هەڵەبجە، هەم پەڵەو هەم چرا

12/06/2021

عەزیز ڕەئوف

دوو ڕووداو لەهەڵەبجە حوکمڕانی یەکێتی لەم زۆرنە دەخاتە ژێر پرسیارەوە: سزادانی ڕۆژنامەنوس ناسیح عەبدولکەریم‌و دەربەدەرکردنی دکتۆرە باخان لەتەندروستی هەڵەبجە، بێدەنگی بەرپرسانی یەکێتی لەم دوو کەیسە نیشانەی ڕازیبوونەو گومانەکان زیاتر دەکا کە بەرپرسانی یەکێتی لەپشت گەندەڵی‌و فەزاحەتی کەرتی تەندروستیەوە بن، هەڵەبجە لەئێستادا خاڵێکی ڕەشە بەڕووخساری یەکێتیەوەو چرایەکی گەشیشە بۆ ڕەخنەگرتن‌و  دەنگهەڵبڕین‌و ڕازینەبوون.

ئەگەر جاران یەکێتی‌و تبێتی(ئاخ بۆ دوو هەڵەبجەی تر تا میللەتەکەمان بەدنیا بناسرێت)، ئەوا لەئێستادا دوو کەیس لەهەڵەبجە هیچ یەکێتیەک ئاخی بۆ ناخوازێت‌و خەریکە یەکێتی لەئێستادا بڵێ: ئاخ خۆزگە هەڵەبجە نەدەبوو تا ئەزموونەکەی ئێمە جوانتربوایەو کەس لەم زۆنە ڕەخنەی لەکردەوەو حوکمڕانیەکەمان نەگرتایە.

هەڵەبجە لەئێستادا چرایەکی گەشە بۆ ڕەخنەگرتن‌و بێدەنگنەبوون، پەڵەیەکی ڕەشیشە بەڕوخساری یەکێتیەوە بۆ حوکمڕانیەکی ناشرین‌و گەندەڵ.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە