مەچنەوە ژێر باڵی بارزانی

24/02/2020

سەركەوت شەمسەدین

دوای ئەو هەموو ئەزمونە لەگەڵ پارتی و یەكێتی، دوای ئەو هەموو ئەزمونە لە بەغداد جێگەی شەرمەزارییە ئەو حزبانەی تری هەرێم ئەگەر زاتی ئەوە نەكەن لە دەرەوەی بۆگەناوی "قەومچێتی" بەدوای بەدیلی سیاسی و هاوبەشی فكری دا بگەرێن لە ناو هێزەكانی باشور و خۆرئاوا، ئەرێ ئەبێ چیترتن لێ بەسەر بێ تا دەستبەرداری ئەم ژەهرە قەومی و تائیفییە ببن؟

ئەودۆخەی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرهەمی سیاسەتی تائیفیەت و دابەشكاری ئیتنیكی یە، ئەگەر فشاری ئەمریكا نەبوایە نوخبەی سیاسی دوای ۲٠٠۳ لەو ئاستە نەبون بەنیازیش نەبون ئەو دەستورە باشەی عێراق بنوسن كەباشترین دەستوری دیموكراتی یە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست.

بەڵام نوخبەی سیاسی عێراقی دوای ۲٠٠۳ بە كورد و عەرەب ەوە هەموو هەوڵێكیان جێگیركردنی سیستمی مواصەصەیە تا هەر تائیفە و گروپێك هەم لە كێكەكەی بەغداد بخۆن، هەم گەلی عێراق بكەن بە دژی یەكدا و بەوەش لەسوڵتە بەردەوام بن.

لە كاتێكدا ئازاری گەلانی عێراق بەسەرجەم پێكهاتەكانییەوە هەمان دەردە و هەمان گروپی مافیان كە دەستیان بەسەر دەسەڵاتتدا گرتوە. كەم جێگە و بواری بازرگانی هەیە لە عێراق ئاغای بارزانی لەگەڵ مافیاكانی بەغداد دەستی تێیدا نەبێ، بەڵام میدیایەكی زبەلاحی هەیە بەردەوام ژەهری قەومی دەرێژێ بەجۆرێ حزبەكانی تر زاتی دەرچون لە سەفی قەومی نەكەن كە هیچ نییە جگە لە بازرگانیكردن بەناوی قەومچێتییەوە.

بەڵام ساڵ بەساڵ ئەم تەونە لاوازتر دەبێت بەجۆرێك بێ شەرمانە هێزە حوكمرانەكانی هەرێم و سونە هاواریان لێ بەرز بۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەت چونكە ئەوان لەسەر ئەوە دەژین، سونەكان نیوەی خەڵكەكەیان لەخێمەدا ئەژی ورتە ناكەن بەڵام كە عەلاوی وەزارەتیان ناداتێ بەناوی سونەوە قیرەیان لێ بەرز دبێتەوە، پارتی و یەكێتی خەڵكی شەنگال و كەركوكیان بیرنەماوە دووساڵە بەڵام ئێستا بێ شەرمانە ئەڵێن لەبەر مادەی ۱٤٠ ئەوەمان كردوە. 

هەر هەوڵێكی حزبەكانی تری هەرێمی كوردستان بۆ چونە ژێر باڵی بارزانی خیانەتە لە خەڵك و خوا و دەستوری عێراقی.

سەركەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران
فراكسیۆنی ئایندە/ ن. پارێزگای سلێمانی.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی