نۆ ساڵ یادی ۱۷ی شوبات و پەیامێکی چاوەڕوانکراو!

18/02/2020

ئارام هەڵەدنى

دوێنی یادی شەهیدانی ۱۷ی شوبات بوو، سەری ڕێز نەوی دەکەین لە ئاست دڵۆپ دڵوپی خۆێنی شەهید و بریندارەکان .
نۆساڵ بەر لە ئێستا دۆخی ئابوری و سیاسی کوردستان زۆر لە ئێستا باشتر بوو لە سێکتەرە جیاوازەکاندا کە ناکرێت باسی هەموویان بکەین بەڵام تەنها ئیشارەت بە هەندێکیان دەکەین:

۱/ بازاری هەرێمی کوردستان بە تایبەت ناوچەی سلێمانی جوڵەیەکی باشی ئابوری هەبوو بێکاری کەم بوو تەنانەت بۆ زۆر کات دەبوایە لە دەرەوەی هەرێم کرێکار بهاتایە بۆ کارکردن لەهەمان کاتدا کرێی کرێکار دوو هێندەی ئێستا دەبوو بوژانەوەیەکی باش لە کەرتی بینا سازی هەبوو مانگانە گەڕکەکانی شار ڕوی لە زیاد بوون دەکرد هەرئەو هوکارانەش وایکردبوو لە شوفێری تەکسیەوە تا میوەفرۆشێک بێ کار نەبن.

۲/ موچە لەکاتی خۆیدا دەدرا و فەلسەفەی پاشەکەوتی موچە بوونی نەبوو.
۳/ دامەزراندن کەم تا زۆر هەبوو بە تایبەت دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا.
٤/ کێشەی کەمی سوتەمەنی بەم ئاستەی ئێستا نەبوو کە وەک سەرەی نان دەبێت بتڵی غاز بخەینە سەرەوە و خۆشمان بەم سەرمایە ددانە جیڕەما بێت بە دیاریەوە ؛ ئەوە پێدانی نەوت هەر لەبیر چوەتەوە و بەرمیلە بەتاڵەکان بە بێ نەوت زستانی سارد و بەفراویان بەڕێ کرد.

۵/ خزمەتگوزراری ڕێگا و بان و سەوزکردنی باخچەکان بەردەوام بوو کە لە ئێستادا کارکردن لەو بوارەدا بڤەیە.

دیارە زۆر سێکتەری تر هەیەکە لە پێش ڕودانی ۱۷ی شوبات باشتربوو لە ئێستا ؛ بەڵام ئەوەی جێی تێڕامان و بیرکردنەوە و سەرسوڕمانە ئەوەیە بۆچی لەو یادە مەزنەدا کە دەیان کەس بوونە قوربانی دەنگی هاوڵاتیان ئامادەبوانی مەراسیمی یادکردنەوەکە لە سەرمەزاری شەهیدان و هۆڵی یادکردنەوە ناگەیشتە شەست کەس کە تەنها کەسوکاری شەهیدان دەگەنە سەروبیست کەسەوە ؛ هەرلەو یادەدا دەیان کادیری حیزبە ئۆپۆسزیۆنەکەی ئەوکات و دەسەڵاتی ئێستا کە لەسەر خوێنی ئەو شەهیدانە و بە پشتگیری جەماوەری ناڕازی لەدەسەڵات چونە دەسەڵات ئامادەی یادەکە نەبوون!

تۆ بڵێی داواکاری خۆپیشاندانیان بیر مابێت و کەی کاری لەسەر دەکەن.بۆیە جێی خۆیەتی خەڵکی بەش مەینەتی ئێمە کە دەیان ساڵ بەدەست دیکتاتۆر و ماف خۆری نەتەوەکەمانەوە دەیناڵاند تا ڕاپەڕین و ئازادی بەرهەم هێنا هۆشیارتر بن کە حیزبی کوردی هەمویان لێکچوی یەکترن کاتێک دەگەنە دەسەڵات ئۆخەی ئۆخەی هەرکەس بۆخۆی ئەوەی بیریان چۆتەوە گەلە!
ئارام هەڵەدنی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی