سەرچاوەی ئەمجارەی کۆڕۆنا، دەسەڵاتە

01/06/2020

پەیمان عیزەدین

جیا لەوەی ئەم دەسەڵاتە، سەرچاوەی برسێتی و هەموو نەهامەتیەکانی خەڵکە، بەدەر لەوەی هۆکاری سەرەکی داڕمان و خراپی کەرتی تەندروستیە و بەدرێژایی چارەکە سەدەیەک نەیتوانیوە کەرتی تەندروستی بکاتە جێی متمانەی خەڵک و دڵنیابون لە سەلامەتی تەندروستیان ، هاوکات بۆ ئەمجارە سەرچاوە و هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانەوەی کۆڕۆناشە بە کۆمەڵێک بەڵگە :

٭کاتێک هاوڵاتیان پابەند نابن بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ، هۆکارەکەی بێ متمانەییە بەم دەسەڵاتە و درۆکردنی بەردەوامیانە لەگەڵ خەڵک.

٭کاتێک کاسبکاران دژ بە قەدەغەی هاتوچۆ ئەوەستنەوە، دیسان هۆکارەکەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە کە ناتوانێ لانی کەمی بژێوی ژیانیان دابین بکات و هیچ بەرپرسیارێتیەک هەڵناگرێ لەبەرامبەریاندا .
٭ لە هەموو ئەمانەش گرنگتر ، چاوچنۆکی دەسەڵات و بەردەوام کرانەوەی سنور و مەرزەکان بەڕوی ئێران و تورکیادا و ئەنجامنەدانی پشکنین و ڕەچاونەکردنی مەرجەکانی خۆپارێزی لەو سنورانە ،سەرچاوەی سەرەکی گەڕانەوەی ڤایرۆسەکەیە بۆ هەرێمی کوردستان .

هەق وایە چیتر قبوڵی ئەوە نەکەین کە ئۆباڵی گەڕانەوەی کۆڕۆنا بخەنە ئەستۆی هاوڵاتیان ، لە ئێستادا تاوانباری سەرەکی تەشەنەکردن و مردنی هاوڵاتیان بە کۆڕۆنا تەنیاو تەنیا دەسەڵاتە .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی