ئایا دەکرێت بە عێراق بوترێت وڵاتێکی دیموکراسی؟

19/09/2021

بڵێسە جەبار فەرمان

ئایا دەکرێت دابەشکردنی پلە و پوستەکان بە شێوەیەکی پشک پشکێنەو تایفی بە دیموکراسی ناو بنرێت؟
ئەوەی لە عێراق و ناوچەکە دەگوزەرێت ئیدیعا کردنی دیموکراسیە وەنەک دکیموکراسیەت.
ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە سیستەمێکی جەقبەستوو بە واتای دیموکراسی نایەت، بەڵکو ئەمە بانگەشە کردنی دیموکراسیە.
لە ٪‏٧٠ ی ئێستای پەرلەمان خۆیان کاندید کردوە و داوای متمانە لە ھاوڵاتیان دەکات.
زۆری ئەوانەی خۆیان کاندید کردۆتەوە ئەندامی حزبە گەورەکانی عیراقن بەو ھۆیەشەوە شانسی بردنەوەیان زۆرە.
پەرلەمانی عێراق لە ٣٢٩ ئەندام پێکدێت.
زیاتر لە ١٠٠ ئەندامی ئەم خولی چوارەی پەرلەمان دوو خولە ئەندامی پەرلەمانن.
٢٠ ئەندام پەرلەمانی ئەم خولە لە دوو خولی پێشووتریش ئەندام بوون، واتا سێ خولە ئەندامی پەرلەمانن.
١٦ ئەندام پەرلەمانی ئەم خولە پێشووتر وەزیر بوون لە کابینە جیاجیاکانی حکومەت دا
زیاتر لە ٢٠ ئەندام پەرلەمانی ئەم خولە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان بوون.
٤ ئەندام پەرلەمانی ئەم خولە پێشووتر پارێزگار بوون.
ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم ئەوەیە کە عیراق لە نێو بازنەیەکی داخراودا دەسورێتەوە و باڵادەستەکانی ناو پارتەسیاسیەکان ئاڵوگور بە کورسیەکانیان دەکەن لەنێو ئەو بازنە داخراوەدا.
راستە ھەموو ھەڵبژاردنێک کۆمەڵێک دەمووچاوی نوێ پەیدا ئەبن بەڵام ئەوانەی نەخشەی سیاسی ئەم وڵاتە دادەرێژن و رەسمی نەخشەڕێگا دەکەن خۆیان لەو بازنە داخراوەدا دەبیننەوە دووبارە و چەندبارە دەبنەوە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی