1
لیزا كچی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییه ، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ڕه‌وان ئارام پیاوێكی بیركه‌ره‌وه‌و خوێنه‌وار بوو ، چاره‌نووس ئه‌وی تێكڵی سیاسه‌ت و له سیاسه‌تیشدا تێكه‌ڵی ماڵباتی بارزانی كرد ، ئه‌و وێڕای ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه زۆر كردار‌و ره‌وتاری سیاسه‌توانانی كوردی به دڵ نه‌بووبێ ، به‌ڵام وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی بنووس و خاوه‌ن هه‌ڵوێست به دیدی خۆی تا مه‌رگه‌كه‌یشی هه‌ر به ته‌نیشت ئه‌و ماڵباته‌وه‌و مایه‌وه‌و هه‌ندێك جار به هێوریش نوقوڕچی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه ده‌بێت ئاگادار بن ، كاكفیلیكیدین یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی منی خۆشگه‌ره‌ك بوو ، له سه‌ر بابه‌تی كه‌ركوك و ئه‌ده‌ب و یارسانی و ئاین و زۆر مه‌سه‌له‌ی تر قسه‌و گفت و گۆمان ده‌كرد ، به‌ر له‌مه‌رگی ئه‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ی له وه‌زاره‌ت بووبه هۆیه‌ك تا بێ هۆ من له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌ربكرێم و تا ئێستاش نه‌گه‌ڕێنراومه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌قبێژ بوو ، لایه‌نی ره‌خنه‌و ئه‌و بابه‌تانه بۆ كاتی تر ، به‌م دوای دوایه‌ی ته‌مه‌ن ، زۆر زیاتر هیومانی و زۆر زیاتر سروشت دۆست و ته‌نانه‌ت له سه‌رو ئایدۆلۆژیاوه سه‌یری هه‌مووانی ده‌كرد ، لیزا كچی ئه‌و پیاوه‌یه‌و ئێستا په‌رله‌مانتاری كوردستانه ، یه‌ك دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر قسه‌و باسێكی له قه‌رزه‌كانی شاسوار كرد ، ئه‌وه‌ی من نه‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌یه كه لیزا ووتی نه‌داكۆكیه له شاسوار.
2
خۆی زۆر ئاساییه لیزا یان هه‌ر پارله‌مانتارێكی تر به دوای سه‌روه‌ت و سامانی كۆمپانیا‌و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كانه‌وه بێت و له چۆنێتی په‌یداكردن و ده‌سكه‌وتیان بكۆڵێته‌وه ، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له كاری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و كلكگرێدانی ژێر به ژێر ، به‌ڵام ئاسای نیه پارله‌مانتار ئه‌وه به مه‌به‌ست بكات ، یانی درزێكی بچوك ببینێ و كه‌لێنێكی گه‌وره فه‌رامۆش بكات ، باڕونتر قسه بكه‌ین ئایه لیزا خان ده‌توانێ به دوادا چوون بۆ خه‌رجی و سه‌رچاوه‌ی دارایی و داهاتی ئه‌و میدیا زه‌به‌لاح و سێبه‌رانه بكات كه گومانی سه‌ر به ده‌زگای ته‌ناهی وڵاتانی تریان لێده‌كرێت و زۆر جار رۆڵێكی مه‌ترسیدار له تێكدانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا یاری ده‌كه‌ن ، ئه‌و ده‌توانێ بزانێ نه‌وتی كوردستان چۆن ده‌ڕوات و پاره‌كه‌ی چۆن دێته‌وه‌و ده‌چێته گیرفانی كێوه‌و بۆ ده‌بێت له نیوه زیاتری فرۆشی نه‌وتی كوردستان پاره‌كه‌ی دیار نه‌بێت ، ئه‌و ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه له داگیركردنی ئه‌و هه‌موو گردو دۆڵ و ده‌شت و ده‌ره بپرسێته‌وه‌و به سه‌رۆكه‌كه‌ی له حزب‌ا بڵێت قوربان مه‌سه‌له‌ی چاكسازیه‌كه‌ی 2013 به‌رهه‌مه‌كه‌ی چی بوو ؟.
3
كوردستانه‌كه‌ی من و لیزا هه‌زار برین و ده‌ردی پێوه‌یه ، ناكرێت ده‌ست له سه‌ر برینێك دابنه‌ین و ئه‌وانی تر نه‌بینین ، ئه‌رێ لیزا بۆ ناپرسێت له 200ه‌وه تا ئێستا چه‌ندین دۆنم زه‌وی له شاره‌كانی كوردستان به ناوی جۆراو جۆره‌وه ته‌خشان و په‌خشان كراوه‌و دراوه به هه‌مه خه‌ڵك بۆچی ، ئایه بۆ كڕینی خه‌ڵك بووه، یان به ئامانجی كارێكی تر ، ئاخر لیزا هه‌قه بپرسێت ده‌یان هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر كه سه‌دان مه‌تر زه‌ویان پێدراوه بۆ چی بووه ، هه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بووه كه‌وی بكرێن ، ئه‌رێ ئه‌و ده‌توانێ بپرسێ ئه‌و هه‌موو ده‌رمانه ئێكسپایه‌رو خراپه له كوێوه دێته هه‌رێم و بۆ شاره‌كانی هه‌رێم پڕیووه له سه‌یده‌لی و ده‌رمانخانه‌و نزیكه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم حه‌ب و شروبی كوالیتی نزم به كار دێنێت ، ئه‌و ئاگای له دۆخی خه‌ڵكه ، وه‌ك چۆن باوكی تا ڕاده‌یه‌كی باش ئاگاداری دۆخی خه‌ڵك بوو .
لیزا خان ئه‌وه‌ش بنووسه
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی