بۆچی مووچە وای بەسەرهات ؟ بۆخەلكی كوردستان بێزارن لەو سەركردانە ؟

30/05/2020

مسعودعبدالخالق

ئەمریكا وەسفی سەركردایەتی كورد زۆر بەخراپە دەكات

زیاتر لە 10 سالە هەرچی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی هەیە هەمیشە باسی دەسەلاتی كوردی بەناشرین دەكا ، بەناشەفافی و گەندەلی ونەشارەزایی و پیشیلی مافی مرۆڤ و ژن كوژو ..زۆری تر .
راپۆرتی (مجموعە عمل مستقل العراق) كە (سەفیر راین كرۆكەر) سەرپەرشتی كردوەو گوزارش لە رەسمی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا دەكا ، پیكهاتوە لە 32 لاپەڕە ، خالی گرنگی تێدایە سەبارەت بەهەریمی كوردستان ، هەندیكی لێهەلدەبژێرین :
1- لە ل9 دەلیت سیستەمی هەریم بیروكراتی و وناشەفافە ، دەلیت سەركردایەكی گەندەل ونەشارەزا ، دەلیت ئەو خۆویستی و (ممارسات الفاسدە ) ڕێی لە گەشەی كوردستان گرتوە .
2- زۆری دامەزراندن ومووچەخۆری بۆ زیادكردنی وەلائی شەخسی وحزبی ئەو وولاتەی وا ویران كردوە كە توانای توانادارانی كوشتوە ، واشی كردوە خەلكیكی حزبی تەمبەل زال بیت بەسەر موچەخۆری بەكەفائەت .
3- ئەو هەنگاوانە وای كردوە زۆربەی خەلكی كوردستان لێیان بێزار بیت .
4- لە ل18 دەلیت بەنكی دەولی نەخشە ڕێگەیەكی بۆ هەریم دیاری كرد وەك لەو راپۆرتە هاتوەو دەلێت ئەمریكا پالپشتی ئەو نەخشە ڕێگەیە دەكات ،پالپشتی ئەوە دەكات نەوتی هەریم بدرێتەوە بەغدا ،هەر لە ل18 نهێنیەكیش ئاشكرا دەكات و تیایدا هاتوە : دەلێت (پ د ك) رێكەوتنێكی لەگەل بەغدا كردبوو لە بارەی نەوتی كەركوك (ئەوكاتی بەشیكی گرنگی نەوتی كەركوك لە ژێر دەستی ئەو حزبە بوو ) ،.وادیارە سەری نەگرتوە جا نازانرێ بەغدا رازی نەبوە یان هۆكاری چ بوە لە راپۆرتەكە باسی نەكردوە .
لە ڕاپۆرتەكە باسی هیچ حزب و دەستەو تاقمی كوردستانی نەكردوە ، ڕەنگە حزبی تریش لەونەوتە گەندەلی بكەن یان نا بەلام ناویان نەهاتوە ئەگینا باسمان دەكردن ، نەوەك برایانی (پ د ك)بلێن بۆ بەتەنها ناوی ئیمە دەهێنن .

مسعودعبدالخالق 30/5/2020 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی