ئەردۆغان پێش نوێژی لە بینای ئایاسۆفیاوە بۆ دارودەستەکەی کرد ئەو نوێژە نوێژێکی ئاسایی نەبوو بەڵکوپەیامی بە خەلیفەبوونی عوسمانی نوێ بوو لە تورکیا.
ته‌مه‌نی ئایاسۆفیا نزیكه‌ی 1500 ساڵه و له لیستی میراتی كولتووری یونیسكۆدایه. له ساڵانی نێوان 523 بۆ 537ی زاینی له‌لایه‌ن بێزه‌نتینییه‌كانه‌وه دروستكراوه و دواتر له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه كراوه‌تە مزگه‌وت. ماوه‌ی 921 ساڵ وه‌ك كه‌نیسه، 482 ساڵ وه‌ك مزگه‌وت و ماوه‌ی 86 ساڵیشه وه‌ك مۆزه‌خانه به‌كارده‌هێندرێت.
86 ساڵ پێش ئێستا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا له رۆژی 24ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1934 بڕیاریدا پێگه‌ی مزگه‌وتی ئایاسۆفیا له مزگه‌وته‌وه بگۆڕێت و بكرێته مۆزه‌خانه. ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بڕیاره مێژووییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ده‌رگای ئایاسۆفیای بۆ په‌رستش كرده‌وه.
كاژێر ٤ ی ئێواره‌ی رۆژی 10ی ته‌ممووزی 2020، ده‌یه‌مین فه‌رمانگه‌ی یاسایی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری توركیا بڕیاریدا به‌كرانه‌وه‌ی ئایاسۆفیا بۆ په‌رستش و كۆتاییهێنان به پێگه‌ی مۆزه‌خانه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش واژۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا و ئایاسۆفیای خسته‌سه‌ر میلاكی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته مزگه‌وت.
لە کار و فیکری ئەردۆغاندا ڕێچکەی عوسمانی بون درێژەی هەیە و هەمیشە لەخەونی ئەرخەوانی ئەو سەردەمەدایە ؛ هەربۆیە دەیەوێت وەکو ئەوسەردەمە دەسەڵاتی سەربازی هەموو ئەوشوێنانە بگرێت کە ئەوکات سەر بە حکومڕانی عوسمانی بووە.
جێکەوتە سەربازیەکانی لە سوریا و عێراق و لیبیا و هەڕەشەی سنوربەزاندنی ناوچە ئاویەکانی یونان و قوبرس و زۆر شوێنی تر کەلە نەخشەخەیاڵیەکەی ئەردۆغاندایە زەنگی فراوان بوونی دەوڵەتی ئەردۆغانی- عوسمانی یە ئەوەی جێی پرسیار و تێڕامانە ئەوەیە کە ئەردۆغان بیری لەوەنەکردۆتەوە سەردەمی ئێستا و سەردەمی عوسمانی زۆر لێک جیاوازن لە ئێستاداچەندین دەوڵەتی زلهێز هەیە کە دەتوانن ڕێگر بن لە فراوانبوونی دەسەڵاتی ڕەهای ئەردۆغان.
ڕۆژێک دوای پێش نوێژی ئەردۆغان لە ئایاسوفیاوە لە وتارێکدا هەڕەشەی لە هەر وڵات و بەربەستێک کرد کە بێتە ڕێی بۆ فراوان بوونی دەسەڵاتەکەی!
دەبێت بیری لەوەنەکردبێتەوە سەدام حسێن هەمان خەونی بە خەلیفە بوونی هەموو دەوڵەتانی عەرەبی و دراوسێی هەبوو تا کار گەیشتە ئەوەی خەونەکەی پێچەوانە ببێپەوە و سەرنجام خویی و دەسەڵاتەکە بەرەو مەرگی هەتاهەتایی چوو.
سەرکەشی ئەردۆغان بەرامبەر پێشێل کردنی وڵاتانی دەور و بەری و زەوتکردنی مافی چەندین نەتەوەی وەکو کورد لە تورکیا دەرئەنجامێکی نەرێنی دەبێت بۆ خەونە سوڵتانی بوونەکەی.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی