وەزعەکە بۆنی ئەوەی لێ دێ کە (بزوتنەوەی گۆرران و پارتی) بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بە یەک لیست دابەزن ، سەرەتا پارتی پێشنیاری کردوە بۆ یەکێتی کە بە لیستێک دابەزن بەڵام گرفتی هاوسەرۆکانی هەیە لە نێوان لاهوڕو پاڤێڵ تاڵەبانی ، پاڤێڵ و قوباد دەیانەوێ بێ مەرج بچنە ناو لیستی هابەشی پارتیەوە و لاهور مرجداری کردوە مەرجی قورسیشی هەیە.
لەم بەینەدا گۆرران و گردەکە لە هەوڵی ژێر بە ژێردان کە ، پارتی رازی کەن خۆیان و واتە گۆرران و پارتی بە لیستێکی هاوبەش بچنە هەڵبژاردنەوە و یەکێتی کەنارگیر کەن ، بەمەش گۆرران لە ئەزمەی دەنگدەرانی رزگار دەبێ و بەڵام بەتەواوی دەبێت بە مولحەقی پارتی وەک چۆن حیزبی زەحمەتکێشان جاران مولحەقی یەکێتی بوو لە هەڵبژاردندا.
یەکێتی لە هەوڵدایە لاهوڕ تاڵەبانی و مەسعودبارزانی لە لەیەک تێگەیشتن نزیک بخاتەوە و رێک کەوتنێک ئەنجام بدرێت ، تا ئێستە هیچ کامیان نەرمیان نە نواندوە ، پاڤێڵ تاڵەبانی بە قسەی سۆزداری وەک مەسعود بارزانی مامی ئێمەیەو لە جێێ باوکمانەو و مەرجەعی کوردستانەو و ئەم قسانە سابون بدەن لە بنی پێێ مەسرور کە کاریگەری لەسەر مەسعود بارزانی دابنێ بۆ لێک نزیک کردنەوەی لاهوڕ لە مەسعود بارزانی ، لە ناوەندەشدا گردەکەو گۆرران رۆژ دوای رۆژ تەنازولی زیاتر بۆ پارتی دەکەن .
گەلؤ لە کۆتایدا پارتی چۆن یەکلای دەکاتەوە ، ئایا پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆرران دەبنە یەک لیست بۆ قۆرخ کردنی تەواوی هەرێم ،بۆ ئەمە یەکێتی دژە ، یاخود یەکێتی و پارتی دەبنە یەک لیست ، یان گۆرران و پارتی بەیەکەوە ، هەتا ئێستە یەکلا نەبۆتەوە ، بەڵام بە زۆر پێودانگ رەنگە بزوتنەوەی گۆرران و پارتی بە یەک لیست دابەزن و بەمەش پارتی هەم گؤرران بکاتە مولحەقی رەسمی خۆی هەم گورزێکیش لە یەکێتی بوەشێنێت ، بەوەی دوای هەڵبژاردن بە یاسایی ئیدارەی سلێمانی و گەرمیان لە چنگی یەکێتی دەربهێنێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی