هاوڵاتیانى به‌ڕێزى ئه‌م هه‌رێمه.. له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عیراق‌و كوردستاندا، به‌شداربن یان نا، ده‌نگبده‌ن یان ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌وا ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى ژیان‌و گوزه‌رانیان باشتر نابێت.. ئه‌گه‌ر خراپتر ئه‌بێت، واتا بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستاى حوكمڕانیمان ئه‌كات، به‌ڕێگایه‌كى جیاواز دێته‌وه سه‌ر (عه‌رش)و پێمان ئه‌ڵێت:(من به‌هه‌ڵبژاردن هاتووم).
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئێمه له‌هه‌رێم، كۆكبین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمێك له‌باره‌ى مانه‌وه‌مان له‌سایه‌ى ئه‌م شێوازى حوكمڕانییه، هه‌نگاوێك بنێین، به‌پشتگیریى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، داوا له‌كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین، ڕیفراندۆمێك بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێم ڕێكبخات، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر (ڕه‌وایه‌تى مان‌و نه‌مانى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه) به‌كۆى حزبه كوردستانییه‌كانیه‌وه.
با هاوڵاتیانى هه‌رێم بۆیان هه‌بێت له‌دواى سى ساڵ.. ده‌نگبده‌ن به‌به‌رده‌وامى یان وه‌ستاندنى كۆى ئه‌مجۆرو شێوازى حوكمڕانییه.
هه‌ركه‌سولایه‌نێكیش دژى ئه‌مجۆره ڕیفراندۆمه بێت، ئه‌وا باوه‌ڕى به‌ده‌نگدان نییه‌و نابێت چیتر پێمان بڵێت:(من به‌ده‌نگدان هاتووم).
با لایه‌نه (سیاسییه) ناڕازییه‌كان له‌م دۆخه‌ى هه‌رێم، به‌تایبه‌تى (بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان)و (جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ)و (كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان)و (یه‌كگرتووى ئیسلامى) پێشه‌نگى ئه‌م داوایه بكه‌ن‌و به‌كرده‌وه پارسه‌نگى ڕه‌وایه‌تى بده‌نه‌وه به‌ده‌نگى كۆى هاوڵاتیان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی