ئەمریكا لەعێراق پلانەكانی بۆ بەهێزبوونەوەیە نەك پاشەكشە

29/03/2020

هێرش عەبدولرەحمان

ئەمریكا چەند جوڵەیەكی لە بنكە سەربازیەكانی خۆی دەست پیكردوە، زیاتر جێگۆركێ و پلانی داھاتویانە لە عێراقدا، دەیانەویت بنكە بچوكەكان چۆڵبكەن، ھێزەكانی پاشەكشە پێدەكات بۆ بنكە گەورەكان، لەو ھەشت بنكەیەی كە لە عێراقدا ھەیانە سێیان ڕادەستی حكومەتی عێراق بكاتەوە، تا پێنجەكەی تر تەواو ئامادە بكات بۆ داھاتوو تا ئێستا دوو بنكەیان بە تەواوی ڕادەستی ھێزە عیراقیەكان كردوە بە تەواوی كەلوپەلە سەربازیەكانەوە كە بایی ملیۆنان دۆلار دەبن.

لە دوا كۆبونەوەی نێوان مەلەفی عێراق لە پەنتاگۆن و ئیدارەی ترامپ بەرامبەر ئەو خروقاتانەی میلیشاكان دەیكەنە سەر بنكە سەربازیەكان ، كۆشكی سپی ھەموو دەسەڵاتێكیان داوە بە فەرماندەی ھێزە ئەمریكیەكان لە عیراقدا بۆ ھەر بریارو جوڵەیەك. پێویست ناكات وەك پێشوو بگەڕێنەوە كۆشكی سپی، خۆیان دەتوانن بڕیاری ڕووبەڕووبونەوەبدەن، بە پشتگیری تەواوی ھێزەكانیان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەراست. ئەو بریارەش كاتێك دەرچوو، كە ئیدارەی ترامپ تێبینیان ھەیە لەسەر ئەوەی كە حكومەتی عێراق توانای ڕووبەڕوونەووە و دیاركردنی ئەو شوێنانەی نیە، كە بنكە سەربازییە ئەمریكییەكان دەكاتە ئامانج، بە كاتیۆشاو سارۆغ و ھاوەنی دوور ھاوێژ.

لە ئێستادا ئەمریكا ھەر دوو سیستەمی سی ڕامس C-RAMs و پەتریەت كە تێچووی ساڵانەی بەتالیۆنێكی سیستەمی پەتریەت ساڵانە ملیۆنان دۆلارە، لە چەند شوێنێكی گرنگی عێراق و كوردستان دادەمەزرێنێت، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ھەموو ھێرشێكی موشەكی نادیاری ناو عێراق و دووربەری. بە دانانێ ئەو سیستەمە لە تەواوی ناوچەكە ھێزەكانیان پارێزراوتردەبێت و، بە ئاسانی دەتوانن چاودێری ناوچەكە بكەن.

ئەو دوو سیستەمە بەئاسمانەوە كاتیۆشاو و ساروغەكان دەتەقێنێتەوە، ناھێڵێت ھیچیتر بنكە سەربازیەكان ببپێكێت، لەگەڵ دەستبەكاربونی ھەردوو سیستەمەكە ژمارەی سەربازەكانیش زیاتر دەكات لەو پێنچ بنكە سەربازیەی خۆی لە عێراقدا. بەو پلانانە ئەمریكا خۆی ئامادە دەكات بۆ مانەوەی یەكجاری لە عیراقدا.

هێرش عەبدولرەحمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی