كۆرۆنا هەیە و مەترسیداریشە.. بەڵام

02/06/2020

زانا حەسەن

بێ دیراسە بێ ئامادەكاری بۆ ژیانی خەڵك، جارێكی دی خەڵك دەخەیتە ژورەوە..
كێ بیر لە كرێ خانوو و كرێ دوكانی كاسبكارێكی هەژار دەكاتەوە؟

كێ خەمی ئەو عەرەبانچیەیەتی  كە تا ئێوارە پێنج هەزاری دەست دەكەوێت ،، بۆ بژێوی منداڵەكانی ؟!

كێ دیراسەی ئەو برسیەتیەی كرد كە لە سێ مانگی ڕابردوو تا ئەو ساتانەش لە خۆكوشتن و جیابونەوەو كێشەی كۆمەڵایەتیەكان لێكەوتەكانی بەردەوامن؟

كێ بەرپرسە لە ژیانی باوكێكی كرێكاری دەست قڵیشاوی لەبەر هەتاو سوتاو لەپێناو ویٔەوژیانە؟

بەڵێ تەندروستی  هاوڵاتیان گرنگە ،، دەكراو دەكرێ  هەڵمەتی گەورەی نیشتیمانی لە تیڤی وسۆشیال مێدیا بكەین، بۆ خود پارێزی وتاك پارێزی

بۆمن ئاساییە بە دوكاندارێك بە هەركەس بڵێم،، ئەگەر دەست كێش ودەمامك نەبەستی  شتومەكت لێ ناكرم،، ئاساییە گروپ وتیمی خۆبەخش دروست بكەین ،، بڵێین با قەرەباڵغی دروست نەبێت،،بەڵام ناتوانم بێ دەنگ بم بەرامبەر ئەو فرمێسكانەی هەژارێك لەپێناو بێ نانی بێ ژیانی  دەیڕێژێت وتۆش هیچ پلانێكت نییە.. 

خوا هەڵناگرێ ئەم حكومەتە لەهەموو شتێك شكستی هێنابێ ،، بەڵام لەداپڵۆسین و هێز خستنە سەرجادە و چاو سوركردنەوە لەدەنگی ئازاد وهەژارێكی بێ دەرەتان..سەد لەسەد سەركەوتوو بوە..

دەبێ لەبیرمان بێ تۆ گریمان تا دە ڕۆژی تریش خەڵكت خستە ژورەوەو دوای ئەوە چی ؟
بەڵام كە برسیەتی بێ ژیانی  وڕەشبینی زۆری بۆ مرۆڤ هێنا 

نەك لە كۆرۆنا لە گوللەش ناترسێ..

جگەلەوەی هێزەی ئەمنیەكانیش كوڕی ئەو خەڵكە هەژارەن ناتوانن وناشیكەن دەست لەكەس بوەشێنن..

ئەگەر میللەتان خۆش ئەوێ بڕیارەكانتان دیراسە بكەن، لەبەر مەبنای تەندروستی وهەژاری و بێ دەرەتانی خەڵك نەك لەبەر مەبنای خۆسەپاندن وخۆسەلمێنی.

زانا حەسەن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی