1
كه‌ركوك له‌شاری كه‌وتوه، ئه‌وه‌ی له‌شاری خستوه به‌رپرسه‌كانین، به‌رپرس‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك له‌شاره‌وه بكه‌ن به‌گوندێكی وێران، گوندێك ته‌نها بۆ فیلمی مه‌ترسیدار بگونجێت‌و هیچی تر، به‌رپرسانی كه‌ركوك له‌بری خه‌می كه‌ركوك خه‌می جوانكردنی كه‌ركوك، خه‌می دروستكردنی ڕایه‌ڵه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان كه‌ركوكیه‌كاندا سه‌رگه‌رمی دوو شتن:
یه‌كه‌م: چۆن بۆڕی نه‌یاره‌كانیان بده‌ن‌و ته‌نها خۆیان به‌پاڵه‌وان نیشانبده‌ن.
دووه‌م: چۆن كێشه‌و خورجه‌كانیان پڕبكه‌ن‌و دۆلار‌و دینار له‌سه‌ر یه‌ك دابنه‌ن.
كه‌سانێك كه خه‌ریكی ئه‌مه‌بن چاوه‌ڕێی خه‌می كه‌ركوكیان لێمه‌كه، ئه‌وان هه‌ر به‌ناوه‌و كورسی كه‌ركوكین، ئێستا كه‌ركوك ئه‌وشاره‌ی جاران خه‌ڵك له‌هه‌ركوێوه بهاتایه ده‌یوت ده‌چم بۆشار، ده‌شته‌كی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ده‌شته‌كی به‌مانای خه‌ڵكی لادێ نا، به‌مانای ئاوه‌ز دواكه‌وتوو.
2
له‌كه‌ركوك چێژی بینین نه‌ماوه، دیواره‌كان، جاده‌كان، پارك‌و باخچه‌كان، خاسه‌و قه‌ڵا، خانوه‌كان، جلوبه‌رگی پیاوان‌و خانمان، كۆڵانه‌كان‌و تادوایی.. هیچ چێژ‌و ویستێكی بینین‌و هه‌ڵوه‌سته نابه‌خشن به‌مرۆڤ، نه‌ك ئه‌وه چاوه‌كان ماندوو ده‌كه‌ن، جاران ڕۆژێكیش له‌ئه‌حمه‌د ئاغا‌و شه‌قامی كۆماری پیاسه‌ت كردبا چاوت ماندوو نابوو، هه‌میشه پنتێك هه‌بوو سه‌رنجی مرۆڤ بۆلای خۆی ڕابكێشێت، مرۆڤ حه‌زیده‌كرد سه‌ربكات به‌سینه‌ماكاندا، له‌به‌رده‌م چایخانه‌یه‌ك بوه‌ستێ‌و سه‌یری ده‌وروبه‌ر بكات، گوێ له‌گۆرانیه‌ك بگرێت، سه‌یری ڕووی گه‌شی ئه‌و خه‌ڵكه بكات كه دێن‌و ده‌چن، ئێستا نیو كاتژمێر به‌رگه‌ی پیاسه ناگریت، دڵت به‌یه‌كا دێت، ده‌ته‌وێ تا زووه ئه‌و شه‌قام‌و شوێنه به‌جێبێڵیت له‌هیچ كوێی كه‌ركوك بۆنێكی خۆش، بۆنێكی شاربوون ناكه‌ی، هه‌ستده‌كه‌ی یه‌كێكی له‌كاره‌كته‌ره‌كانی فیلمه ترسناكه‌كه‌و ها ئێستا نا كه‌مێ تر تۆش لارده‌بیته‌وه.
3
شار ناكرێت له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه بۆنی زبڵی لێبێت، مرۆڤی شاری یانی مرۆڤی به‌رپرسیار له‌خاوێنی شار، ناكرێت مرۆڤ له‌ماڵه‌وه له‌خه‌می پاك‌و خاوێنی ماڵه‌كه‌یدا بێت‌و ده‌ره‌وه كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شار به‌ماڵی خۆی نه‌زانێت، كه‌مته‌رخه‌می‌و بێده‌ربه‌ستی به‌رپرسانی شار شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ نێو خه‌ڵك، له‌بری كه‌مته‌رخه‌می‌و بێده‌ربه‌ستی به‌رپرسان ببێته هۆی تانه‌و ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات‌و ڕای گشتی له‌سه‌ر دروستبێت كه‌چی گشته خه‌ڵكی گرتوه‌ته‌وه.
شار یه‌كه‌مین پێگه‌ی مرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له‌كه‌موكوڕیه‌كان بگرێت، كه‌چی له‌كه‌ركوكا كه‌س ده‌ربه‌ستی ئه‌وه‌نییه، ڕه‌خنه به‌رهه‌می دوای له‌دایكبوون‌و گه‌وره‌بوونی شاره، به‌ڵام له‌كه‌ركوك هه‌موو كوچه‌و كه‌نارێك بووه به‌زبڵخان‌و كه‌سیش وه‌ك پێویست قسه‌ی نییه، كه‌ناره‌كانی خاسه كه ده‌بوو جوانترین كه‌نار بوونایه، بوونه به‌شوێنی زبڵ‌و پیسایی، مرۆڤ كه به‌ته‌نیشت خاسه‌دا تێبپه‌ڕێت ده‌بێت لوت‌و چاوی خۆی بگرێت.
4
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بكرێته‌وه به‌شار پێویستمان به‌گۆڕانكاری ڕیشه‌یی هه‌یه، گۆڕانكاری له‌و ده‌م‌و چاوانه‌شدا كه تائێستا له‌خه‌یاڵی نه‌ته‌وه‌گه‌ری كوێرانه‌دان‌و پێیانوایه ئه‌ركی ئه‌وان تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانه، ئه‌وانه‌ی هێشتا به‌خه‌یاڵی عه‌ره‌باندنه‌وه شه‌و سه‌رده‌نێنه‌سه‌ر سه‌رین‌و به‌یانی له‌ته‌له‌گراف یان بروسكه‌یه‌كدا بۆ به‌غدا ده‌نوسن پێویسته فڵان كاكه‌لابدرێت‌و یابه‌یه‌ك له‌شوێنی دابنرێت.
كردنه‌وه به‌شار به‌رپرسیاره‌تیه، په‌روه‌رده‌یه، فێركردنی مرۆڤه به‌وه‌ی شار نیشتمانی سه‌ره‌كی دانیشتوانه‌كانێتی، نیشتمانیش ئاوه‌زو ئاكار ده‌یپارێزێتد، كه‌واته مرۆڤی شاری به‌ر له‌هه‌رشت ده‌بێت مرۆڤی خاوه‌ن ئاواز‌و ئاكار بێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی