چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی ی.ن.ك و ده‌ستپێكردنی شۆڕشی نوێ‌و رۆڵی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر تێیدا
سه‌باره‌ت به‌و مشتومڕه‌ی ماوه‌یه‌كه له میدیاكان و سه‌كۆكانی سۆشیال میدیا دروست بووه له‌سه‌ر سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، پێم باش بوو وه‌كو ئه‌ركێكی مێژووی و ئه‌خلاقی، بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو رۆڵی به‌رچاویان له بڕیاری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، ئه‌م راستیانه‌ی لای خواره‌وه بخه‌مه‌ڕوو، ته‌نها بۆ پاراستنی مێژووی شۆڕشی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بوونایه، نه یه‌كێتی و نه شۆڕشی نوێ دروست نه‌ده‌بوون.
دووه‌م: منزر نه‌قشبه‌ندی نه كاندید و نه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بووه.
سێیه‌م: خه‌بات و هه‌وڵ و كۆششی هه‌ڤاڵانی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ی هیواو ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوكه‌ری یه‌كتربوون.
چواره‌م: پاش بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕشی نوێ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك له مانگی نیسانی 1976، له‌كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له (ڤییه‌نا-نه‌مسا)، بڕیاردرا كه جه‌نابی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان، ده‌ستبكه‌ن به په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی كۆمه‌ڵه‌ی م.ل (ماركسی لینین) و بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستان بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڤاڵان بۆ شاخ به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگیرسانی ئاگری شۆڕشی نوێ له مانگی حوزه‌یرانی 1976 دا.
پێنجه‌م: سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه، شه‌هیدان كاك عه‌لی عه‌سكه‌ری، دكتۆر خالید سه‌عید، كاك عومه‌ر مسته‌فا و كاك ره‌سوڵ مامه‌ند، له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه، له‌گه‌ڵ سه‌دان پێشمه‌رگه، هاتنه ده‌ره‌وه بۆ ده‌ستپێكردن به شۆڕشی نوێ.
شه‌شه‌م: دوو له ئه‌ندامانی سه‌ره‌كیی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، كه بریتیبوون له كاك نه‌وشیروان له سه‌ره‌تای 1977 و مام جه‌لال له مانگی حه‌وتی 1977 هاتنه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات، پاشان هه‌ڤاڵانی تری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له‌ناویاندا (عومه‌ر مسته‌فا، د.فوئاد مه‌عسوم، د.كه‌مال خۆشناو، عادل موراد، هۆمه‌ر شێخموس) له مانگی 12ی ساڵی 1978 گه‌یشتنه ناوزه‌نگ و به‌شی زۆریان له‌ناو وڵات مانه‌وه. ته‌نها كاك د.كه‌مال فوئاد‌و كاك ره‌زاق فه‌یلی نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه له‌وكاته‌دا، به‌ڵام له دواییدا هه‌ردووكیان له هاوینی 1979 و 1981 سه‌ردانی وڵاتیان كرد‌و به ئیشوكاری شۆڕش ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كران.
حه‌وته‌م: له‌ساڵی 1984 بڕیاردرا به هه‌ڵنه‌بژاردنی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پێشوو بۆ مه‌كته‌بی سیاسی له‌به‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو وڵات.
هه‌شته‌م: به فعلی و له واقیعدا به پراكتیكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر، پاش كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی 1978-1979 له ناوزه‌نگ و زه‌ڵێ؛ نه‌ما و م.س (مه‌كته‌بی سیاسی)و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، بوون به ئۆرگانه‌كانی بڕیاردان له‌ناو یه‌كێتیدا.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی