وتنه‌روخاندنی په‌یكه‌ره‌كه. له‌وكاته‌دا ئامێره‌وزه‌به‌خشه‌كه‌ی ده‌ستی خۆپیشانده‌ر له‌عیراقدا بوونی نه‌بوو تا
سه‌دان فۆتۆی روخانی په‌یكه‌ره‌كه‌بمێنێت. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌چه‌ند فۆتۆیه‌كی فۆتۆگرافه‌ری ئه‌مریكی (ئایۆ جیما) یە، كه‌له‌گه‌ڵ كه‌تیبه‌ی سێ–ی هێزی پیاده‌ی ده‌ریایی چوار و كه‌تیبه‌ی یه‌كی هێزی زریپۆش-دا ئه‌و
رێكه‌وته‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وت، ئەم مێژووە بۆ ئه‌و بمێنێته‌وه.
ئه‌مریكییه‌كان كاتێك بته‌كه‌یان له‌مانگی ئه‌پرلی 2003 روخان وه‌ك ره‌مزی رزگاركردنی عیراق نیشانی عیراقییەکانیان دا،
به‌ڵام له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌عیراقییه‌كان به‌پیاكێشانی نه‌عله‌كه‌ی ده‌ستیشیان، دڵخۆش
بوون ئەو ڕقوتوڕەییە بەتاڵ کەنەوە. بته‌كه‌نه‌ما كه‌چی توندوتیژیی و دڵڕه‌قی
هه‌رماوه. هه‌یسه‌م له‌یه‌ك رۆژدا جه‌للاد و قوربانی. ئه‌و قوربانی ده‌ستی سیستمێكی
سیاسی فاشل و فاشسته، به‌كلاشنكۆفه‌كه‌ی ده‌ستی كه‌سه‌ر به‌سریه‌ی خرسانی سه‌ر به‌میلیشیا شیعه‌كانه‌و بووته‌هۆی كوژرانی پێنج خۆپیشانده‌ر له‌سه‌رله‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژ. كاتێك
خۆپیشانده‌ران چه‌ند رۆژێكه‌داوای ده‌ستگیركردنی ده‌كه‌ن ، پۆلیسی عیراق بۆ ده‌ستگیركردنی
هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له‌بری ده‌ستگیركردن، هه‌یسه‌م بریندار ده‌كه‌ن، جه‌سته‌یه‌كی نیوه‌مان و مردوو ته‌سلیم به‌خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت.
ئه‌م دیمه‌نه‌ترسێنه‌ره، گوزارشتێكی خراپی كاره‌كته‌ره‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌كه‌ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ دوای یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن، سبه‌ی ده‌بنه‌وه‌به‌جه‌للادێكی تر، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ده‌چێت هه‌ر له‌ئێستاوه‌رێكه‌وت، شتێكی نوێمان پێ بڵێت، رێكه‌وت پێمان ده‌ڵێت، جه‌للاده‌كانی ئێستای عیراق له‌مله‌وه‌ئینسان هه‌ڵه‌واسن، به‌ڵام جه‌للاده‌كانی ئاینده‌له‌قاچه‌وه‌ئینسانه‌كان هه‌ڵه‌واسن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی