هۆكاری پاشەكشەی یەكێتی – دەروازەی هەڵسانەوەی

31/05/2020

مەسعود عەبدولخالق


سەركردایەتی یەكێتی تا ئەو ساتەش بەروونی نەیانتوانیووە هۆكارەکانی پاشەكشەكە دیاری بكەن زیاتر هەندێ نەزەریەی وەهمی باس دەكەن ، ئەوەی زۆر جێگەی سەرنجە ئەو پرۆژە چاكسازیەی رۆژی 20/7/2019 رایگەیەنرا بۆ یەكێتی دەڵێت بەهۆی ئەوەبووكە رێكەوتنە ستراتیجیەكە جێبەجێ نەكرا لەلایەن یەكێتیەوە!!


ڕاستە ئەو فۆرمە حزبیە بە گشتی لەكوردستان لە قەیران دایە ، هەر ئەو فۆرمە كۆنەی حزبی كوردستانی لەسەری دەڕوا هەر نەماوە ، دوا سەنگەر حزبەكانی عیراقی بوون ئەوانیش وا لەحكومەت دوور خرانەوە ،ئیستا تەنها لەكوردستان ماوە (بڕوانە: معهد الدیمقراگی الوگنی للشۆن الدولیە ) .


سەرەڕای ئەو هۆكارە گشتیە هۆكاری ترزۆرن بەلام هەول دەدەین یەك هۆكار باس بكەین كە سەرچاوەی هۆكارەكانی تر بێت ،ئەویش ئەوەی خوارەوەیە:
مەیدانی سروشتی حزب بیرو هزرو رۆشەنبیریە، هەندێ حزبیش هەیە كەمتر دەتوانێ لەو مەیدانە كار بكات و دەگەڕێتەوە مەیدانی كۆمەڵایەتی كلاسیكی ، سروشتی یەكێتی بۆمەیدانی یەكەم دروست بووە، حزبی مونافیسەكەی بۆ مەیدانی دوەم ، كەچی یەکێتی بێ ئەوەی ئاگاداری ناسنامەی فكری خۆی بێت هاتۆتە مەیدانی كۆمەڵایەتی كار دەكات , مەیدانەکەی خۆی چۆڵ کردوەو بەناچاری میوانی خاوەن مەیدانەكەیە .


ئەو مەیدانەش وادەكا یەكێتی تەنها پۆست و ئیمتیاز ببەخشێتەوە لە جیاتی مەبادیئو فكر،ئەوەش بەئاسانی سەردەكێشێ بۆ گەندەڵی و بەرژەوەند خوازی وسەنگەر گۆڕینەوە و فەوزا ...بنەمای (خەلكی شایستە بۆ شوێنی شایستە) تێك وپێك دەشكێ ،لەكۆتایدا حزبەكانی ناو ئەو مەیدانە دەكەونە ژێر هەژمونی ئەو حزبەی كە لەئەسلدا خاوەنی ئەو مەیدانەیە ...واشی لێهات .


دەروازەی هەلسانەوەشی هەر لێرەوەیە ، ئەو مەیدانە كۆمەلایەتیە كلاسیكیە بەجێ نەهێلیت بەلام نەیكاتە بەدیلی مەیدانی فكری وڕەوشەنبیری و مەبادیئی ، ئینجا هەلسیت بەدروست كردنی نمونەی جوان وپێكەوە ژیان لەگەل حزب ولایەنی تر ، ئەو وەرچەرخانە ئاسان نیە بەلام ئەوەندە قوڕسیش نیە ،لەهەمو بارەكان بە توێژینەوەی سینك تانك دەكریت .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی