دیسان جمال قاشقچی

28/02/2021

زاناتوفیق بەگ

 

لە دوای کوشتنی قاشقچی لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ دا ، کاربەدەستانی ئەمەریکا لە ڕێگای ئەم کەیسەوە توانیان کۆمەڵی دەسکەوتی مادی لە بنەماڵەی شانشینی سعودیە کۆبکەنەوە بەبێ ئەوە هیچ بەهایەك بۆ ئاشکراکردنی کەیسی تیرۆرکردنەکەی قاشقچی دابنێن . وە هەوڵیاندا ئەم کەیسە بەشاراوەیی بمێنێتەوە هەتا دوای هەڵبژاردنی بایدن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، پرسیاری جەوهەری ئەوەیە ؟ بۆچی جارێکی تر ئەم کەیسە چالاك کرایەوە، وە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ بنەماڵەی شانشینی سعودیە بەوە تاوانبارکران کە بە فەرمانی ڕاستەخۆی شا محمد جێنشینی پاشای سعودیە ئەم ڕۆژنامەنووسە تیرۆرکراوە.

کەیسی قاشقچی تەنها ڕەهەندێکی عەرەبی نیە بەقەد ئەوە ئێستا بۆتە ڕەهەندێکی جیهانی زۆربەی دەزگاکانی نزیك لە حکومەتی ئەمریکاو هاوکات ووڵاتی قەتەر و ئەوروپا ،بەشێوەیەکی زۆر شێلگیرانە ئەم کەیسە بەکار دەهێنن ، بۆ لاوازکردنی بنەماڵەی ئال سعود بەتایبەتی لەلایەن کاربەدەسانی نوێ بایدن. وە زۆربەی هێماکان و ئاڕاستەکان بۆ جوڵاندنی ئەم کەیسە ئەنجامی ئەو پەیوەندیە سیاسی و بازرگانیە کە شا محمد جێنشینی سعودیە لەگەڵ ئیدارەی ترامپ دا هەیبووە ، وە بەشێوەیەکی ناڕاستەخۆ لەکاتی هەڵبژاردەکانی ووڵاتی ئەمریکادا پشتگیری هەڵبژاردنەوەی ترامپیان دەکرد . جگە لەو ڕێکەوتننامانەی کە لەسەردەمی ترامپدا لەگەڵ ووڵاتی سعودیە کرا . وە هەندێ لە کاربەدەستانی کۆنی دیموکراتەکان و ڕۆژنامەنووسەکان دەڵێن هە موو ئەو ڕێکەوتنانەی ترامپ واژۆی کردوە ، بۆ بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا ترامپ بووە، بەشێوەیەکی ناڕاستەخۆ پشک و دەستکەوتی دارای هەبووە ،وە قانجازێکی گەورەی بەو کۆمپانیا یە گەیاندوە کە نزیك بوون لە خۆیە وە . هاوکات لە ڕێگای رێکەوتنێکی ژێربەژێر لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کراوە بۆ داپۆشینی کەیسەکە ، وە تورکیا لە بەرامبەر ئەم ڕێکەوتنە ژێربەژێرە دا ، کۆمەڵی فشاری سیاسی لە بەرامبەر ئەمریکا و سعودیە بەکارهێناوە بەتایبەتی لەسەر ڕووداوەکانی لیبیا و ، وە پشتکردنە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە.

ڕەهەندێکی تری ئەم کەیسە پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسرائیلەوە هەیە ، کە لەسەردەمی ئیدارەی ترامپدا ڕێکەوتنی سەربازی بازرگانی لەگەڵ ووڵاتانی کەنداو واژۆ کرد. بەپێ دیدی هەندێ لە چاودێرە سیاسیە ئەوروپێکان و هەندێ ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەنووسان . دەلێن ئەو ڕێکەوتننامەی نێوان بەشێك لە ووڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی سعودیە گوڕینی نەخشەی سیاسی وسەربازی و بازرگانی بووە ، دەرئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی تەنها دەوڵەتی ئیسرائیل کۆتایی هات . بەپێ ئەو ڕێکەوتنە هێزی بازرگانی دەوڵەتی ئیسرائیڵ لە ناوچەکەدا زیادی کردوە . بە تایبەتی کردنەوە چەند دەروازەیەکی بازرگانی لە نێوان ووڵاتی میسر و ئەردون و کەنداودا، ئەمەش وا دەکات ، بەرژەوەندێکانی ئەوروپا و بەتایبەتی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا کەم بکاتەوە ، بۆیە لە ئێستادا بایدن دەیەوێت لە ڕیگای دروستکردنی فشاری نێودەوڵەتی لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی قاشقچی پەیامێکی ڕاستەخۆ بدا، بە ووڵاتی سعودیە جارێکی تر سەرلەنوێ نەخشەیەکی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا دابڕێژێتەوە. بتوانێ هەندێ دەستکەوتی مادی لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی نزیك لە بایدن و دیموکراتەکان مسۆگەر بکات لە داهاتوودا .

وە پشکەکانی ترامپ لە ناو نەخشەی نوێ دا نەمێنی، وە باشترین فشار لە ئێستادا هەڵدانەوەی کەیسی قاشقچیە چۆنکە بەپێ یاسا نێو دەوڵەتێکان ووڵاتی سعودیە دەوکەوێت ناو قەیرانێکی یاسایەوە ،چۆنکە پێشتر ووڵاتی سعودیە واژۆی لەسەر ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی کردوە لەبەرامبەر ڕیزگرتن لە ئازادیە سیاسی وبەرەنگار بوونەوەی تیرۆر بەپێ بڕگەکانی میپاقی نەتەوە یەکگرتووەکان سعودیە تووشی لێپێچینەوە یاسای و سیاسی دەبێت.

وە ناتوانی بەشێوەیەکی ئاسان لەم کەیسە سیاسیە رزگاری بێت وە هەمیشە هەر دەوڵەت و بنەماڵەیەکی سیاسی بکەوێتە ناو چوارچێوەی یاسانێودەوڵەتێکان لە بەرامبەر کاری تیرۆری سیاسی ئەنجامەکەی بە لێکترازان و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سیاسی ووڵاتەکە کۆتایی دێت . باشترین نمونە کەیسەکەی عمرحەسەن بەشیری سودان کە لەپاشا چەندین ساڵ بەردەوام ملاحەقاتی یاسایی دەبووە ، لە لاهای تەنانەت نەیدەتوانی لە چوارچێوەی ووڵاتی سودان بێتە دەرەوە وە لە دەرئەنجامدا سەری خوارد.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی