چارەنوسی ئەو سەرکردانەی پەنجەیان لەئەمریکا ڕاوەشاند

30/11/2020

هێمن حسن جاف

بەشی یەکەم

ئەو پەنجە ڕاوەشاندنەی مەرگەساتی هێرۆشیماو ناکازاکی لێکەوتەوە غروری سیاسی زۆرێک لەسەرکردە و فەرماندە و ئیمپڕاتۆرەکانی دونیا خستە زبڵدانی مێژووی ڕەشەوە،یەکێک لەگەورەترین هەڵە مێژوویەکان، لەخۆبایی بوونی هیرۆهیتۆ ئیمپڕاتۆری ژاپۆنی بوو،کاتێک ساڵی 1941 لەدورگەی هاوای پەلاماری بەندەری کەشتیگەلی "بیرل هاربر"ی ئەمریکی دا!! ئەوەی لێکچونە لەگەڵ هەمان ڕووداوی کوردستان و ڕیفراندۆم،پێش ئەم ڕوداوە،ڕۆزفێڵد سەرۆکی ئەمریکا لەمارسی ساڵی 1941 بە باڵیۆزی ژاپۆنی وتبوو( بەهەر کارێکی دوژمنکارانە هەڵسن،ئەمریکا دەچێتە جەنگێکی سەختەوە لەدژی وڵاتەکەتان)! لەخۆبایی بوونی ئیمپڕاتۆری ژاپۆن،نەک گوێی بەو هەڕەشانەی سەرۆکی ئەمریکا نەدا،بەڵکو لەهەمان ساڵ بە 360 فڕۆکەوە هێرشی کردە سەر بەندەری بێرل هاربری ئەمریکا و سەرجەم کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکای تێکشکاند،پاشان، لە 10ی دێسەمبەری هەمان ساڵ، ژاپۆنیەکان هێرشیان کردە سەر دورگەی ملانۆ ، سەنگافورەیان داگیرکرد،دواجار لەساڵی 1942 (بۆرما)یان داگیرکرد،هەر بەوەشەوە نەوەستان هێرشیان کردە سەر دورگەی فلیپین و توانیان هێزەکانی ئەمریکا لەو دورگەیە دەربکەن،لەکۆتاییدا مرخیان لەئوستورالیاش خۆشکردبوو داگیری بکەن.!

هەموو ئەم مەغروریەی ژاپۆن بەسەر یەکەوە کەڵەکە بوو،سەرەنجام ڕۆزفێڵد بڕیاری تۆڵەکردنەوەی جەرگ بڕی دەرکرد،بەڵام لە 12 ی نیسانی 1945 لەتەمەنی 63 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد،دوای ئەو "هاری ترومان"جڵەوی سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست،پاش چوار مانگ، لەکۆچی دوایی ڕۆزفێڵد،لە 6ی ئابی 1945 هاری ترومان بەچەکی ئەتۆمی هێرشی کردە سەر هیرۆشیما، 140 هەزار هاوڵاتی ژاپۆنی بوونە قوربانی، دوای سێ ڕۆژ بەهەمان چەکی کۆکوژ هێرشی کردە سەر ناکازاکی 80هەزار هاوڵاتی ژاپۆنی بوونە قوربانی هەڕەشە و لەخۆبایی بوونی سەرکردەیەکی پەنجە ڕاوەشێن و مەغرور!! پێش ئەوەی هاری ترومان چەکی ئەتۆم بەکاربێنێت،ڕۆزفێڵد زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر ژاپۆن،وای لێهات ئیمپڕاتۆری ژاپۆن ناچار بە پاشەکشە بکات.

لەم ساڵانەی دوایی زانیاریەکان ئاشکرا ببوو کە هاری ترومان دڵنیا بوو هیرۆهیتۆ خۆی بەدەستەوە دەدات،بەڵام ترومان چەکی کۆکوژی بۆ دوو مەبەست بەکارهێنا،یەکەمیان بۆ تۆڵەکردنەوەی بەندەری بیرل هاربر بوو،دووەمیان بۆ نیشاندانی هێێزی ئەمریکا و کڕکردنی ڕوسیا لەبەرامبەر هەیمەنەو شکۆی سوپای ئەمریکا. خاڵێکیتری لێکچووی ڕوداوەکانی ڕیفراندۆم و حساب نەکردن بۆ ئەمریکا و ڕودانی 16 ئۆکتۆبەر،تا ئێستا حوکمی کەرکوک،دەسەڵاتێکی سەربازیە و کۆتایی نەهاتووە،بەهەمان شێوە ئەمریکا فەرماندەیەکی سەربازی وڵاتەکەی بۆ سەرپەرشتی ژاپۆن دیاریکرد،تا ساڵی 1946 پارلەمانی ژاپۆن دەستورێکی نوێی پەسەند کرد،بڕیاردرا ژاپۆن لەچەک داماڵرێت و بۆ وڵاتێکی دیموکراسی بگۆڕدرێت. ئەوەی جێی سەرنجە لەساڵی 2005 دوای 60 ساڵ لەو تاوانە پڕ مەرگەساتە ئەکیهیتۆی کوڕی ئیمپڕاتۆری هیرۆهیتۆ،لەئاهەنگێکدا لە تۆکیۆ داوای لێبوردنی لەگەلی ژاپۆن کرد،بەڵێنیدا ڕێگە نادەن جارێکیتر ژاپۆن بگەڕێتەوە بۆ جەنگێکی کارەساتباری لەو جۆرە. ئەوەی جێی پرسیارە،بارزانی پەنجەی لە ڕیکس تێلەرسن و تەواوی دونیا ڕاوەشاند.

دواجار سەدا پەنجاویەکی خاکمان لەدەسدا و هەمان هەڵەی مێژوومان دوبارەکردەوە،ئایا داوا لێبوردنر لەگەلی کورد کرد؟ئایا بەڵێنیدا جارێکیتر ڕێگە نەدات کارەساتی جەنگ و ماڵوێرانی دوبارە نەبێتەوە؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی