ویستمان..ویستیان..

13/06/2021

کاوە محەمەد

ویستمان؛ کەیسی نەوت پێداچوونەوەی پێدابکرێت‌و لەخزمەتی خەڵک‌و مووچەخۆر بێت..
ویستیان؛ نەوت بەناشەفافی لەدەست خۆیاندا بمێنێتەوەو بەردەوامبن لەتاڵانفرۆشکردنی..

ویستمان؛ یاسای بودجە (2021) ببێتە دەروازەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران..
ویستیان؛ یاساکە وەک دەروازەیەک بۆ درێژەدان بەگەندەڵییەکانیان بمێنێتەوەو خۆیان‌و دەوروبەرەکەیان پێی پارەدارتر بکەن..

ویستمان؛ نەوت تەسلیمی بەغدا بکەن تا نرخەکەی کاریگەریی نەرێنی بۆ مووچەخۆران نەبێت..
ویستیان؛ پارەی نەوتەکە بەنرخی (سۆمۆ) تەسلیمی بەغدا بکەن کە ئێستا (سۆمۆ) بەرمیلی بە (69) دۆلار دەفرۆشێت‌و حکومەتی هەرێم دەرەقەتی ئەوە نایەت..

ویستمان؛ دەقێک بۆ مادەی (11)ی یاساکە دابڕێژرێت کە قابیلی جێبەجێکردن بێت..
ویستیان؛ دەقێک بێت کە قابیلی جێبەجێکردن نەبێت، گرنگ ئەوەیە خۆیان‌و کۆمپانیاکانیان زەرەرنەکەن، چش لەمووچە‌و بژێویی خەڵک..

کە پەسەندیشکرا وتمان؛ زۆر قورسە یاساکە جێبەجێبکرێت..
وتیان، پابەندین بەیاساکەو جێبەجێی دەکەین..

ئێستا دەرکەوت کێ ڕاستی وت‌و کێ-ش خەڵکی چەواشەکرد..
کێ لەخەمی خەڵک‌و مووچەخۆران بوو..
کێ-ش لەخەمی خۆیان‌و حزبەکانیان بوون..

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی