كاتیك كه‌حكومڕانی له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌نده‌ڵی بنیات ده‌نرێت و دیموكراسیه‌ت ته‌نیا ده‌بیته دیكۆرێكی مردوو، ئه‌وكاته حكومه‌ت ده‌بیته ژینگه‌ی گه‌شه‌كردنی جۆره‌ها فایرۆس وبه‌كتریاو كه‌ڕوو ،ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به ئه‌نتیبایوتیکی تایبه‌ت چاره‌سه‌رنه‌كرین، ته‌واوی ژینگه‌كه توشی نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌ڵا ده‌كه‌ن،هه‌ركاتیكیش حكومه‌ت به‌م ئاسته‌ی لێ هات ئه‌وا ده‌بیته مۆڵگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی حكومڕانه گاڵته‌جاڕوئاست نزم وفاشیله‌كان، له‌م كاته‌دا دامه‌زراوه دیموكراسیه‌كانی وه‌ك په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادگاكان له‌جیاتی كاركردن پێناو چه‌سپاندنی دادگه‌ری و شه‌فافیه‌ت چاودیری و ده‌ركردنی یاساكان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان، ده‌بنه پێگه‌ی ئازار‌و نه‌هامه‌تی و سته‌مكاری و قۆرخكاری و پشتیوانی له‌ده‌سه‌ڵاته گه‌ندڵ ودزو تاڵانچی ومافیاكان . ئه‌وه‌ی ئیستا له‌هه‌ریمی كوردستاندا ده‌بینرێت ئەو دۆخه‌یه، دادگا‌و په‌رله‌مان و حكوموت هه‌مووی خزمه‌ت به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌كات كه‌ئه‌و سه‌ركرده گاڵته‌جاڕانه ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه، له‌سایه‌ی ئه‌م جۆره حكومڕانیه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌سی فاشیل و گاڵته‌جاڕ ڕابەرایەتی دەکەن وه‌ك ئالان ئۆرنۆ ده‌ڵێت لەژێر سایەی ئەم جۆرە حوکمڕانانەدا، به‌هیچ جۆرێك گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتن و دادگه‌ری و شه‌فافیه‌ت دروست نابێت ،مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر حكومڕانی یەکێتی و پارتیدا بۆماوه‌ی 30ساڵ ،بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه گه‌نده‌ڵی و سته‌مكار ی ڕه‌گێكی به‌هێزی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش جۆرێك له متمانه‌ی بۆدروستكردون كه هیج هێزێزێك نیه بتوانێت له‌ڕه‌گ ده‌ریان بهێنێت،به‌رپرسە فاشل وگاڵته‌جاڕه‌كان له‌ژێرسایه‌ی ئه‌م حكومڕنیه‌دا هه‌موو جۆره ئیمتیازاتێكیان هه‌یه و چونه‌ته سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڕەمه‌كه، چاره نوسی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك كه‌وتۆته ده‌ستیان، ئه‌مانه بڕیار له‌ژیانی وگوزه‌ران و چاره‌نوسی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، ده‌ست ده‌خه‌نه وردترین كاروباری ژیانیان، یاری به‌بازاڕو موچه‌و نرخی هه‌موو شته‌كان ده‌كه‌ن،ژیانێكی پڕ له‌نه‌هامه‌تی و كوله‌مه‌رگی و ناشایسته بۆ خەڵک بڕیار ده‌ده‌ن. له‌كوردوستاند ا هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نیه لێپرسینه‌وه له بەرپرسەکانی ئه‌م دوو حیزبه حكومڕانه بكات. په‌رله‌مان و دادگا‌و حكومه‌ت خراوه‌ته خزمه‌ت پلان و ئه‌جنداكانیانه‌وه ، كۆمه‌ڵگه‌و دیموكراسی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ڕێكخراوه‌كان و میدیاكان كراونه بوكه‌ڵه‌یه‌ك به‌ئاره‌زوی خۆیان یاری پێده‌كه‌ن،ده‌یان مامۆستای زانكۆ‌و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نوس و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستیان وه‌ك كۆیله كردوه به‌خزمه‌ت كاری خۆیان،ئه‌مانه ته‌نیا ئامانجیان قازانجه،لای ئه‌وان شتێك نیه به‌ناوی مافه‌كانی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری نیشتیمان و پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه ،به‌ڵكو ته‌نیا به‌شوێن قازانجدا ده‌گه‌ڕێن ، بۆیه به‌رده‌وامیش كۆنتڕۆڵی بواری هێزیان کردوە لەڕوی سیاسی و ئابوری و مه‌عریفیەوە .ئه‌مانه بۆ پاراستنی ئه‌وحكومڕانیه‌ی هه‌یانه هه‌موو هۆكارێك به‌كارده‌هێنن ، چونكه ده‌زانن مانه‌وه‌ی ئه‌وان به مانه‌وه‌ی كورسی و حكومرانیه‌تیه‌كه‌یانه‌وەیە و ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌حكومدا نه‌مێنن هیچیان لێ نامێنێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م جۆره حكومڕانیه‌دا هه‌موو شتێك له‌په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و ژینگه‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت وێران ده‌بن، توانای وێرانكاری ئه‌مانه زۆره‌و ڕۆژانه شوێناکرەکانیان ده‌بینریت. ئه‌وان گوێ بۆ هیچ ڕه‌خنه وپێشنیازێك ناگرن،له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ركه‌س به‌ره‌و ڕویان بێته‌وه و داوای مافی هاوڵاتیان و چاكسازی بكات ڕوبه‌ڕوی سزای توند ده‌بێته‌وه و بە به‌كرێگیراوو تیرۆرست تاوانباری ده‌كه‌ن، حوکمدانی شه‌ش ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانه مه‌ده‌نیه‌كانی بادینان باشترین بەڵگەی ئەم بۆچونەیە، ،له‌ولاشه‌وه ده‌بینین كه سه‌رتاپای هه‌ریم ئاڵوزی و ناكۆكی و دژایه‌تی و نائارامی داگیریكردوه، به‌رده‌وام یه‌كێتی و پارتی یه‌كتر تاوانبار ده‌كه‌ن ،هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر، چونكه پێیان وایه گەندەڵی بەشێوەیەکی شه‌فاف و دادگه‌ری له‌نێوانیاندا به یەکسانی دابه‌ش نه‌كراوه‌و به‌شی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكیان زیاتره،واتە ململانێ قورسەکە لەنێوان گەندەڵکاراندایە .نەک گەندەڵکاران و بەرەی چاکسازان.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی