وه‌رگێڕان: د. کۆیار شێرکۆ
به‌شی دووه‌م
شیرینییه کتوپڕه‌که
یه‌کێک له‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕوومان ئه‌بێته‌وه له بابه‌ته‌کانی په‌یوست به چاودێریکردنه‌وه ئه‌وه‌یه که هیچ کام له ئێمه نازانێت که چۆن چاودێری ده‌کرێین و ساڵانی داهاتوو چی پێیه بۆمان. ته‌کنه‌لۆجیای چاودێریکردن به خێراییه‌کی زیانبه‌خش گه‌شه ده‌کات. ئه‌و شتانه‌ی 10 ساڵ پێش ئێستا وه‌ک خه‌یاڵی زانستی ته‌ماشان ده‌کرد ئێستا بوونه‌ته هه‌واڵی کۆن. وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه، گریمانه‌ی حکومه‌تێک بکه که داوا له سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی ده‌کات بازنێک له ده‌ست بکه‌ن که ڕۆژانه بۆ 24 کاتژمێر پله‌ی گه‌رمی و لێدانی دڵیان ده‌پێوێت. دواتریش ئه‌نجامه‌کان له ڕێی ئه‌لگۆریتمه‌کانی حکومه‌ته‌وه شیده‌کرێنه‌وه. واتا پێش ئه‌وه‌ی خۆت بزانیت، هاوکێشه‌کانی حکومه‌ت ئه‌زانن که ناساغیت. هاوکات ده‌شزانن له کوێ بوویت و کێت بینیوه. به‌مجۆره زنجیره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی توش ئه‌بن کورت ئه‌کرێته‌وه و له‌وانه‌یه به ته‌واوی بشقرتێنرێت. سیستمێکی له‌م جۆره ڕه‌نگه بتوانێت په‌تایه‌کی هاوشێوه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا ڕابگرێت و له بڵاوبوونه‌وه‌ی بخات. ئه‌مه‌ش وه‌ک شتێکی سه‌رنجڕاکێش دێته به‌رچاو، ڕاسته؟
بێگومان لایه‌نه خراپه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مه ڕێگا بۆ سیستمێکی چاودێریکردنی ترسناک خۆش ده‌کات. بۆ نموونه گه‌ر تۆ بزانیت من له‌بری لینکی هه‌واڵێکی سی ئێن ئێن، کلیکم له هه‌واڵێکی فۆکس نیوز کردووه، ڕه‌نگه شتێکت له‌سه‌ر تێڕوانینی سیاسی من و ته‌نانه‌ت که‌سایه‌تی منیش بۆ ده‌ربکه‌وێت. به‌ڵام گه‌ر چاودێری پله‌ی گه‌رمی، په‌ستانی خوێن و لێدانی دڵم بکه‌یت، بۆت ده‌رده‌که‌وێت که چ شتێک ده‌مخاته پێکه‌نین، چی ده‌مخاته گریان و چیش زۆر زۆر توڕه‌م ده‌کات.
گرنگه بیرمان بێت که توڕه‌یی، دڵخۆشی، بێتاقه‌تی و خۆشه‌ویستی هاوشێوه‌ی تا و کۆکه دیارده‌ی بایۆلۆجین. هه‌مان ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی کۆکه ده‌ستنیشان ئه‌کات، ده‌توانێت پێکه‌نینیش ده‌ستنیشان بکات. گه‌ر ده‌زگا و حکومه‌ته‌کان به‌مجۆره داتا زینده‌گییه‌کانمان بخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه، ده‌توانن له خودی خۆمان باشتر بمانناسن. جگه له‌وه‌ش که ده‌توانن پێشبینی هه‌سته‌کانمان بکه‌ن له داهاتوودا، بگره ده‌توانن ده‌ستکاری هه‌سته‌کانمان بکه‌ن و هه‌ر شتیک که خۆیان بیانه‌وێت پێمان بفرۆشن. له کاڵایه‌که‌وه بیگره هه‌تا سیاسییه‌ک. چاوێریکرنی زینده‌یی وا ده‌کات داتاکانی کامبریج ئه‌نالیتیکا وه‌ک کۆمه‌ڵێک بابه‌تی مێژووی چاخی به‌ردین ته‌ماشا بکرێن. باکوری کۆریا بێنه پێش چاوی خۆت له 2030دا، گه‌ر هه‌موو هاوڵاتییان ناچار بکرێن ڕۆژانه بۆ 24 کاتژمێر بازنێکی له‌و جۆره بکه‌نه ده‌ستییان. جا هه‌ر کاتێک سه‌رکرده‌ی مه‌زن وتارێک پێشکه‌ش بکات و بازنه‌که هه‌ستی توڕه‌بوونی تۆ نیشان بدات، ئیتر وا دابنێ ته‌واو لێبوویته‌ته‌وه.
بێگومان ده‌توانرێت ئه‌م چاودێریکردنه وه‌ک ڕێکارێکی کاتی ته‌ماشا بکرێت که بۆ دۆخێکی کت‌وپڕ کاری پێده‌کرێت. هه‌ر کاتیک دۆخه‌که تێپه‌ڕی، ئه‌میش چیتر به‌کار ناهێنرێت. به‌ڵام ڕێکاره کاتییه‌کان خوویه‌کی خراپیان هه‌یه و دوای دۆخه کتوپڕه‌کان ده‌مێننه‌وه، به‌تایبه‌ت چونکه به‌رده‌وام جۆرێک له حاڵه‌تی کت‌وپڕ ئاماده‌یی هه‌یه. وڵاته‌که‌ی من به نموونه، ئیسرائیل، ساڵی 1948 حاڵه‌تی کتوپڕی بۆ جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند، که ئه‌مه‌ش بووه هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ک بۆ چه‌ند ڕێکارێکی کاتی وه‌ک چاودێریکردنی میدیا و داگیرکردنی خاک و ته‌نانه‌ت دروستکردنی پودینگیش (گاڵته‌شت له‌گه‌ڵ ناکه‌م). جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی له مێژه براوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیسرائیل ئێستا و ئه‌وساش جاڕی کۆتایی هاتنی حاڵه‌تی کتوپڕی نه‌دا و زۆرێک له ڕێکاره کاتییه‌کانی ساڵی 1948 مانه‌وه. (دۆخی له‌ناکاوی دروستکردنی پودینگ ساڵی 2011 هه‌ڵوه‌شایه‌وه)
ته‌نانه‌ت گه‌ر ژماره‌ی حاڵه‌ته‌کانی توشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا داشبه‌زێت بۆ سفر، هه‌ندێک له حکومه‌ته‌کان که برسی داتا و ژماره‌کانن ڕه‌نگه گفتوگۆی ئه‌وه بکه‌ن که پێویسته ئه‌م چاودێریکردنه زینده‌گییه به‌رده‌وام بێت چونکه مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می کۆرۆنا ڤایرۆس له ئارادایه، یان ڕه‌نگه جۆرێکی نوێی ئیبۆلا له ئه‌فریقاوه سه‌رهه‌ڵبدات، یان چونکه .. له بیرۆکه‌که ده‌گه‌یت. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا شه‌ڕیکی گه‌وره ده‌ستی پێکردووه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانمان. کۆرۆنا ڤایرۆس له‌وانه‌یه خاڵی لوتکه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بێت. چونکه خه‌ڵکی کاتێک ناچار ده‌کرێن له نێوان بابه‌ته تایبه‌ته‌کانیان و ته‌ندرووستییاندا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرن، به گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵده‌بژێرن.
پۆلیسی سابوون
ڕه‌گی کێشه‌که خودی ئه‌و پرسیاره‌یه که له نێوان شته تایبه‌ته‌کان و ته‌ندروستیدا ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ده‌کرێت. چونکه ئه‌مه بژارده‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه. ئێمه ده‌بێت و ده‌توانین چیژ له ته‌ندروستی و تایبه‌ندییه‌کانیشمان وه‌ربگرین. ده‌توانین پارێزگاری له ته‌ندروستی خۆمان بکه‌ین و کۆتایی به بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا بێنین، ئه‌مه‌ش له ڕێی خستنه‌کاری ڕژێمێکه‌وه نا که چاودێریکردنی تۆتالیتاری به بناغه ده‌گرێت. به‌ڵکو له ڕێی به‌هێزکردنی هاونیشتمانیانه‌وه. له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا، یه‌کێک له سه‌رکه‌وتوترین ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕوبه‌ڕووی کۆرۆنا بووه‌ته‌وه، کۆریای باشوور، تایوان و سه‌نگافوره‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ش تا ڕاده‌یه‌کی سنووردار سوودیان له ئه‌پلیکه‌یشنه‌کانی دۆزینه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵام زیاتر پشتیان به پشکنینی زۆر، ئاشکراکردنی ڕاستگۆیانه و پێکه‌وه کارکردنی هاوڵاتییه به ئاگاکانیان به‌ستووه.
چاودێریکردنی سه‌نترال و سزادانی توند تاکه ڕێگا نین بۆ ناچارکردنی هاوڵاتیان بۆ په‌یڕه‌وکردنی ڕێکاره‌کان. کاتێک خه‌ڵکی زانیارییه زانستییه دروسته‌کانیان پێده‌گات و متمانه‌یان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌یه له گه‌یاندنی ڕاستییه‌کان، ئه‌وکات بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به چاودێریکردنی برا گه‌وره بێت، خۆیان کاره ڕاسته‌که ده‌که‌ن. دانیشتوانێک که خۆیان خودی خۆیان هان ده‌ده‌ن و پڕ زانیارین زۆر به‌هێزترن له دانیشتوانێکی بێ‌ئاگا که له ڕێی پۆلیسه‌وه ناچار ده‌کرێن به پابه‌ندبوون.
با ده‌ستشتن به سابون به نموونه وه‌ربگرین. ئه‌مه یه‌کێک له مه‌زنترین داهێنانه‌کان له مێژووی پاک و خاوێنی مرۆڤدا. ئه‌م کاره ساده‌یه ساڵانه ژیانی ملیۆنه‌ها که‌س له مردن ڕزگار ده‌کات. له‌گه‌ڵ گرنگییه زۆره‌که‌یدا، زاناکان له سه‌ده‌ی 19دا به‌ڕاستی سووده‌کانی ده‌ست شتنیان به سابوون دۆزییه‌وه. پێشتر، ته‌نانه‌ت پزیشک و په‌رستاره‌کانیش به بێ ده‌ستشتن له نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌وه ده‌چوونه سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی تر. ئێستا ڕۆژانه بلیۆنان خه‌ڵک به‌رده‌وام ده‌ستیان ده‌شۆن، له‌به‌رئه‌وه نا که له پۆلیسه‌کانی سابوون ده‌ترسن، به‌ڵکو چونکه له ڕاستییه‌کان تێده‌گه‌ن. من ده‌ستم به سابوون ده‌شۆم چونکه باسی ڤایرۆس و به‌کتریام به‌ر گوێ که‌وتووه، تێده‌گه‌م که ئه‌م زینده‌وه‌ره بچوکانه ده‌توانن تووشی نه‌خۆشیمان بخه‌ن و ده‌شزانم سابوون ده‌توانێت دووریان بخاته‌وه.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌م خاڵه له پابه‌ندبوون و هاوکاری کردنی یه‌کتر، متمانه پێویسته. خه‌ڵکی پێویستیان به‌وه‌یه متمانه‌یان به زانست هه‌بێت، هاوکات متمانه‌یان به ده‌سه‌ڵاتدار و میدیاش هه‌بێت. له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، سیاسییه نابه‌رپرسه‌کان بوونه‌ته هۆکاره بۆ نه‌مانی متمانه به زانست و ده‌سه‌ڵاتدار و میدیاکان. ئێستا هه‌مان ئه‌م سیاسییه نابه‌پرسانه هه‌سته‌که‌ن ناچارن که ده‌بێت ڕێگا به‌رزه‌که سه‌خته‌که بگرنه به‌ر بۆ خستنه‌کاری پابه‌ندکردنی زۆره‌ملێ، گوایه ناتوانن متمانه به خه‌ڵکی بکه‌ن خۆیان شته درووسته‌کان ئه‌نجام بده‌ن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی