ته‌شریفتان هێنا بۆ ئه‌م ئاو‌و خاكه، بۆ خاكی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و ئه‌رمه‌ن‌و ئاسوورو سریان‌و كه‌لدان‌و توركمان بۆ خاكی موسڵمان‌و ئێزیدی‌و كاكه‌یی‌و یه‌هودی‌و كریستیان.
به‌خه‌یر بێن، پاو قه‌ده‌متان به‌سه‌ر سه‌رو سه‌رچاو، ڕێزی بێ پایان، ئێمه هه‌میشه قه‌دری میوان ده‌گرین،
به‌ڵام به‌ر له‌قه‌داسه‌تی جه‌نابتان میوانێكیتر لێره‌بوو، ئه‌گه‌ر له‌بیرتان مابێت (30) ساڵ به‌رله‌وه‌ی كه قه‌داسه‌تی جه‌نابت ته‌شریف بفه‌رموون، هاوكیشێكی جه‌نابتان كه مام Bushیان پێده‌گوت، به‌بێئه‌وه‌ی له‌ده‌رگا بدات، به‌تۆماهاوك‌و فڕۆكه‌و تۆپه‌وه خۆی كرد به‌ژوردا، هه‌روه‌ك جه‌نابتان ئه‌ویش له‌هه‌مان ڕۆژو به‌رواردا هاتبوو، پێنج رۆژ زووتر یان د‌ره‌نگ جیاوازییه‌كی وه‌های نییه.
وه‌ك ئێوه، ئه‌ویش هه‌ر له‌شاری ئۆره‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام نه به‌وێردو ئایینه‌وه، به‌ڵكو به‌شه‌ڕو شۆڕه‌وه، چی هه‌بوو ته‌ختی كرد، ده‌یگوت به‌دوای بۆمبی ئه‌تۆمدا ده‌گه‌ڕێم، له‌بۆمبی ئه‌تۆم خراپتری پێكرد. وه‌ك بڵێی ئه‌مه‌مان به‌س نه‌بوو، كوڕه‌كه‌ی له‌و خراپتری كرد، سه‌د ره‌حمه‌ت له‌بابی. كه‌می مابوو بڵێی ئه‌مه شه‌ڕی خاچپه‌رستانه. پێم وابێ وتیشی.
كه بینیم له‌موسڵ ئاوا له‌په‌نای كه‌لاوه خاپووره‌كان دوعا ده‌خوێنیت، ترسام، ترسام له‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێره ده‌یده‌ن به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی، ده‌سه‌ڵاتدارانی لای ئێوه‌ش هه‌مان ڕۆڵیان به‌قه‌داسه‌تی جه‌نابت دابێت، چونكه ده‌تناسم، بینیم چۆن له‌كاتی داگیركردنی عه‌فریندا، له‌سه‌ر ناوی ترامپ‌و پۆتین مه‌دالیای "فریشته‌ی ئاشتی"تان خەڵاتی ئه‌ردۆغان کرد.
ترسام بۆش‌و بلێرو ترامپ ئێوه‌یان بۆ ئه‌م ئه‌رکە ناردبێت:"ئێمه كۆمەڵکوژیانمان کرد، تۆش بڕۆ فاتیحه‌یه‌ك به‌سه‌ریاندا بخوێنه، به‌سه‌ر موسڵ‌و نه‌ینه‌واو حه‌له‌بدا، به‌سه‌ر عه‌فرین‌و سه‌رێكانی‌و شه‌نگالدا"، فاتیحایه‌ك دوای 30 ساڵ له‌شه‌ڕو وێرانكاری.
ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بێت كاتی خۆی لای ئێوه‌ش شه‌ڕێك هه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر 30 ساڵی خایاندبوو، با باسی هه‌ولێر نه‌كه‌م، ئاخر قه‌سابی عه‌فرین هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی قه‌داسه‌تی جه‌نابتان قه‌ده‌م ره‌نجه فه‌رموون، بەفەرمانی ئەردۆغان، له‌سه‌ر هه‌مان فه‌رشی سوور بەهەمان وەفدەوە پێشوازی لێ‌کرا! ناتانەوێت ئایینێکیش لەشنگال بەڕێوەببەن؟ یان چاوەڕوان دەمێنن خاوەنی مەدالیای "فریشتەی ئاشتی" هاوشێوەی عەفرین سورەتی "فەتحی" بۆ بخوێنێت ئەمجا قودوسی بەڕێزتان تەشریف ببەن‌و فاتیحەی کۆتایی بەسەریاندا بخوێنن؟
با كاتتان نه‌گرم، ڕاستی پرسیارێك!!!؟
ئێوه له‌وپه‌ڕی دونیاوه هاتنبوونه میوان، سێ ڕۆژ هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م ئاو‌و خاكه له‌خزمه‌تی قه‌داسه‌تی ئێوه‌دابوون، ئه‌ركمانه، منه‌تی ناوێت، خۆشه‌ویستی میوان لای ئێمه هه‌موشتێكه، ئه‌گه‌ر له‌بیرتان مابێت 23 ساڵ له‌مه‌وپێش میوانێك لێره‌وه بۆ لای ئێوه هاتبوو، ئه‌ویش ڕۆڵه‌یه‌كی ئه‌م ئاو‌و خاكه بوو. ناوی ئۆجه‌لان بوو، له‌ده‌ستی فیرعه‌ونه‌كانه‌وه په‌نای هێنابووه به‌ر ماڵه‌كه‌ی ئێوه، ئه‌ویش وه‌ك ئێوه كۆتری ئاشتی به‌ده‌سته‌وه بوو، په‌یامی بۆ قه‌داسه‌تی ئێوه‌ش ناردبوو. ئه‌و په‌یامه‌تان هاته به‌ر گوێ؟ ئه‌ی وه‌ڵامتان چی بوو؟ ئاخۆ له‌بیرته چیتان به‌سه‌رهێنا؟ ناردتانه ئه‌فریقیا، له‌وێ له‌خاچتانداو ته‌سلیمی فیرعه‌ونه‌كانتان كرده‌وه كه لێره بووی هیچ ئه‌وت وه‌بیرهات؟ هیچ گوتت ئه‌وه 23 ساڵه ئۆجه‌لان له‌ژوورێكی تاریكه‌و تائێستاش دڵی بۆ ئازادی‌و ئاشتی لێده‌دات؟ ئه‌ی ناته‌وێ په‌یامێك بۆ ئه‌ویش بنێری؟ یان هاتبووی ئۆجه‌لانمان له‌بیر ببه‌یته‌وه؟ هه‌رگیز!!!
پاپا مه‌ڕۆ، ئێره ماڵی خۆته، ماڵی پێغه‌مبه‌رانه، لێره بمێنه‌وه، عیسا لێره‌یه، ئه‌وه‌تا له‌ئیمراڵی له‌خاچیانداوه، له‌ناو هه‌مان ئه‌و ئاوه‌ی كه یونسیان فڕێ‌دا ناوی، سه‌ردانێكی چیاكانی كوردستان بكه، پڕن له‌مه‌ریه‌م، به‌خوێنی گه‌شیان ئازادی ده‌ئافرێنن، موساش هه‌ر لێره‌یه، قه‌ومه ئینكاره‌كه‌ی نابینی!؟ به‌ڵام ئه‌و سه‌بری ئه‌ییوبیشی پێیه‌و پێکەوەژیانی مه‌دینه بونیاد دەنێت.
ئه‌گه‌ریش ده‌ڕۆیت، به‌خه‌یر بچیت، سڵاومان بگه‌ینه عه‌زیز پاوڵ‌و گالیله‌و ئه‌دۆرنۆ، گرامسچی له‌بیرت نه‌چێت، ئه‌گه‌ر جارێك دی ته‌شریفت هێنا بۆ ئه‌م ئاو‌و خاكه، له‌ئۆره‌وه نا، له‌ئۆرفاوه وه‌ره، له‌ماڵی ئیبراهیمه‌وه وه‌ره‌و ببه میوانی ئۆجه‌لان، خه‌مت نه‌بێ، ناونیشانه‌كه ڕاسته، شه‌رم مه‌كه، ئه‌و لێبورده‌یه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی