مرۆڤ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بكات شه‌ڕی جوامێرانه بكات، چه‌ند ناشیرینی و ئاست نزمیه مرۆڤ به‌ده‌مامك و به‌ڕووی داپۆشراوه‌وه شه‌ڕ به‌وانی دیكه بفرۆشێت، ئێمه‌و مانان له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌خنه ده‌گرین قسه‌مان هه‌یه، شه‌رم ناكه‌ین و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ ده‌یڵێین به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئه‌و شه‌ڕه‌داین، له‌كاتێكدا چه‌كی ئێمه قه‌ڵه‌مه‌و هیچی تر، جا وه‌ره له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماردا سه‌یری بابه‌ته‌كه بكه، به‌رهه‌م ساڵح له‌وه‌ته‌ی بووه به‌سه‌رۆك كۆمار له‌شیعه‌و سونه زیاتر هه‌ندێ كورد شه‌ڕی بێماناو دور له‌ئاكاری سیاسی پێده‌فرۆشن، دواشه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و بابایه‌یه كه ناوی حاته‌م عه‌بدولكه‌ریمه‌و گوایه پێشتر مدیری ئه‌منی سلێمانی بوه، ئه‌مه شه‌ڕێكه‌و هیچی تر، باشه گریمان ئه‌مه هه‌مان حاته‌می به‌عسیه:
یه‌كه‌م: خێره ئه‌و كابرایه پیر نه‌بوه‌و له‌هه‌شتاكانه‌وه به‌هه‌مان ته‌مه‌ن ماوه‌ته‌وه، تۆ بڵێی له‌به‌فرگره‌دا خۆی هه‌ڵگرتبێت.
دوه‌م: هه‌ر له‌سه‌رده‌می بریمه‌ره‌وه یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عسیه‌كان چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، باشه چۆن ده‌بێت كه‌سێك مدیری ئه‌منی به‌عس بوبێت و هێشتا زرپ و زيندوو راوێژكاری سه‌رۆك كۆماریش بێت له‌كاتێكدا ئه‌و مدیری ئه‌منی پارێزگایه‌كی زيندو بوه.
سێیه‌م: چۆن ده‌كرێت له‌كاتی دادگایيكردنی سه‌دام و پێڕه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌نفال و جینۆساید‌و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا كه‌س ناوی ئه‌م جه‌لاده‌ی نه‌هێنابێت، له‌كاتێكدا هه‌موو بكه‌رانی تاوانه‌كه كه‌م و زۆر ناویان هاتوه، خۆ ئه‌گه‌ر لێكچونی ناویش هه‌بێت چۆنیه تائێستا كه‌س باسی ئه‌و جه‌لاده‌ی نه‌كردوه.
چواره‌م: گریمان هه‌موو چیرۆكه‌كه راسته‌و ئه‌وكه‌سه‌ش هه‌مان ئه‌منه، ئایا به‌رهه‌م ساڵح خۆی راوێژكاره‌كانی داده‌نێت یان لایه‌نه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها ئایا ده‌كرێت به‌رهه‌م ساڵح راستی سیڤی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی لابێت، یاخود ئه‌ركی ئه‌وه به‌دوی سیڤی و رابردوی راوێژكاره‌كانیدا بچێت.
به‌باوه‌ڕی من ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت شه‌ڕ فرۆشتنه به‌و پیاوه، له‌كاتێكدا ئه‌و له‌پرسی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌پرسی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا، له‌پرسی ماده‌ی 140و كێشه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كاندا من ئاگادارم به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵه.
به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌ری كورده‌و سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵه ئه‌گه‌ر شه‌ڕیشی ده‌كه‌ن به‌و جۆره شه‌ڕی بكه‌ن كه تیایدا شه‌رمه‌زار نه‌بن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی