ڕۆژانه هه‌رێم چه‌ند به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت؟ به چه‌ند ده‌فرۆشرێت؟ به‌كێی ده‌فرۆشێت؟ ڕێككه‌وتننامه‌ی په‌نجا ساڵی وزه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا چۆن و به‌چی شێوه‌یه‌كه؟، توركیا به‌پێی ستانداردی جیهانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات كه به خاكه‌كه‌یدا تێپه‌ڕده‌بێت؟ ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به بازاڕكردنی نه‌وت چۆنه؟، ئه‌مه نه‌ك من و تۆ به‌ڵكو په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و ڕاوێژكارانی حكومه‌تی هه‌رێمیش نازانین، جگه له سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی پێشوو، هه‌روه‌ها داهاتی خاڵی سنوری فیشخاپور (سێمێلكا) نه‌ك هه‌ر نازانین ڕۆژانه‌ی چه‌نده؟، ته‌نانه‌ت داهاته‌كه‌شی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت خاڵه سنوریه‌كه‌ش سه‌ر به حكومه‌ت نیه و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی سه‌ر به سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه!! له‌لایه‌كیتره‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی داهاتی خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل (وه‌ك گه‌وره‌ترین خاڵی سنوری هه‌رێم) گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت به‌ڵام تا ئێستا شه‌فافیه‌ت له‌و داهاته‌شدانیه، جگه له سه‌دان كاری قۆرخكاری و بازرگانی نا یاسایی له بواری نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان، ئه‌مه بۆ خاڵی سنوری (حاجی هۆمه‌ران و باشماخ) و كۆیگشتی خاڵه سنوریه‌كانیتریش ڕاسته.
گه‌نده‌ڵی و به هه‌ده‌ردان له داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان سنوری تێپه‌ڕاندووه!!، گه‌ر یاسای چاكسازی له (خانه‌نشینی و موچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازاته‌كان) مانگانه 100ملیۆن دۆلار بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وا چاكسازی له كه‌رتی نه‌وت و داهاتی خاڵه سنوریه‌كان ڕه‌نگه بگاته ملیارێك دۆلاری مانگانه، له‌لایه‌كیتره‌وه تا حكومه‌ت ڕاسته‌ڕێ و شه‌فاف نه‌بێت و نه‌كه‌وێته ده‌ستێكی ئه‌مین، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له یاسای چاكسازیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت هیچ زه‌مانێك نیه له پرۆژه سه‌رف بكرێت، یاخود بخرێته سه‌ر موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه كه‌مترین موچه‌یان له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه و موچه‌كانیان له‌نێوان (100بۆ150)هه‌زار دیناره.
زوونیه به‌ڵكو دره‌نگیشه كاتی ئه‌وه‌یه، یه‌كه‌م گرێبه‌ستی نه‌وت له‌گه‌ڵ توركیا بهێننه په‌رله‌مان و بۆ ڕایگشتی بڵاو بكه‌نه‌وه، له كوێشدا پیویست بوو چاكسازی له داهاته‌كه‌یدا بكرێت، هه‌روه‌ها خاڵه سنوریه‌كانیش ئه‌وانه‌ی له‌ژێر سوڵته‌ی حكومه‌ت نین بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر حكومه‌ت له نمونه‌ی (خاڵی سنوری فیشخاپور)، چاكسازیش له خاڵه سنوریه‌كانیتر ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وكات به‌شێكی داهاته‌كه‌ی به‌یه‌كسانی بخرێته خزمه‌ت پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه و به‌شه‌كه‌یتریشی له دوو بڕگه‌دا یه‌كه‌م بخرێته بانكێكی ئه‌مینه‌وه بۆ كاتی لێقه‌ومان و خراپبونی دۆخی دارایی هه‌رێم، دووه‌م به‌شه‌كه‌یتری به‌یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا، ئه‌وكات ئه‌م هه‌رێمه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و زیادكردنی هه‌لی كار و بوژاندنه‌وه‌ی بازار.
خاڵی جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا كام فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و له چی كاتێكدا ئه‌مانه به یاسا ڕێكده‌خات؟ له‌م ئه‌گه‌ره‌شدا تاچه‌ند حكومه‌ت هاوكارده‌بێت له قبوڵكردنی یاساكه‌ی په‌رله‌مان؟، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه حه‌قه پێداگربن له‌سه‌ر چاكسازی له ته‌وه‌ری نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان، گه‌ر ئه‌م دوو مه‌له‌فه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌برێت و چاكسازی تیانه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌و ڕیوایه‌ته‌یان به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت كه ده‌ڵێن(به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو وڵاتانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه حكومه‌ت براوه‌یه و په‌رله‌مانتارانیش ئاقڵ ئاقڵ دانیشتون و سه‌رقاڵی ژماردنی ئه‌و گۆڵانه‌ن كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه لێیان ده‌كرێت).
دواجار هه‌تا چاكسازی له نه‌وت و داهاتی خاڵی سنوری نه‌كرێت، به‌م یاسای چاكسازیه‌ش حكومه‌ت ناتوانێت له‌كاتی خۆی و به‌بێ لێبڕین موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دابه‌ش بكات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی