پارتی و بنەماڵەیی بوون

26/09/2020

ئاسۆ حاجی


زۆر کەس ئەوە بە چاوی پارتیەکان دادەدەنەوە کە گوایە پارتی بنەماڵەییە،پارتیەکانیش هەندێک جار تێدەکەون و دەیانەوێ نکۆڵی لێ بکەن و وای نیشان بدەن ئەوە راست نیە وەک ئەوەی حیزبی بنەمالەیی کوفرێکی سیاسی یان کارێکی خراپ بێ.

حیزبی بنەماڵە مۆدێلێکی حیزبیە و لە زۆر وڵاتان هەبووە و هەیە،بۆ نموونە بنەماڵەی گاندی لە هیند و بنەماڵەی حەریری لە لوبنان.

پارتیەکان و دژە پارتیەکان دەبی ئەوە بزانن کە بنەماڵەیی بوونی حیزب نە شەرمە و نە کێماسیە، پارتی حەفتا و چوار ساڵە بوون و مێژووی بە بنەماڵەی بارزانیەوە گرێدراوە بۆیە نە شکاوە و نە دۆڕراوە.

شانازیە نەک شەرم پارتی حیزبی بنەماڵەی بارزانی بێ،چونکە مێژووی ئەو بنەماڵەیە مێژووی زیاتر دوو سەت ساڵ خەبات و قوربانی دانە بۆ کوردستان.

- شێخ عەبدولسەلامی یەکەم خاوەنی هزر و فەلسەفەی پێکەوە بەستنەوە (خوا پەرستی، خاک پەرستی، خەڵک پەرستی)یە.

-شێخ محەمەدی کوڕی سیمبولی بەگژداچوونەوەی زۆرداری و پالپشتی هەژاران.

- شێخ عەبدولسەلامی دووم باوکی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و یەکەمین کەس کە داوای مافی چارەنووسی بۆ گەلی کوردستان کردووە،لە١٩١٤ بەو هۆیە عوسمانلی لە سێدارەیان دا و شەهیدیان کرد.

-شێخ ئەحمەدی بارزان،خودان و ڕابەری بارزان سەرکردەی هەردوو شۆڕشی بارزان،پاڵپشتی دامەزراندنی کۆماری کوردستان،فێرکەر و پەروەردیکاری مستەفا بارزانی.

-مستەفا بارزانی،باوکی روحی نەتەوەی کورد و هەلگیرسێنەری مەزنترین شۆڕش کە زاکیرەی هاوبەشی نەتەوەیی کورد و نیشتیمانی کوردستانی دروست کرد.

-مەسعود بارزانی،سەرۆک و پێشمەرگەی سەربەخۆیی،ڕابەری ئەنجامدان و سەرخستنی ڕیفراندۆم، لە لە مێژووی سەت سالەی کوردستان بۆ یەکەمین جار ئیرادەی گەلی کوردستان بە سەر ئیرادەی داگیرکەران سەرکەوت.

پارتی درێژکراوەی ئەو دیرۆک و شانازیانە بێ دەبێ جێگای شانازی بێ نەک شەرم.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی