چەکهەڵگرتنو بوونی چەک لەدەست تاکەکانو ماڵان، دیاردەیە لەعیراقو کوردستاندا. دیاردەیەکی ناشارستانیو مەترسیدار لەسەر ئاسایشی تاکو ژیانی گشتی.
تخوبو سنورەکانی وڵات بەسەر هاتوچۆی چەکو بازرگانی پێکردنیدا کراوەیە، وەک هەموو پرسە خراپەکانی تر جێبەجێنەبوونی یاسا لەم کەیسەشدا بابەتێکە هەڵگری گفتوگۆی بەردەوامە.
ڕۆژانە هەواڵی کوشتنو خۆکوشتن لەمیدیاکانی عیراقو کوردستاندا هەیە.
ساڵی 1932 قانونی ژمارە 47 لەعیراق دەرکرا بەیەکەم یاسا لەئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە.
ساڵی 1993 پەرلەمانی کوردستان یاسای چەکی ژمارە 16 دەرکردوە، بەڵام هێشتا زۆر لەناوەڕۆکەکەی جێبەجێنەکراوە.
جارێکی تر یاسای چەک ژمارە 51ى ساڵی 2017ى عیراق هەیەو بەخوێندنەوەی بڕگەو مادەی زۆر باشی تێدایە بۆ نمونە بەپێی مادە (6) نابێ کەسێک مۆڵەتی چەکی پێبدرێت تەمەنی لە۲٥ ساڵ کەمتربێت، ئینجا لەڕووی ئەهلیەتو دەرونیو تەندروستیەوە گونجاوبێت.
لەمادەی 16ی یاساكەی ساڵی 1993ی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەیداوە بههەموو شێوەیەك بازرگانیكردن بهچەك قەدەغەیە، بەڵام بازاڕی چەكفرۆشتن لەشارەکانی كوردستان زۆرەو کراوەیەو چاودێری لەسەرنییە.
تەنانەت بازرگانی چەک لەگەڵ داعش کرا لەکاتی مەتەرێز گرتن لەگەڵیانداو ئەم کەیسە دیزە بەدەرخۆنەکرا.
پەرلەمانی کوردستان هاندەدەم چاودێربن بەسەر جێبەجێکردنی یاسا بەرکارەکانەوە، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دیاردەیە. مەیسەربوونی ئەم دیاردەیە حزبەکانن بەپلەی یەکەم، حزبەکانی کوردستان هۆکارێکی سەرکین لەم دیاردەو جێبەجێنەبوونی یاساو بڕیارەکانی تایبەت بەچەک. وای لێهاتوە ژمارەی چەک لەلای تاکو ماڵەکاندا لەژمارەی مرۆڤەکان زۆرتر بوە.
پێویستە پیاچونەوەش بەمیکانیزمەکانی مۆڵەت پێداندا بکرێت بۆ سنوردارکردنی ئەو هەموو تاوانانەی رۆژانە روو دەدەن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی