نوسەر و ڕۆشنبیرانی حیزب

30/05/2020

كمال محمد

یٔەگەر تێڕامانێك لە شۆڕشی ڕۆشنبیری و فیكری ڕیشەیی و بەرفراوانی یٔەوروپا بكەین ،بەرلە هەمو شتێك پێویستە بوترێت كە پێشڕەوەكانی یٔەو شۆڕشە زۆر باش یٔایین و فەلسەفەو زانست و هونەرەكانی پێش خۆیان هەرس كردوە و لەسەر بنەمای یٔەم هەرس كردنە كۆمەكی خۆیان بۆ یٔەو بوارە یٔەنجامداوە ،هەروەها پێویستە یٔەو راستییەش پەسەند بكرێت كە سەبارەت بە چۆنییەتی نزیكبونەوەی ڕۆشنبیرەكان لە حەقیقەتی كۆمەڵگای یٔەوروپا كە مەودایەكی باشیان بڕیوە لەبواری میتۆد و جێبەجێكردنی دیموكراسییەت و  ڕیفۆرمی ڕۆشنگەرییەوە .

لە یٔەوروپای سەدەكانی ناوەراست پیاوانی یٔایینی وكەنیسە هۆكاری یٔەو دۆخە ناسەقامگیر و یٔەو چینە بۆرژوازییە بون كاتێك لەگەڵ پیاوانی دەسەڵات وپاشاكاندا دەستیان هەبو لە جۆرێك زیاتر لە خورافیات و كۆمەڵگایەكی دیماگۆژییانە ، بەڵام دواتر و لەسەدەكانی ١٣ تاوەكو ١٨ كەبەسەردەمی ڕێنسانس ناسراوە یٔەرك و بەرپرسیارێتی نوخبەیەك لە ڕۆشنبیران و نوسەران هۆكاری هێنانە كایەی  جوڵەیەكی نوێ بو تا سەدەی ١٩ كەبەسەردەمی ڕۆشنگەری وعاقڵمەندی دایٔەنرێت  .

لەیٔیتالیا ”ماكیاڤیڵی ” روناكبیر و نوسەر لە تێزێكدا لە كتێبی میر بە داینەمۆی ڕۆشنگەری یٔیتالی و پارێزەری پارچەبونی یٔیتالی دێت شۆڕشی ڕۆشنبیری دەستی پێكرد ،لە فەرەنساش  شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكان و هەوڵ و ماندوبونەكانی ”گالیلۆ و یٔاراسمۆس و بڕۆنۆ و تۆماس مۆر ” و هتد و كەسایەتی و زانا هاوشێوەكانیان كاریگەری یٔەوتۆیان  هەبوە لەناویاندا بەدیاری كراوی ”جان جاك ڕۆسۆ ”كە لە كتێبی پەیمانی كۆمەڵایەتیدا بە تێزی شۆڕشی ڕۆشنبیری دادەنرێت و وەك كتێبی یٔینجیلی ڕۆشنگەری وعاقڵمەندی شۆرشەكانی فەرەنسا بەرز رایٔەگیرێت كە دواتر پروشكی یٔەم شۆڕشە تا خۆرهەڵاتی ناوەراست دێت ،تا یٔەو ڕادەیەی گەلانی یٔەوروپا شانازیی بە تێز و شۆڕشە ڕۆشنبیرییەكانی فەیلەسوف و نوسەرەكانیانەوە بكەن .

لە هەرێمی كوردستانیش چەندین نوسەر و ڕۆشنبیر بونیان هەیە ،بەڵام پرسیاری حەقیقی یٔەوەیە یٔایا یٔەم چینە ڕۆشنبیرە لەكوێی كۆمەڵگا و سیسیتەمی سیاسی و دەسەڵاتدارێتی و تەنانەت كایە كۆمەڵایەتییەكانیش توانیویانە جۆرێك لە ڕیفۆرم و ڕۆشنگەری بكەن و بتوانن كۆمەك بە راستینەیی كۆمەڵگای سیاسی و یٔەخلاقی  بكەن؟

بەڵام كاتێك یٔەبینرێت بەشێك لەم نوسەر و رۆشنبیرانە پێگەو زانست و قەڵەمەكانیان بۆ خزمەتی دەسەڵات و بەدەستخستنی سەرمایە بەكار هێناوەو تارادەی یٔەوەش كە دەسەڵاتیش زانست و نوخبە ڕۆشنبیرەكەی كردوە بە موڵكی خۆیان و كاریگەری یٔەم هەڵوێستە پارادیمیانە لەسەر ڕۆشنبیران و بەتایبەتیش لەسەركۆمەڵگا وێرانكەر بوە ،یٔەمەش كاتێك ڕویٔەدات كە یٔەم نوخبە نوسەر و رۆشنبیرانەی كەسەربە دەسەڵاتن هەست بە هیچ یٔەندێشەیەكی یٔەخلاقی و رۆشنبیری بە مانا راستەقینەكەی ناكەن و هەمیشە یٔەركیان جوانكردنی ناشرینییەكانی دەسەڵات بوە  لەرێگەی دامەزراوە میدییایی و حیزبییەكانەوە  .

لە هەرێمی كوردستان حیزب  دەستی بەسەر زانكۆ و ناوەندە زانستی و رۆشنبیرییەكان گرتوەو لە میانەی بیركردنەوە تەسكە حیزبییەكانیانەوە تەماشای سەرجەم دیاردەكانی زانست و رۆشنبیری یٔەكرێ ،بەواتایەك كە  پارادیمە زانستی و ڕۆشنبیرییەكان زۆر پێشتر لە زانستی سەردەم و كۆمەڵگاش داببرێن و یٔەوانەشی كە تیایدا خەریكی زانست و مەعریفەن زیاتر لەناو دیدگای سەرمایەو دەسەڵاتی حیزبیدا بێت بۆ یٔەوەی رۆشنگەری و ریفۆڕم نەبێتە بەرهەمی پەرەسەندنێكی رۆشنبیری وەها كە كۆمەڵگا لەیٔاستی شۆڕشدا بێت  .

لەپاڵ ڕۆشنبیران و نوسەرانی حیزبیدا ،هەن یٔەو ڕۆشنبیر و بەدەستانەی كە كەرامەتی رۆشنبیریی و دنیا بینی وپێگەو قەڵەمەكانیان پاراستوەو تاكە یٔامانجیان بەردەوامكردنی هەبونی كۆمەڵگایەكی ڕۆشنبیر بوە لە پاراستن و گوزەرانیدا ،بەڵام لەبەر كەمی و ڕیزپەڕی یٔەم نوخبەیە نەتوانراوە دەستگرتنە حیزبییەكان ودەسەڵات بەلاوە بنێن و جۆرێك لە شۆڕش بەرهەم بهێنرێ  .

بەدرێژایی دەسەڵاتی حیزبی لە هەرێمی كوردستان لە نوسەران و رۆژنامەنوس و میدیاكار و رۆشنبیرەوە  كۆمەڵگایەكی میدیاتیكیان بۆخۆیان خوڵقاندوەو كە لەپێشخستنی پاوانەكانی چەوسانەوە وفشارەكانی سەر كۆمەڵگا یارمەتیدەرێكی باش بوە بۆیان چ وەكو دەسەڵات و چ وەكو حیزبەكان ،چونكە زانست و پێنوسەكانی یٔەم نوخبەیە بوە بە خودی دەسەڵات و لە یٔامانجی دۆزینەوەو لێتوێژینەوەی پەیوەست بە راستینەی سیاسەت  و كۆمەڵگا دابڕاون  .

لەم دۆخەی هەرێمدا پێش هەمو شتێك یٔەرك و بەرپرسیارێتی ڕۆشنبیران و نوسەرانە لە پێناو لەدەستنەدانی سەربەخۆیی ڕۆشنبیری و پاراستنی كەرامەتی خۆیان  هەوڵی ڕۆشنبیری كۆمەڵگا بدەن وكار وخەبات و بۆچونەكانیان بە بەربەستكردن و وەستاندنی یٔەم رەوشە بكەنە یٔامانجی خۆیان و لە تەواوی هەوڵەكانیاندا هەم بەهەڵستكارێكی گرنگ بن و هەمیش پێنوس و رەخنەكانیان لە چوارچێوەی رەهەندی بەرخودان و بەگژداچونەوەی سیستەمە شكستخواردوەكەوە بێت ،یٔەمە یٔەو ساتەیە كە تاكە تاكەی حەقیقەتە زێڕینەكان یٔەدۆزێتەوە كە بەدرێژایی دەسەڵاتی حیزبی هەندێك لە نوسەران و رۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرانی سەر بە دەسەڵات ونیان كردوەو كەلێنی مەزن و هەڵدێریان خستۆتە نێوان دەسەڵات و كۆمەڵگای دیموكراتی عاقڵمەندییەوە بۆ یٔەوەی چیدیكە ناوی هەموان لە مێژوودا بەجوانی بمێنێتەوە و ببنە شانازی و دروستكردنی هەستی پێزانین بۆنەوەكانی داهاتووش .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی