تیرۆری فه‌خریزاده به‌و شێوه رێكخراوه‌ییه‌وله شوێنێكی هه‌ستیاری نزیك تاران مرۆڤ ناچاری هه‌ڵوه‌سته‌و لێكدانه‌وه‌ی جیا جیا ده‌كات، ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه هه‌موو چاوه‌كان له سه‌ر ئیسرائیلن ئه‌و كاره به كاری مۆسادی ئیسرائیلی ده‌زانن، ناكرێت له‌م گه‌مه‌یه‌دا رۆڵی ئه‌مه‌ریكا " تره‌مپ " سعودیه‌و خه‌ڵكانی ناوخۆی ئێرانیش له به‌ر چاو نه‌بێت، خۆ ره‌نگه زۆر ناوخۆییش بێت، به گوێره‌ی شێوازی كوشتنه‌كه‌و به نوێژی نیوه‌ڕۆ، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا موحسین فه‌خری زاده له ماڵی خه‌زورانیه‌وه بۆ تاران له نزیك تاران تیرۆر كرا، ئه‌و به‌رده‌وام سه‌ردانی ماڵی غه‌زورانی كردوه‌له گوندی رۆسته‌م قه‌ڵای پارێزگای مازنده‌ران، بكه‌رانی كاره‌كه زۆر به وردیئه‌وه‌یان زانیوه .
له گه‌ڕانه‌وه‌دا سێ ئۆتۆمبیل بوونه پاسه‌وانه‌كان له پێشه‌وه، فه‌خری زاده له ناوه‌ڕاست و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئۆتۆمبیلی دواوه، له یه‌كه‌م ئۆتۆمبیل دراوه‌و له هه‌مان كاتا پیكابێكی نیسان ته‌قێنراوه‌ته‌وه بۆ رێگری له رۆیشتنی فه‌خری زاده‌و دواتریش زۆر به چڕی ته‌ققه له ئۆتۆمبیله‌كه‌ی فه‌خریزاده كراوه‌و شۆڤێره‌كه‌ی كوژراوه‌و خۆیشی به سه‌ختی بریندار بوه‌و دواتر نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت .
موحسین فه‌خری زاده 1957 له دایك بووی پارێزگای قوم دكتۆری فیزیا‌و ئه‌فسه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه هه‌ره به ناوبانگه‌كانی بواری ئه‌تۆم له ئێران و جیهان ،یه‌كێك له‌و پێنجسه‌ت كه‌سه به ناوبانگه‌ی گۆڤاری" فۆرن پۆلیسی" ناوی هێناوه له 2018 نه‌تانیاهۆ وه‌ك مه‌ترسی ناوی بردوه‌و تا ئێستا چه‌ندین جار هه‌وڵی تیرۆری دراوه .
له ساڵی 2011ه‌وه تا ئێستا ئه‌وه چواره‌مین زانای ئه‌تۆمی ئێرانه تیرۆر بكرێت، دوای كوشتنه‌كانی هه‌ر یه‌ك له " مه‌جید شه‌هریاری ، ئه‌حمه‌دی رۆشن، داریوش ره‌زائی" ئه‌م تیرۆره راسته‌و خۆ دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنی سعودیه دێت كه هه‌ندێك له سه‌رانی ناوچه‌كه به‌شداریان كردووه تێیدا ، ئێران گه‌رچی زۆر توڕه‌ن ، به‌ڵام له‌وه ناچێت یه‌كسه‌ر كاردانه‌وه‌ین هه‌بێت ، چونكه ره‌نگه ئه‌مه ته‌ڵه‌ی نێوان تره‌مپ و ئیسرائیل و سعودیه بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بخه‌نه داوه‌كه‌وه، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حوسیه‌كان جارێكی تر په‌لاماری نه‌وتی سعودیه‌یان دا.
دوای كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی یه‌كێك له كاره‌كته‌ره هه‌ره به هێزه ئێرانیه‌كانی سوریا‌و عیراق تیرۆری دكتۆر موحسین فه‌خری زاده زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ رژێمی مه‌لایان كه له ساڵی 1979ه‌وه حوكمی ئێران ده‌كه‌ن و تا ئێستاش به‌رده‌وامن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی