زمان وتێکەڵبوونی وشەی بێگانە

25/02/2021

کەمال عەبدوڵا

زستانی پێرار لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجێکی مەهابادێم بینی گوتی: ئێمە گرووپێکمان دروستکردووە  ، دەمانەوێت کاربکەین و هەوڵدەین  زمانەکەمان لەوشەی بێگانە پاککەینەوە. چۆنە بەڕای تۆ؟ گوتم وەڵڵا من بەکارێکی باشی نازانم وپێموایە زۆرخراپیشە!  گوتی لەبەرچی؟ گوتم لەبەرئەوەی زمانی کوردی ئەگەر وشە خۆماڵییەکانی خۆی بپارێزێ  لە وانەیە کەمێک جوانی تێدابێ ،  بەڵام زمانێکی لاواز و بێهێز دەبێت...گوتی ئەتۆ پڕۆفیشناڵی لەزماندا؟ گوتم ناوەڵڵا  پڕۆفیشاڵیش تەواونیم بەڵام پێموابێ شتێکی لێدەزانم ، گوتی دەی بزانم تێڕوانینی ئێوە چۆنە لەم بارەیەوە؟
گوتم : حەتمەن دوو نەتەوەی دراوسێ هەندێ وشە لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕدەبێ و لەم زمانەوە دەچێتە ئەو زمان وبەپێچەوانەشەوە 


ئەوەشتێکی زۆر نۆرماڵ و ئاساییە هەروەکو چۆن زمانی فارسی پڕیەتی لەوشەی عەرەبی و وشەی کوردی و وشەگەلی زمانەکانیدیکەشی تێدایە وەکو ئەوەی دەڵێن بادەزوور کاتێک لەنەخۆشخانەو فەرمانگەکانی میری بەهەندێ کەس دەڵێن دوای نیوەڕۆ وەرنەوە ئەوەش لەوشەی بعدڤهر ی عەرەبی وەرگیراوە وخاوەنی دەوڵەتیشن وهیچکێشەیەکیشیان نییە.


هەروەها ئێمەش چەندان وشەمان لەزمانی عەرەبی وزمانانی دیکە وەرگرتوون وکردوومانن بەکوردی  و کورداندوومانن بۆنمونە وشەکانی قەڵەم، مەکتەب،کتێب ودەفتەر وسەیارەو کورسی وسەعات وهتد ئێستا ئەگەر بەعەرەبێک بڵێی قەڵەم واتای چییە نازانێ ئەوە هەر ئەلقەلەمەکەی لەمەڕخۆیانەوخۆی گۆڕیوەونایناسێتەوە!بەڕاستی زۆر ناشیرنەوزۆریش بێهێزە کاتێک ئێمە دەڵێین خامە لەجیاتی قەڵەم وتیانوس لەجیاتی دەفتەرو پەڕتوک لەجیاتی کتێب.وەئەگەر لەجیاتی قەڵەم بڵێین پێنوس ولەجیاتی دەفتەر بڵێین پەڕاو هەرخۆشنیەو لەزارودەربڕینمان خۆشنایە یاخود چکەسێک هەیە بەجدی وشەی کاتژمێر لەجیاتی سەعات بەکاربێنێت؟جگەلەوەی لەڕاگەیادنەکاندا دەڵێن کاژێر ،ئەوەیان هەرئەسڵ وئەساسی نییە!!سەیرکە برای من ئێمە ساڵانێکە دەمانەوێ مەکتەب بکەین بەقوتابخانە بەڵام خەڵکی عەوام هەردەڵێن مەکتەب دیارە ئەوەش وشە ڕاستەکەیانە! 


ناوی هۆڵی خانوەکانی ئێستامان وهۆڵەمەڕی قەدیم لەوشەی holیانHal ی ئینگلیزییەوە وەرگیراون ساڵانێک پێشتر جۆرێک لەدروستکردن ولێنانی چێشت وخواردنی برنجمان هەبوو پێمان دەگووت برنجی قبوڵی ،ڕاستی ئێستا ئەوشێوازە لەخوادنی برنج هەرنەماوە یان زۆر کەمبووە ئەوەش لەوشەی کابوڵی وەرگیراوە! کابوڵ شارێکە وپایتەختی ئەفغانستانی ئێستایە.سەردەمانێک کە توجاڕو بازرگانی ئێمە چوونە ئەوشارە ئەو ناوەو جۆری لێنانەکەشیان لەگەڵ خۆیان هێناوەتەوە...

دەڵێن میسرییەکان وشەیەکیان هەیە دەڵێن استنا واتا دوایی گوایە ئەوە وشەی ئێستانای کوردییەو لەگەڵ زمانەکەیان تێکەڵبووە بەهۆی بوونی  بنەماڵەی ئەیوبی کوردی کەهەمان بنەماڵەی سەڵاحەدینی ئەیوبییە،یان بوونی خەڵکانی خوێندەواری ئەسڵزادەی کورد لەجۆری بنەماڵەی بەدرخان ونوسەرانی وەکو عەباس مەحمود ئەلعقادومحمد علی عەونی و محمد علی پاشاو ئەحمەدشەوقی گەورەی شاعیرانی عەرەب ....فاروق ڕەفیق لەنوسینێکیدا کەلەژێر ناوی بتسازوبتشکێندا نوسیبووی ووابزانم لەڕۆژنامەی هاوڵاتیدا بەڵاویکردەوە دەڵێ: لەزمانی فەڕەنسیدا دەهەزار وشەی ئینگلیزی ولەئینگلیزیشدا سێچوار هەزار وشەی فەڕەنسی هەیە ،کەچی لەناوکورددا خەڵکانێک هەن پێیانوایە نابێ هیچ وشەیەکی عەرەبی یان فارسی یان تورکی لەکوردیدا هەبێ؟!بەتایبەت زمانی کوردی وفارسی کەهەردووک زمانەکە بەنەژاد ئاریایی ویەک ڕەگەزن بەگوێرەی قسەی دوکتۆر عەلی شەریعەتی ئەودووزمانە لەگەڵ زمانی کۆنی هیندی یەک خێزانی زمانبوون وبەگوێرەی ئەوەی دوکتۆر عەبدوڕەحمانی قاسملو لەکوردستان وکورددا باسیکردووە کوردی وفارسی وتاجیکی وئەفغانی چوار زمانی هیندۆئەوروپایین کە یەک ڕەگو ڕیشەیان هەیە....

لەم سەردەمی بەجیهانیبوون وجیهانگەڕیی وگلۆبالیزەیشن و یان گلۆبالیزاسیۆنەکەی لەمەڕ عادل باخەوان وتێکەڵبوونی کولتوروکەڵچەوسەقافەت و ڕۆشەنبیرییەجیاوازەکان وتێکەڵبوون ولەناویەکدا توانوەو ئاوێتەبوونی زمانەکان هەروەکو فێربوونی دەیان و سەدان وشەی ئینگلیزی لەلایەن خەڵکانی نەخوێندەوارەوە بەهۆی ناوی ئامێرەکانی ناوماڵ و شوێنەگشتیەکان بیرتەسکی ودۆگمابوونی مێشک وپەرەپێدانی ڕەگەزپەرستی وبیروهزری عونسوڕی وتائیفەگەری وقەومی ئەنجامەکەی پەشیمانی وبەفیڕۆدانی کاتنەبێ دەنا هیچ تۆوبەرهەمێکی باشی لێشین نابێ...