یەكێتی بەرەو كوێ ؟

31/05/2020

زانا عەبدولرەحمان

یەكێتی خراپترین دەساڵی لە مێژووی سیاسی حیزبی خۆیدا بەكێشمەكێشی قوڵ تێپەڕكرد، كە زۆركات دەچووە سەر لێواری كەوتن و دووبارە بەسحری جەماوەی هەڵدەسایەوە.
یٔەم دەساڵەی رابردوو بۆ یەكێتی و یەكێتییەكان خراپترین دەساڵ بوو كە بەتەنگەژەو ململانێی ناوخۆی تێپەڕبوو.


نەخۆش كەوتنی (مام جەلال )و پاشان وەفاتی مام و زۆرێك لە یٔەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی بەخراپ شكایەوە بۆ دۆخی ناوخۆی یەكێتی.


پاشان لەباتی یەك بوون و یەكڕیزی گرتن، یەكێتی بەرەو قۆناغی دروستبوونی ناوەند و شەق بوونی حیزبێكیتری سیاسی چوو. بەداخەوە هەموو یٔەمانە وایكرد كە یٔەم حیزبە بۆ ماوەیەك بەسەختی زۆردا بڕوات لەباتی یٔەوەی كاربكەن بۆ یٔامانجە ستراتیژییەكان یٔەولەویەت درا بەرێگریكردن لە بەش بەش بوون و برینداركردنی یٔەم حیزبە سیاسییە كە نزیك دەبێتەوە لە نیو سەدە بەردەوامە لەخەباتی نەتەوەی.


لەم دەساڵەی رابردوو كەسەخت تێپەڕی یەكێتی خاوەن بەرنامەیەكی سیاسی روون نەبووە كەستراتیژیەتی دوورمەودا لەخۆ بگرێت.بەڵكو یٔەوەی هەبووە یٔەم حیزبە سیاسییە بەپێ رۆژ سیاسەتی دەكرد.


دەساڵێ رەبەقە یٔەم حیزبە بێ میدیایە توانای یٔەوەی نییە كە پەیامەكانی خۆی بەزوڵاڵی بەخەڵك بگەیەنێت، یان میدیاكەی رۆڵی لەدروستبوونی رووداو و یٔاراستەكردنی رایگشتیدا هەبێت، لەشاخ مایكێك و میكسەرێك و چەند بێژەرو رۆژنامەنوسێكی تێكۆشەر، بەعسی لەبەغداد هەژاندبوو، بۆ گەلیش ماییەی دروستبوونی مچوڕكەی سەركەوتنی شۆڕش و هیوابوون بۆگەیشتن بەیٔازادی، لەم دەساڵەی رابردوو میدیای یەكێتی بەتەواوەتی بەدەستی ناشارازا پیربوو.

دەساڵە یەكێتی لەپرۆسەی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و حكومەت لە سوچی قەناعەتدا بووە و غیباب بووە لەزۆرێك لەهەڵوێستە ستراتیژییەكان .
جگەلەوە لەماوەی شەڕی داعش زۆرترین فشارەكان لەسەر شانی هێزەكەی یەكێتی بوو. لەورێگەیەش بەسەدان فەرماندە و پێشمەرگەی نەبەرد گیانی خۆیان بۆ سەربەستی و پاراستنی یٔەزموونی هەرێمی كوردستان بەختكرد.

یٔەم دەساڵەی كەبەوسەختییە تێپەڕبوو بۆ یەكێتی و یەكێتییەكان بەسەدان وانەی نەبەزینی تێدایە كە یٔەم حیزبە سیاسییە نابێتەخۆراكی یٔەو پیلان دانەرانەی كە خەون بەشكستی یٔەم حیزبە تێكۆشەرە دەبینن.


یٔەم دەساڵە بە پشتیوانی جەماوەی دڵسۆزی یەكێتی واتێپەڕی و سەردەمێكی نوێ لە ژیانی سیاسی دەستی پێكردووە.


یٔێستا كاتییەتی لەدوای بڕینی یٔەم رێگە سەختە یٔەم حیزبە ببێتەوە بەحیزبی خەڵك و شەڕ بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی گەلبكات .نەك نەشیٔەی دەسەڵات بیگرێ و پشت لەخەڵك و جەماوەری یەكێتی بكات.


یەكێتی پێویستە بیر لە باشتكردنی ژیانی خەڵك بكاتەوە و یٔەم بارە لارە قورسە رێكبكاتەوە، نابێت وەك یٔۆپۆزسیۆن بكەوێتە قۆناغی پرتەو بۆڵە، بەڵكو كاری جددی و مكوڕ بۆ باش بوونی ژیانی خەڵك بكات.


یٔەم قۆناغەی كە یٔێستا یەكێتی تێكەوتووە زۆر لەسەرەتای دەستپێكردنی شۆڕش دەچێت كە لەخراپترین سەردەمی هەرەسدا یەكێتی بووە هیوای خەڵك.خەڵك هیوای پێتانە یٔەو هیوایە مەكوژن ؟ لەخەڵك نزیك ببنەوە دەساڵە یٔاسمانێك بۆشایی دروست بووە؟


ئومێدەكەم یٔەم سەركردایەتیە گەنجەی یەكێتی باش لەقۆناغەكە گەیشتبن و لەیٔاستی هیوایی خەڵكدابن و سەردەمێكی نوێی لە ژیانی سیاسی یەكێتییەكی نوێ و نوێبوونەوە دەست پێبكەن

زانا عەبدولرەحمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی