کورد و بریتانیا

17/09/2021

زانا توفیق بەگ

  چیرۆکی ئەو ووتەیەی شەڕ کردنی دووماسی لە دەریادا دەستی ئیگلیزی تێدایە ، مێژوویەکی زۆر کۆنی هه یە . کۆمەڵی سەرچاوەی مێژووی پشتڕاستی ئەو ڕاستیە دەکەنەوە ، کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵەکانی 1914 تا کوتایی جەنگەکە ، ئیگلیزەکان هه میشە بە چاوی تەماعەوە لە ناوچەی کەنداو ،عێراقیان ڕوانیوە ،وەک جێگەیەکی قوڵ لە ستراتیژی بەرژەوەندیە باڵاکانی بریتانیە دا بوونی هه بووە . تەنانەت لە هه ندێ لە سەرچاوە مێژوویەکانی باس لەوە دەکەن ، کاتێ فەرەنسایەکان میسرو سوریا لوبنانیان داگیرکرد بریتانیە کان لە ڕێگەی هه ندێ گروپی تایبەتی وە ، هه وڵی لەقکردنی پێگەی فه رەنسایەن داوە . وە هێزی سه ربازی ووڵاتی فەرەنسا لە و ناوچانەی کە گروپە چەکدارەکانی ئەو ووڵاتانە چەکیان لە دژی فرەنسا هه ڵگرتبوو پاکیان بکەنەوە هێزی سیاسی و سه ربازی فەرەنسا کزبکەن . پاشان لە ئەنجامدا نفوسی ئیگلیزەکان زیادکرد لەڕووی هێزی سیاسی و کاریگەری لەناو کوشکی پاشایەتیدا ، هه تا ئێستا بە شێوەیەکی بە هێز لە ناوچەکەدا ماوەتەوە . بەرژەوەندیەکان و ڕوڵی گەورە ی ئینگلیزەکان لە داڕشتنەوە سیاسەتی نوێ ناوچەکەدا بەشێوەیەکی کاریگەر بوونی هەیە. سەردانەکەی سەرۆکی هه رێم بۆ بریتانیا جورێک لە پەیامی هاوسەنگی و هاوبەشی سیاسی و ئابووری پاراستنی مێژووی سیاسی ئیگلیزەکان . چونکە ڕاگرتنی هاوسەنگی سیاسی لە نێوان دوو هێزی گەورەی جیهان وەک فەڕەنساو بریتانیا کارێکی ئاوا ئاسان نیە ، بە درێژایی مێژوو ئەم دوو ووڵاتەی ئەوروپا هه میشە لە حاڵەتی ململانیەی توندی سیاسی وئابووری دا بوون . دروستکردنی پردی هاوسەنگی سیاسی ئابووری تەنها بە سەکردەیەکی وەك ، بەڕێز نچیرڤان بارزانی دروستدەکرێ ، چونکە هه میشە لەسەر بنەمای پڕاگماتی ، دیزانینی بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی هه رێمی کوردستان به ڕێوەبردوە. زمانی دروستکردنی پەیوەندیە دیبلوماسیەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کاری پێکەوەی لەبەرمەبنای عورفی سیاسی و بەرژەوەندی هه رێمی کوردستان بووە. ئەگەر چەند نمونەیەک باس بکەین بۆ سەرکەوتنی شێوازی کارکردنی بەڕێز سەرۆکی هەرێم لە ژیانی سیاسی خۆیدا ، بەتایبەتی لە دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم چونکە بەشێکی زۆری ووڵاتانی وەکو بریتانیا و فەڕەنسا و ئه مریکا پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هه رێمی کوردستان بە شێوەیەکی ناڕاستەخۆ پچڕاند. بەڵام بەهۆی زمانی نەرمی سیاسی و کردە سیاسیەکانی سەرۆک نێچیرەڤان جارێکی تر پێگەی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە دۆخی پێشتروبە شێوازێکی باشترو بە بەهێزتر. لە ئێستادا بوونی پەیوەندی بەهێز لەگەل بریتانیا زامنی پاراستن و بەهێزی قەوارەی سیاسی هه رێمە لەسەر نەخشەی سیاسی نێونەتەوەیی وهه رێمایەتی و عێراق لەدوای هه ڵبژاردن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی