کرێکار… سیمبۆلیکی ئینسانی چەوساوە

30/04/2021

ئاری محەمەد هەرسین


هەندێک کەس وای دەبینن کە لەدوای هەڵوەشانە وەی مەنزومەی یەکێتی سۆڤیەت، ئیتر هەموو ئەو بەهاو پێناسانەی کە لەسەر پێگەی ئینسان لە چوارچێوەی سیستەمی کاپیتالیستیدا دەکرا هیچ بایەخێکی نەماوە و، تەنانەت دەڵێن، مۆدێلی ئەو جۆرە لە بیرکردنەوە بەسەر چوە. وەک ئەوەی کۆتایی هاتنی یەکێتی سۆڤیەت، بە مانای کۆتایی هاتنی مێژوو بێت…! 

لەوە تە ی ئینسان هە یە، ناعەدا لەتی و چەوساندنەوە ش هەیە. ئەم ڕاستیەش نە لەلایەن ئاینە ئاسمانیەکانەوە ئینکاری لێ دەکرێ و، نە لە لایەن بیرمەندەکانی مێژووی مرۆڤایەتیەوە. لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە هەمەوە پێناسەیەکی کۆنکرێت و جیاواز لەسەر چەوساندنەوەی ئینسان بڵاوبوەوە. کارل مارکس و فرێدریش ئێنگڵز لە شیکاریکردنیاندا بۆ سیستەمی سەرمایەداری (کە لەو سەردەمەدا سیستەمێکی هێشتا ساوابوو) دەستەواژەی (کرێکار) یان وەک سیمبۆلیکی چەوساوەکانی جیهان بەکار هێنا. کرێکار وە ک ئەو ئینسانە ی کە هەموو ئەرکی دژواری بەرهەم هێنانی لە ئەستۆبوو، کەچی لە بەری ڕە نجی خۆی بێبە ش بوو و، تەنانەت ژیانی ئاژەڵە ماڵیەکانی ئەریستۆکراتەکانی ئەوروپا زۆر لە ژیانی کرێکارێک شایستە تر بوو.

لەو سەردە مەوە بۆ ئێستا زیاد لە سەد و پەنجا ساڵ تێدەپەڕێت. هەندێک لە وڵاتان ماف و شایستەکانی کرێکارانیان لە چوارچێوەی قانوندا ڕێکخستوە (بۆ نموونە وڵاتانی خۆرئاوای ئەوروپا). بۆیە هەر بەو هۆیە شەوە پێناسەی (کرێکار) لەگەڵ ئەوەی سەردەمی مارکس یەکناگرێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە. کوردستان هەرگیز کیانێکی سەربەخۆ (دە وڵەت)ی نەبوە هە ر بۆیەش تێگەیشتنێکیش لەسەر مافی کرێکاران و موعانات و مافەکانیان لە چوارچێوەی قانونێکدا کۆنەکراونەتەوە. لە پێناو بەرچاوڕونی خوێنەری بەڕێز، بە کورتی ئەم چەند خاڵە دە نوسینە وە، کە هۆکاری سەرکین بۆ دەستەبەر نەبوونی مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان:

لە هەرێمی کوردستان هەتا ئێستاش کار بە قانونی ژمارە (٧١) ی ساڵی ١٩٨٧ دەکرێت. ئەم قانونە لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٥  هەموار کراوەتەوە (ئەمە مانای ئەوە نیە کە مافی کرێکار لە عێراقدا پارێزراوە). ئێمەش لە پێنجەمین خولی پارلەمانداین و، هەتا ئێستا نوسینەوەی قانونی کار بۆ هەرێمی کوردستان سەریەشەی کەسمان نیە.

لە هەرێمی کوردستان سەندیکایەکی سەربەخۆ ی کرێکاران بوونی نیە و، ئەوەی هەیە (وەک هەموو سەندیکاکانی تر) لە لایەن حیزبە سیاسیەکانەوە بە جۆرێک قۆرخ کراوە، کە هەناسەی لەبەر بڕاوە و وەک نەبێت وایە.

لێشاوی هاوردەکردنی کرێکاری بیانی، بازاڕی کاری بۆ کرێکارانی خۆماڵی تەنگەبەر کردوە.

هەتا ئەو کاتەی قانونێکی کار لە کوردستان نەبێتە داکۆکیکاری مافەکانی کرێکاران، ناتوانین باس لە بوونی عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە هەرێمەکەماندا بکەین. بەڵام گرنگیشە واقیع بینانە شتەکان ببینین و چاوەڕوان نەبین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم بارە دژوارە داراییەوە بیمەی تەندروستی و خانەنشینی بۆ کرێکارانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات. لە ڕاستیدا جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە پێویستی بە هەماهەنگیەکی جددی هەیە لە نێوان سەندیکای کرێکاران (مەبەست سەندیکای ئۆتۆنۆمە)، حکومەت و کەرتی تایبەت بە شێوەیەکی مەبدە ئی و بە سەلیقەی سیاسی. دەبێت هەستکردن بەم بەرپرسیارێتیە لە ئەولە ویاتی سیاسەتی حیزب، پارلەمان و حکومەتمان بێت. 


ڕۆژی یەکی ئایار… ساڵڕۆژی کرێکارانی جیهان لە کرێکارانی کوردستان و لە هەموان پیرۆزە…

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی