سوڵتان لە نێوان فاشیزم‌و دیموكراسیدا

04/07/2020

لوقمان مستەفا ساڵح

ئەوەی لە ئێستادا لە توركیادا دەگوزەرێت، دەسەڵات و كردەوەكانی حكومەتی سولتان ئوردوغان ریێك لە هەڵویستەكانی پینوشە ،هیتلر، خورخە رافایل ویدلا، محمد سوهارتو ، سەدام ، فرانكو و موسولینی دەچێت .  بەڕوونی دیارەو هەستی پێ دەكرێت كە ئەو ووڵاتە سەرتاپا بووە بە سەربازگەیەكی گەورەو عەسكەرتاریەت باڵادەستە،  تۆتالیتاریەت بە شێوەیەك باڵی بەسەر توركیادا كێشاوە فاشیزمی شەرمەزار كردووە.! ئەوتا فاشیزمی خودی دەوڵەتەكەی ئۆردۆغان و حیزبەكەی كە(ئاكەپە)یە ڕابەرایەتی دەكات، زۆر بێشەرمانە شانازی بە رەفتارەكانی فاشیزمەوە دەكات.هەروەك دەزانرێ ئایدۆلۆژیای فاشیزم { بریتیە لە گشتگەرایی، واتە پارتێكی سیاسی دیاریكراو لە ووڵات دەست بگرێت بەسەر ھەموو جومگەكانی ووڵات، فەزایەكی تایبەت یان ڕێكخراویكی سەربەخۆ نابینرێت {. ئەم دەسەڵاتە بە هەموو مانایەك لەگەڵ نەیارەكانی هەنگاوەكانی فاشیزم پیادە دەكات،هەر لە كوشت وبڕوو بگرە تادەگاتە دەست درێژی بۆسەر ژن ومناڵی نەیارەكانی،زیندانەكانی توركیا گەواهی ئەوەدەدەن،كە لێوان لێوە لە بەندكراوانی كورد و گوڵەنیەكان و ئەوانەی سیاسەتی ئۆردۆغانیان پێ قەبوڵ نیە،ئۆردۆغان و داروو دەستەكەی بە هەمووشێوەیەك بۆمانەوەی دەسەڵاتە تۆتالیتاریەكەی دەست لە هیچ ناپارێزێ،هەر رۆژەی پەلاماری پارچەیەكی كوردستاندەدات،چاچنۆكیەكەیان گەیشتۆتە ئاستێك تەنانەت پەلاماری دەوڵەتانی دەوروبەریشیان دەدەن،بە هەموو لایەكدا پەلەقاژەدەكات،خۆیان گووتەنی بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات دەست دەخەنە نێو دەستی شەیتانیشەوە،وەكردیشیان داعش لە باەشی ئەوان پەروەردەبوو. ئەوەی لە ئێستادا لە توركیا دەگوزەرێت ڕێك درێژە پێدەری ڕەفتارفاشیەكانی ئەتا توركی باوكیانە كە دژ بە كورد و ئەرمەن لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامیانداوە، كورد گوتەنی گیا لەسەر بنجی خۆی دەڕوێتەوە. بەرنامەو سیسەتی توركیا بە ئاشكرا دیارە فریودەرانەیە  بەتایبەت كە باس لە مافی مرۆڤ و دیموكراسی دەكەن،ئەوش تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی كەسانی ساویلكەی ناخۆ و لە گەڵ راكێشانی سەرنجی رای گشتی دەرەوەیە.

خۆ دیارە ئەم سوڵتانە... گاڵتەجاری بە دیموكراسی و مافی مرۆڤ دیێت، هەر لەدوای كودەتا سەرنەكەوتووەكەی تەموزی ٢٠١٦، پەرلەمانی توركیا دوای یەك مانگ و لە ١٤ی ئابی ٢٠١٦ ەوە خوێن بەرچاوی گرت وەك ئەوەی بڵێی كورد هەوڵی كودەتای دابێت،كەوتە پیلانگێڕی دژی كوردان هەڵسا بە دانانی (پرۆژە یاسای قەیوم) كەلە دەستوری توركیاشدا لە ماددەی 334 دا یاسای (قەیوم) رێكخراوە، وەك ئاگادارین كوردانی باكور بە هەڵبژاردن چەندین شاری گەورەی لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ٢٠١٥ بردەوە،كەچی سوڵتان  بەپێی یاسای قەیوم  هەڵسا بە بەپیلانگێری دژی هەڵبژێرراوی راستەقینەی خەڵك بە بیانووی ئەوەی ئەو سەرۆك شارەوانییانەی پشتگیرییان لە "رێكخستنە تیرۆریستییەكان" كردووە، دەسەڵات بە وەزارەتی ناوخۆ دراوە سەرۆك شارەوانییەكان لەكار دووربخاتەوە و لە شوێنەكەی ئەوان كەسی دیكە، كە لەلایەن دەوڵەتەوە دەستنیشانكراوە دادەمەزرێنرێت.
 
قەیوم دەستەواژەیەكە بەو كەسانە دەووترێت یاخود ئەو كەسانەیە كە حكومەتی توركیا لە دەرەوەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی شارەوانیەكان دایاندەنێت ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆكە هەڵبژێردراوەكان تۆمەتبار دەكات بە پشتگیری لە" رێكخستنە تیرۆریستییەكان" كە دەوڵەتی توركیا لێرەدامەبەستی كوردە بەتایبەت پەكەكە.

یاسای قەیوم دەتوانێت بە ئاسانی بەبیانوی تیرۆرەوە سەرۆك شارەوانیەكان بگۆڕێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە میانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەرییدا لە شاری (یۆزگات)رۆژی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ لەبارەی شارەوانییەكانی باكوری كوردستانەوە وتی: "ئەو توانایەی دەوڵەت دەیخاتە بەردەستتان، ئێوە رەوانەی قەندیلی دەكەن، ئێوە دەڵێن (قسەكانی ئاراستەی هەدەپەكرد)ئەو شارەوانییانەی كە لە رێگای قەیوم زەوتكراون و جارێكی دیكە دەیانبەینەوە، ئەگەر هاوڵاتیانم دەرفەت بە بردنەوەتان بدەن، ئەوا ئێمەش یەكسەر بەبێ چاوەڕوانی جارێكی دیكە قەیوم دادەنێینەوە. كەواتە دیموكراسیەت و بنەماسەرەكیەكانی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتەكەی سوڵتان ئەردۆغان نەك بوونی نیە بگرە لە ژێرپێی خستوون،ئەمەیە دیموكراسیەكەی سوڵتان ئەردۆغان.!

لوقمان مستەفا ساڵح


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی