زۆر سوپاس بۆ هاتنه‌كه‌ت بۆ كوردستان چونكه هه‌موو وێنه‌كانت خسته‌وه شوێنی خۆی ، سوپاس كه بانگه‌شه‌چیه‌كانی ریفراندۆمت به‌و هه‌موو په‌شیمانی و عیراقچێتیه‌وه بینی و خه‌ڵكت له تۆمه‌تی سه‌فه‌وی بوون و ئێرانی بوون رزگار كرد ، سوپاس كه نه‌هاتی بۆ چه‌مچه‌ماڵ و نه‌چوویته مۆنیمێنتی ئه‌نفالكراوه‌كانی ئه‌و شاره هه‌ر نا له به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س و كاری ئه‌نفالزه‌ده‌كانم له به‌رده‌متا به زه‌لیلی نه‌بینی ، ئاخر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كوردیه خۆ كردیه تا ڵانچی و نه‌وت خۆره ئه‌وه‌نده‌ی ئازاری ئه‌م میله‌ته داوه مرۆڤ وا لێده‌كات له‌به‌رده‌م ئێوه ماناندا سه‌مابكات و چه‌قه‌نه لێبدات ، سوپاس كه نه‌هاتی .
چویته هه‌ڵه‌بجه له‌وێ وتت هه‌ڵه‌بجه ژانی عیراقیه‌كانه ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه لای ئێوه ژان و ئازاره فه‌رموو وه‌ك چۆن دنیا خزمه‌تی شوێنه زیانبه‌ركه‌وتوه‌كان ده‌كه‌ن خزمه‌تی بكه‌ن ، بیكه‌نه شارێك له ئاستی ناكازاكی و هێرۆشیمادا بێت ، هه‌ر قسه‌و نمایش نا خه‌ڵك كرداری ده‌وێت .
دڵنیابه هه‌موو ئه‌و به‌زم و ره‌زمی خه‌ڵكه له داخ ناسازی و خراپی ئه‌مانه‌ی ئێره‌یه ، ئه‌وانه‌ی نه‌وت ده‌فرۆشن و موچه ناده‌ن ، كوردایه‌تی و كوردبونیان به شێوه‌یه‌ك هه‌ڕاج كردووه بووه به پاتاڵ ، كوردیان كردوه‌ته پاره‌ی قه‌ڵب و كه‌س نایه‌وێت بیبینێ ، ئێ ده‌ی به‌م جۆره توڕه‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن ، چی بكه‌ن سی ساڵه درۆی ره‌نگاو ره‌نگیان بۆ ده‌كرێت و هێشتا دەڵێن په‌له مه‌كه‌ن .
قوربان ئه‌م كوردایه‌تیه كلاسیكیه كوردبوونیشی ناشرین كردووه، بۆیه به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێت به‌یانی ئه‌ردۆغان بێت خراپتری بۆ بكرێ ، له بری وه‌رگرتنی عه‌رزو حاڵ و ماچكردنی ته‌وێڵی دایكه روسوره‌كانمان روفاتی ئه‌و قوربانیانه‌مان بۆ بێنه‌وه كه هاوزمانه‌كانت له بیابان زینده چاڵیان كردن، باله‌وه زیاتر كوردایه‌تیه‌كه ببێته په‌ڵاش .
سوپاس كه قه‌باره‌ی ئه‌مانه‌ت نیشانی هه‌مووان دا ، سه‌یركه شه‌ڕه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ تۆی بینیوه‌و كێ نه‌یبینیوی ، كێ له كوێ دانیشتوه‌و كێ چه‌ند به ده‌مته‌وه پێكه‌نیوه ، سوپاس بۆ هه‌موو شتێ
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی