بۆ ئەوانەی كە شانازی بە هەڵبژاردنیان بە دەنگی میللەت دەكەن

04/07/2020

د. سەیران تەها ئەحمەد

بۆ ئەو لەشكرە ئەندام پەرلەمانانەی لەكابینەی یەكەمەوە بۆ كابینەی نۆیەم بە ژنان و پیاوانە  بەعیلمانی و ئیسلامیەكانەوە، بە شیوعی و سۆشیالیستەكانەوە؟

با واز لە نیوەیان بهێنین، كە بن دیوار و بازرگانن یان نەخوێندەوارو حیزبیەكانن؟ كە زۆربەیان  لە دەست بەرزكردنەوە زیاتر یەك ووشەیان لە پەرلەماندا نەووتوە؟ كەدەزگایەك بوە بۆ ئەو بەڕیزانەی  چانسی بردنەوەی فرسەتێكیان هەبووە 
 
بۆ كۆكردنەوەی سامان بەبێ ماندووبوون وزەحمەتكێشان لە پێناوی زامن كردنی مووچەی زەبەلاح و سەفەرەكانی ئەوروپایاندا  پەرلەمانیان كردە دیوەخان و سەنگەری سەرسەختی حیزب یەكە بەیەكەیان بەرپرسیارن لە چەسپاندنی  گەندەڵی بە چەپڵە ڕێزان ڕێگەیان بە تاڵانكردنی میللەت دەدا، شەرعیەتدان بەشەڕەكانی ناوخۆ و پەلكێشكردنی هێزی دەرەكیدا ، تا دەگاتە تێپەڕاندنی ئەو ڕیفراندۆمەی كە نیوەی هەرێمیان پێ دۆڕاند ڕۆژانە كەرامەتی ئەم میللەتە لەژێر پۆستالی عەجەم و توركدایە لەبری بەرگری كردن پاساو بۆ حیزب و دوژمنكاریەكانیان دەهێننەوە  جگە لە شەڕی پۆست و سەنگەر گۆڕینەوە، هیچ دەستكەوت و سوودێكیان بۆ ئەم میللەت نەبووە؟

كارەساتەكە لەو نیوەیەدایە كە خاوەن بڕوانامە وڕۆشنبیر و نوخبەكانن كە گوایا نوێنەری ڕاستەقینە و پارێزەری دەنگی میللەتن كە ڕۆژانە لە شاشەی  تیڤیەكان، یان لە پەیچ و ڕۆژنامەكان، جگە لە فەیسبووك و توویتەكانیان یان لە ڕێكخراو دەستە و گروپەكانیان كاسیان كردووین بە بانگهێشتی چاكسازی، بە هەڵڕشتنی دروشمی وەهمی لە نووسین و ڕەخنەكانیان داوای ڕاپەڕین و گۆڕانكاری دەكەن ؟ كە خۆیان بەدەم ڕاست و چاوساغی میللەت لەقەڵەم دەدەن كە ئێوە نەتوانن دەست بەرداری مووچەی خانەنشینیتان بن؟ گلەیی و گازندە لە حیزب و حكوومەتی  چی دەكەن؟ ئیتر چۆن ڕووتان دێت، لەمەودوا باس لە چاكسازی و گۆڕانكاری بكەن؟ كاتێك كە  بەها و ئاكاری سیاسی تەنها دروشم بێت بۆ خەڵك نەك بۆ خۆتان،  سەرتان شۆڕكەن بۆ خانەنشینیە ناڕەواكانتان، ئیتر كوردایەتی و خەباتی شاخ و شارتان بە هاووڵاتیان مەفرۆشنەوە؟

د. سەیران تەها ئەحمەد 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی