کوردایەتی بووە ڕابردوو

06/03/2021

غازی کەرکوکی


یەک حزب نەماوە لە کوردستان ، لەسەدا (بیست )کوردایەتی بکات ، لەماوەی (نیو سەدە) زیاتر هەمو کورد بڕوای بە ئەحزابی کوردی بو کوردایەتی بکەن بۆ رزگار بونی ئەوان ، لەدوای ئەوەی ئەحزابی کوردی دەسەڵاتی گرتە دەست ، رۆژ لەدوای رۆژ کوردایەتی بەرەو کاڵ بونەوە ڕۆی،  ئەوەی لەناو حزبە کوردیەکان هەیە بێ جیاوازی ، هەرحزبەو بە پێی قەوارەی خۆی ، ئێستا (کۆیلایەتی )بە شیوەیەکی (مودرن )پەیدا بوە لەناو حزبەکان ، (یەکەم) دەبێ ئینتمات هەبێ بۆ باڵادەستەکانی ناو حزب ، (دوەم )دەبێ گۆی رایەڵی دەسەڵاتە باڵاکان بێ ، (سێهەم) دەبێ جەماعەتی فڵان و فڵان بێ ، تەکەتول نەماوە ، ئەبێ جەماعەتی فڵان  کەس بی ، دوای ئەوە هەندی لەو پەیرەوو بەرنامەی حزبە کاری پێ ئەکرێت ، ئەويش لە بەرژەوەندی ئەو جەماعەتە بێ ،  لەناۆ هەمو حزبەکان نا عەدالەتی هەیە بە هەمو شێوەکانی ، چەوسانەوەی حزبی هەیە ، ڕاونان و دژایەتی و نیفاق هەیە ، کوردایەتی بۆ پەردە پۆشی هەندی دەسەڵات بەکار دێت ، زۆرترین تاک رەۆی لەناو حزبەکان دروست بوە ، هەر دەسەڵاتێکی حزبی لە سنوری دەسەڵاتی خۆی بە هەڵسو کەوتی (ئاغاکانی)  رابردو کار ئەکەن ، لای بەشێک لەو دەسەڵاتانە حزب کۆمپانیای بازرگانیە لە ژێر دروشمی حزبایەتی و کوردایەتی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی