ئەوە دەوڵەت ‌و دەسەڵاتن كە موبادەرەكانیان لە خەڵكی سەندووەتەوە

01/04/2020

زاهیر باهیر

ئافاتی كۆرۆنا وای كردوە كە خەڵكی تا ڕادەیەك لە ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانیانا و ڕێكێخستنەوەی ژیانی خۆیان و دەوروبەریشیانا، متمانە بكەنە سەر خۆیان.
 
ئەم چەند نموونەیەی خوارەوە ئەوە نیشان دەدەن كە خەڵكی بە داهێنانەكانیان ئەوە دەسەلمێنن گەر سەرچاوەكانی سامانە سروشتی و كۆمەڵایەتییەكانیان لە چنگا بێت زەرووربوونی دەوڵەت و دەسەڵات پاساوێكی نامێنێت.

ئەمانەی خوارەوە تەنها چەند داهێنانێكی خەڵكییە لە شوێن و وڵاتانی جیاوازدا : 

•لە بریتانیا بە هەزارەها گرپی هارریكاریی بێ بەرانبەریی دامەزراون، Mutual Aid، لە یارمەتیدانی خەڵكانێك كە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.

•لە شاری وەوهان-ی  چین كە لەوێوە گوایە كۆرۆنا سەریدەرهێناوە ، پاش ئەوەی كە دەوڵەت قەدەخەی ئامرازەكانی  هاتوچۆی كەرتی دەوڵەتی كرد تاكو هەموو كەس لە ماڵەوە بمێننەوە، خەڵكەكەی هاتن قیتاری سەیارەیان دروستكرد لە گواستنەوەی خەڵكیدا بۆ خەستەخانەكان و هێنانەوەیان.

•لە شاری جیهانسبێرگی جنوبی ئەفەریقا خەڵكی هاتن تیمی تاقمی پێداویسییتییان دروستكرد بۆ یارمەتیدانی  ئەو خەلكانەی كە خانوویان نییە ،  واتە لە چواردیواری بەناو خانوویەكی لە تەنەكە و مقەبا و پوشوو و پەڵاش دروستكراودا دەژین. لەو پێداویستیانە :  دیتۆڵی تەعقیمكردنی دەست ، كاغەزی تەوالێت ، بتڵی ئاوی پاك   و خواردەمەنی.  لە شاری كەیپ تاون ئەوانەی كە شارەزاییان لە كاروباری نەخۆشی چارەسەركردندا هەبوون گروپیان دروستكرد لە گەڵ شوێندا، گەر كاتێك كە خەستەخانەكان پڕ بوون و نەیاتوانی چی تر نەخۆش وەرگرن ، ئەمان بە دەوری خۆیان ئەو كارە ئەنجام بدەن .

•لە ئەمەریكا گروپ بۆ یارمەتی كارمەندانی دكتۆر و نێرس  خەستەخانە، دروستبووە، كە خۆیان وەختیان نییە تاكو پێداویستییەكانی خۆیان دابین بكەن .  هەر لەوێ منداڵێكی 8 ساڵان گروپێكی دروستكردووە كە یارییەكان نیشانی منداڵان دەدات  و بە یەكەوە دەیكەن .   گروپی دیكە دروست بووە تاكو یارمەتی منداڵانی ئەو دایك و باوكانە بدات كە كە باوك و دایكیان زۆر سەرقالی كاری دیكەن.

•لە نەرویچ گروپێك لەوانەی كە لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە درروستبووە بۆ یارمەتیدانی خەڵكی كە ئەو كارانە بە خەڵكانێك كە تا ئێستا ساغن ناكرێت چونكە مەترسیدارە بۆئەوان كە بیكەن و لە كردنیا ڕەنگە توشی كۆرۆنا ببن.

•لە بولگاریا گروپ دروستبووە بۆ پێدانی كۆفی بەیانیانا و هەروەها بە قسە یارەمەتیدانی كەسانێك كە گرفتیان هەیە.  ئەو كارەش  بە ئینگلیزی پێی دەلێن counselling .  لە پراگ گروپێك لە قوتابیان دروستبووە  كە لای منداڵانی دكتۆر و نێرس و كارمەندانی خەستەخانەكان دەمێننەوە كە خۆیان لەسەر كارن .

•لە شاری دوبلن لە ئیرلەندە لە بلۆكێك خانوو یاری ' بینگۆ' كە پێی دەڵێن " balcony bingo " لە ڕێگای فەیسبووكەوە دروستكردوە كە بە هەزاران كەس تیایدا بەشدارن .

•لە شاری بریستۆڵ-ی بریتانیا گروپێك لە ئافرەتان دروستبووە كە كاریان پەیداكردنی داوودەرمانە بۆ ئەو كەسانەی كە ناتوانن لە ماڵەكانیان بێنە دەرەوە.

•لە لاتیڤیا بە هەمان شێوە گروپی جیا جیا دروستكراون بۆ مەبەستی جیا جیا.

•لە وڵاتی فلیپین دیزاینەری پۆشاك دوكانەكەی گۆڕیوە بۆ دروستكردنی پێداویستییەكانی خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا.

•لە یەك هەفتەدا گروپێك لە دكتۆر و تەكنیشنەكان و  پسپۆڕان توانییان لە ماوەی هەفتەیەكدا جیهازی هەناسەوەرگرتن و بوژانەوەی سییەكان دروست بكەن كە تێچونی تەنها 370 دۆلاری ئەمەریكییە بە هاوكاری كۆمۆنێتییەكان.

*ئەم زانیاریانە لە وتارێكی نوسەر و چالاكوانی ناسراوی ژینگە George Monbiot كە لە ڕۆژنامەی گاردیانی 31/03/2020 ، وەرگیراوە بەڵام تایتڵی وتارەكەی ئەو جیایە .

زاهیر باهیر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی