قۆناغێکی نوێ لە عێراق

10/01/2020

ئارام هەڵەدنى

مێژوی عێراق پێمان دەڵێت کە ئەم وڵاتە گۆڕەپانی یەکلاکەرەوەی جەنگی زلهێزەکان و وڵاتانی دراوسێیە بەردەوام جێی تەماحی دەسەڵاتدرانی جیهان بووە.
لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق کە دەرهاویشتەی جەنگی یەکەمی جیهانی زلهێزەکان دەسەڵات و بەڕێوەبرنی سیستەمی عێراقی نوێیان داڕشت کە لە ئاست برژەوەندی خۆیان بێت لەو کاتەدا زۆێک لە کەمەنەتەوەکان کە پێشتر قەوارەی سەربەخۆیان نەبوو حکومەتیان بۆ دروست کردن و نەخشەی جوگرافیان بۆ دانان بەڵام لە ئاست خواست و بەرژەوەندی کورد خۆیان کەڕ و لاڵ کرد و جارێکیتر جوگرافیای کوردستانیان لەت لەت کرد بۆ چوار پارچە؛
کوردستانی باشور لکێنرا بە عێراقی نوێوە کە زیاتر لە هەشتا ساڵ لە ژێر فیکری عروبەی سونی ماغکانی زەوت کرا و چەندین کارەساتی نامرۆڤیو جینۆساید بەرامبەر کورد کرا؛ دواجار زلهیزەکان دەسەڵاتی تۆتالیتاری بەعسیان ڕوخاند لەبەر ئەوەی لە هێڵی ستراتیجی ئەوان لایدابوو.
ماوەی حەڤدە ساڵە ڕژێمی بەعس ڕوخا و عێراقێکی نوێ بە فۆرمێکی نوێ بنیات نرا حکومڕانێکی مۆدێرن دامەزرا بەڵام هەر زوو وڵاتانی دراوسێ و زلهێزان هەریەکە و بە بیانویەک خۆیان خزاندە ناو عێراقەوە کردیانە گۆڕەپانی بەرژەوەندی ئابووری و ململانێی سیاسی و سەربازی خویان بە تایبەت وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپی وڕوسیا و ئێران و تورکیا و سعودیە.
عێراق زۆینەی عەرەبی شیعەیە بۆیە بە پێی سیستەمی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەت چانسی ئەوانە سەرۆک وەزیران کە سەرۆکی هێزەچەکدارەکانیشە لە ئەوان بێت و زۆرینەی جومگەسەرەکیەکانی بەڕێوەبرن بکەوێتە دەست ئەوان کە مەرجەعیەتی کاری سیاسیان ئێرانە و بە ئەجندای ئێران وڵات بە ڕێوەدەبەن واتە کۆپی دەوڵەتی ئێرانە ئەوەش بوتە هوی نیگەرانی وڵاتانی ئەوروپی و تورکیا و سعودیا و لە هەموشیان گرنگتر ئەمریکا کە ڕزگار کەر و بنیاتنەری عێراقی نوێ بوو لەو پێناوەدا ملیارەها دۆلاری خەرج کرووە و هەزاران جوندی خۆی کردۆتە قوربانی.
دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە شیعەکانی عێراق داوای چونە دەرەوەی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەو مەبەستەش لە پەرلەمان کردیانە بریار و شەرعیەتی یاسایی وەرگرتووە کە بووە هۆی ئەوەی زیاتر سەرکردایەتی ئەمریکا نیگەران بکات بۆیە ئەمریکا بیر لە جۆرێکیتر سیاسەت دەکاتەوە کە لاواز کردنی دەسەڵاتی شیعی و نفوزی ئێرانە لە عێراق جا ئایا بە لێدان لە بەرژەوەندیەکانی ئێران بێت یان گۆڕینی دەسەڵاتی حەڤدەساڵی عێراقی نوێ.
بە واتایەکیتر ناکرێت عێراق زیاتر لە دوو دەیە بەدەست سەرکردە شیعەکانەوە بێت کە گوزارشت لە دەسەڵاتی ئێران بکەن ئەویش بە سێ ڕێگە دەبێت.
یەکەم / دەبێت دەسەڵاتدارانی شیعی عێراق لە ژێر هەژمونی سیاسەت و ئەجندای ئێران بێنە دەرەوە و تەوازنێک ڕا بگرن لە نێوان ئێران و ئەمریکا.
دووەم / لە ڕێگای سزای ئابووری و لاواز کردنی حکومەتی عێراق و خستنەوە ژێر بەندی ۷ ی ئەنجومەنی ئاسایش چونکە بەشێک لە دەسەڵاتدارانی سەربازی سەر بەحشدی شعبی دەخرێنە لیستی تیرۆرەوە.
سێیەم/ گۆڕینی دەسەڵات لە رێی کودەتای سەربازی و هێنانەوەس سونەکان بۆ سەر دەسەڵات.
چوارەم/ هەڵوەشانەوەی نەخشەی عێراق بۆ سێ بەشی شیعی و سونی و کوردی.
بژاردەی یەکەم لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی عێراق دەبێت بەهەموو پێکهاتەکانتەوە لە بژاردەی دووەم و سێیەم کورد زەرەر مەندی یەکەم دەبێت چونکە بەرگەی سزای ئابووی ناگرێت تاقیکردنەوەی دوای ڕیفراندوم باشترین بەڵگەیە؛ دەسەڵات بگۆڕێت بو دیکتاتور بۆ ئەزمونی دەسەڵاتی کوردستان باش نییە.
لە بژاردەی چوارەمدا بەپێی دەستوری عێراق دەتوانرێت عێراق بکرێتە چەند هەرێمێک لەم حاڵەتەدا سودمەندی سەرەکی کورد دەبێت چونکە هەژمونی دەسەڵاتی ناوەند کەمتر دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان.
لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێم پێویستە خۆیان بۆ هەر ئەگەرێکی چاوەڕوان نەکراوە ئامادە بکەن و یەک هەڵوێست بن بۆ ئەوەی کوردستان سودمەندی سەرەکی گۆڕانکاریەکان بێت.
ئەوەی بۆ کورد جێی دڵخوشییە هەڵوێستی سەرۆک کۆمار بەڕێز دکتور بەرهەم نەبۆتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی خۆر ئاوا و ئەمریکا بەڵکو زۆر حەکیمانە توانی باڵانسی هەردوو جەمسەر ڕابگرێت کە ئەوەش بە سودی کورد دەشکێتەوە.


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی