له دیدگای منه‌وه ئه‌وه‌ی پێی وابێت ڕۆڵی به‌رهه‌م
ساڵح ته‌نها سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكه و به‌س نه‌یپێكاوه، ئه‌و سه‌رباری خه‌باتی
زیاتر له 40 ساڵه‌ی له ناو حزبه‌كه‌ی و ئه‌زموونی دوور و درێژی حوكمڕانی له‌سه‌ر
ئاستی عێراق و هه‌رێم، بكه‌رێكی سه‌ره‌كی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، پشكدار و
كاره‌كته‌رێكی كارای دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یه و له ناو بازنه‌ی سیاسه‌تی
زلهێزه‌كانی دونیادا شوێنێكی بۆ خۆی كردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی
خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ قورسایی و سه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی
ئه‌زموونی سیاسی به‌رهه‌م ساڵح له‌و كاته‌ی نوێنه‌ری
حزبه‌كه‌ی بووه له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، كردویه‌تییه جێی متمانه‌ی
ناوه‌نده‌كانی بڕیاری جیهانی به‌وه‌ی ده‌توانێ ڕۆڵێكی مه‌ده‌نییانه‌ی ئیجابی بگێڕێت
له عێراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌سپاندنی ئاشتی و ئارامی كه ئامانجێكی سه‌ره‌كی
ئه‌و هێزانه‌یه له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ هاوكێشه ئاڵۆزه‌كانی ناوچه‌كه، قسه‌كانی
ئیمانوێل ماكڕۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له هاتنی بۆ عێراق ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌لماند
كاتێك وتی: "ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م مشتومڕمان له‌باره‌وه
ده‌كرد خه‌یاڵ بوو، وا ئێستشا بۆته واقعی و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
بۆیه ئه‌و زلهێزانه هه‌میشه چاویان له‌وه‌یه به‌رهه‌م
ساڵح خاوه‌ن پێگه و ڕۆڵی شیاوی خۆی بێت له عێراق و ناوچه‌كه و به‌وه‌ی له
تواناشیان دایه پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه سه‌نگی به‌رهه‌م
ساڵح له سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێك زیاتر بێت.
دووه‌م/ قورساییه‌كی هه‌رێمی
هاوشانی سه‌نگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌ن
سه‌نگێكی هه‌رێمی زۆر باشه و جێی متمانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌یه به گشتی، له
خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆشی‌دا له عێراق ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند و توانی به
هاوكاری سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی عێراق وڵاته‌كه‌ی بكاته پردی په‌یوه‌ندی
نێوان لایه‌نه هه‌رێمییه ناكۆكه‌كان و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له به‌غدا كۆیان
بكاته‌وه. ئه‌م پڕۆسه‌یه هێشتا ته‌واو نه‌كراوه و پێویستی زۆری به‌و كاره‌كته‌رانه
هه‌یه كه ده‌توانن به‌رده‌وامی پێ بده‌ن و بیگه‌یه‌ننه ئه‌نجام، به‌رهه‌م
ساڵحیش یه‌كێكه له به‌هێزترین كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و هاوكێشه هه‌رێمییانه‌یه.
سێیه‌م/ كه‌سایه‌تی كارێزمی
به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمایی و خاوه‌ن
بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، هه‌ر بۆیه له هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی له عیراق و هه‌رێمی
كوردستان گرتونییه ده‌ست و سه‌رباری به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می، هێشتا
توانیویه‌تی دیدگا و پڕۆژه و بیرۆكه‌كانی خۆی تا ڕایه‌كی به‌رچاو جێبه‌جێ بكات،
له‌مه‌شدا گوێ به زۆرێك له ئاسته‌نگه حزبی و تایه‌فییه‌كان نه‌داوه و ئه‌وه‌ی
له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا بێت كردوویه‌تی، ماوه‌ی حوكمڕانییه‌كه‌ی له هه‌رێمی
كوردستان و به سه‌رجه‌م پڕۆژه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه، ماوه‌ی یه‌كه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تی
كۆمار و تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه سیاسییه مه‌ترسیداره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، به
ڕوونی ده‌ریانخست كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه خاوه‌ن هه‌ژموون و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه
و ده‌توانی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جێندای حزبی و تایه‌فییه‌كان ئه‌سپی خۆی تاودا و
پاشكۆی ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت.
چواره‌م/ ئه‌زموونی حوكمڕانی و مه‌ده‌نی
هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕانی به‌رهه‌م ساڵح له عێراق
و هه‌رێمی كوردستان چه‌سپاندنی مه‌ده‌نیه‌ت و ڕێزگرتن بوو له مافی هاوڵاتی بوون،
له‌و پێناوه‌دا زۆر لایه‌ن و دۆست و كه‌سی له خۆی تۆراندووه، به تایبه‌تیش ئه‌ندامانی
حزبه‌كه‌ی خۆی كه پێیان وابوو نابێت به‌رهه‌م ساڵح به‌و ئه‌ندازه‌یه له بازنه‌ی
حیزبایه‌تی ده‌رچێت و به‌لای به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بشكێته‌وه. حوكمڕانی ئه‌و
له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌وه‌ری به‌نده، له چوارچێوه‌ی ئه‌و دادپه‌روه‌ریه‌ش هه‌موو
مافه گشتی و كه‌سییه‌كان جێیان ده‌بێته‌وه، بۆیه هه‌رگیز له دیدگای خۆیه‌وه
باوه‌ڕی به سته‌مكاری و ده‌مارگیری نییه له حوكمڕانیدا و دوور و نزیك به‌لایاندا
ناچێت، سه‌رجه‌م كار و پڕۆژه‌كانیشی له چوارچێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیدا خزمه‌ت به خه‌ڵك
و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كه‌ن كه به‌لای به‌رهه‌م ساڵحه‌وه دوو به‌های به نرخی
باڵان و له سایه‌ی هیچ هه‌لومه‌رجیكدا ده‌ستبه‌رداریان نابێت.
پێنجه‌م/ نه‌رمونیانی سیاسی
نه‌رمونیانی سیاسی سیما‌و خه‌سڵه‌تێكی كه‌سایه‌تی به‌رهه‌م
ساڵحه كه پێداویستییه‌كی بنچینه‌یی و بنه‌ڕه‌تی هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ركه‌وتووه به تایبه‌تیش له ڕۆژهه‌ڵات، بۆیه ده‌بینین
كه به‌رهه‌م ساڵح سیاسییه‌كی كه‌له‌شه‌ق و قینله‌دڵ و ڕقاوی نییه، سه‌رباری
مللانێ له‌گه‌ڵ نه‌یاره سیاسییه‌كانی، كه‌چی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری هێوركردنه‌وه‌ی
بارگرژییه‌كانه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا ، ئه‌مه‌ش ئه‌و سیفه‌ته بابه‌تییه‌یه
كه له زۆرێك له سه‌كرده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بوونی نییه.
شه‌شه‌م/ توانستی كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان
كه‌م كه‌س هه‌یه شاهیدی ئه‌وه بۆ به‌رهه‌م ساڵح نه‌دات
كه ئه‌ندازیاری كردنه‌وه‌ی گرێكویره سیاسییه‌كانه، ئه‌و ده‌زانێت له كایه‌ی
سیاسی‌دا ناكرێت لیكدابڕانی هه‌تاهه‌تایی هه‌بێت و دانوستان و لێكتێگه‌یشتن فه‌رامۆش
بكرێت، خه‌ڵكیش شاهیدی هه‌ڵوێستی به‌رهه‌م ساڵحه له ئاشتبوونه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی و
پارتی و ده‌زانن مام جه‌لالی كۆچكردوو چۆن ڕای به‌رهه‌م ساڵحی له‌وباره‌وه خسته
سه‌رووی ڕاو بۆچوونه‌كانی دیكه، جگه له‌مه‌ش به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌ن بیرێكی قوڵ و
سه‌رنجێكی ووردی سیاسییه و زۆر باش ده‌توانێت دیمه‌نه گشتییه‌كان وه‌ك خۆی
بخوێنێته‌وه و پێگه و هه‌ژموونی كه‌س و لایه‌نه‌كان ده‌رك پێ بكات، هه‌ر بۆیه
به ئاسانی ده‌توانی زۆرێك له‌و گرێكوێرانه بكاته‌وه كه به‌لای سیاسییه‌كانی
دیكه‌وه ئه‌سته‌م و مه‌حاڵن.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی