کات وکۆرۆنا

31/03/2020

فارس نەورۆڵی

وتەیەکی باوھەیە کە ێژێ کات نەیوڕی ئەووڕێ کەواتە دەبێ بزانین چۆن ئیدارەی کات دەدەین بەتایبەتی لەھەندێ بارودۆخ دا کە کاتێکی زۆرھەیە ئەگەرنەزانی چۆن بەڕێوەی دەبەی کێشەت بۆدروست دەکا ودەسبەتاڵ دەبی کورد لەم بارەوە دەڵێ شەڕلەبەتاڵی باشترە جابۆئەوەی لەم کاتەی کۆرۆنادا توشی شەڕنەبی کاتەکانت دابەشبکە بۆئەوەی ئەم ماوەیە بکەیتە زەمەنی خۆپێگەیاندن ودەوڵەمەندی ڕۆشنبێری وخۆپێگەیاندنی فکری بکەیتەئامانج ئەویش دەکرێ کاتەکانت دابەشکەی بۆسێ بەش
١ـ بەشێکی زۆری بۆخوێندنەوە
٢ـ بەشێکی بۆوەرزش ئەوجۆرەی بۆت دەگونجێ
٣ـ بەشێکی بۆکاری ڕۆژانەی ماڵ وخێزانی


ئەمەش ئاسانە ھێنری فۆرد لەم بارەیەوە دەرێ ھەرئامانجێک دەکرێت بەدەسبھێنرێت ئەگەر دابەشی کەیت بۆبەشی بچوک بچوک ـ دەشزانین ئەم دۆخە لەبیری کەسماندانەبوبۆیە ھەموان لەدۆخێکی ناجێگیری دەرونیداین پێویستمان بەھاوڕێ ھەیە بۆگوێ گرتن لەیەکتر بۆئێستا باشترین ھاوڕێ کتێبە کەقسەمان لەگەڵ بکات بۆئەوەی ئەوماوەیەسودمەندبین وببین بەکەسێک کەژیان ئاسای بویەوە کەسێکی دیکەبین من دەزانم ئێمە مرۆڤین فریشتەنین بۆیەناکرێ تەمسیلی فریشتە بکەین بەڵام دەکرێ ئەم دۆخەبکەینە فەزایەک بۆبیرکردنەوەوبەخۆداچونەوە بۆئەوەی کەیەکمان دیوە جۆرێکی دیکەبین یەکمان خۆش بوێت کارەکەمان خۆش بوێت ڕاستگۆبین لەتەک یەک دوڕوی وازلێبێنین لەسەریەک نەڵێین بەخراپ لەسەریەک نەنوسین تێبگەین ژیان یارییە بۆیەپیویستەپاس بەیەک بدەین ئەوەشمان خواپێداوین وھەرچۆن دەستی کەوتوە ھاوکاری ھەژاران بکات دواجار ھیوادارم ھەمولایەک تەندروست بن وبخوێننەوەووەرزش بکەن وبیربکەنەوە

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی