تێبینیه‌كی بچوگ : گه‌رچی چه‌ند رژێكه له به‌ر نه‌خۆشی نه‌متوانیوه هیچ بنووسم، لێ بۆ ئه‌نفال نه‌متوانی یه‌ك دوو دێڕ نه‌نووسم
ئێستا سی و سێ ساڵ به سه‌ر تاوانی ئه‌نفالدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و تاوانه گه‌وره‌و مه‌ترسیداره‌ی ئامانج لێی جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوو له سه‌ر خاكی خۆی ، هیچ هۆیه‌ك نه‌بوو بۆ ئه‌و جینۆسایده جگه له كورد بوون، خه‌مه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌بوو له‌و تاوان و سته‌مه گه‌وره‌یه‌دا كورد خۆیشی به‌شدار بوو .له دوای سێ ساڵ له تاوانه‌كه، به‌ره‌ی كوردستانی ره‌وایی ئه‌وه‌ی دابه خۆی له بری كه‌س و كاری قوربانیه‌كان له جاش و موسته‌شاره‌كان خۆش بێت، ئه‌م بڕیاره سیاسیه دواتر جێگه‌ی بڕیاره یاساییه‌كه‌شی گرته‌وه‌و زیانێكی گه‌وره‌ی له دۆسیه‌كه داوه ته‌نانه‌ت كاتێ دادگای باڵای تاوانه‌كان داوای به‌شێك له تاوانباران و به‌شدارانی ئه‌نفالی له حكومه‌تی هه‌رێم كرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم خۆی لێنه‌بان كرد، ئێستا ده‌بینین كورد جگه له جاش و موسته‌شاره‌كان كه به‌شداری راسته‌و خۆیان هه‌بووه ، به‌ره‌ی كوردستانی به لێبوردنێكی نایاسایی و دواتریش حكومه‌تی هه‌رێم به وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی دادگای باڵا هه‌موویان هه‌ر یه‌ك به جۆرێ به‌شداری ئه‌و تاوانه‌ن .
من ئه‌مڕۆ بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه باشه چۆن ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ر نووسین له سه‌ر ئازادی بیر‌و را ئازادیخوازان له زیندان توند بكات و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژیش بكرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی و نادادین، به‌ڵام ئاماده نه‌بێت موسته‌شارێك بداته دادگا ، له كاتێكا چه‌ندین ساڵه ده‌ڵێین لانی كه‌م با موسته‌شاره‌كان داوای لێبورد بكه‌ن، وه‌ك ساده ترین هه‌نگاوی دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه، ئاخۆ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی ئازایخوازان حوكم ده‌ده‌ن كه ده‌بینن موسته‌شاره‌كان ئازادن ویژدانیان ئازاریان نادات، له خۆیان ناپرسن،ئه‌وه چ یاسا‌و رێسایه‌كه، ئایه سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت له وتاری ساڵیادو ریزكردنی وشه‌سۆزاویه‌كانیاندا چۆن خه‌یاڵیان بۆ لای موسته‌شاره‌كان ناچێت ، چۆن بیر له مناڵه‌كانی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی ناكه‌نه‌وه .
دوای 33ساڵ له ئه‌نفال ئێستا ئه‌وه په‌ڵه‌یه‌كه به دیرۆكی ئه‌و حوكمڕانیه خۆ كوردیه‌وه كه رۆژگارێگ شاعیرانی كورد خه‌ونیان پێوه ده‌بینی، له كاتێكا یٔێستا لاوه‌كان لێی راده‌كه‌ن .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی