یەن و بۆنی دەمت ئەکەن
نە بادا ووتبێتت: خۆشم ئەوێیت
یەن و دڵت ئەگەڕێن
نە بادا بڵێسەی عەشقی تیا شارابێتەوە
" احمد شاملو "
....... كاتێک "سەردەشت عوسمان " چوو
بۆ زانکۆ ، دونیای لەبەر چاوا گەورە و جوانتر
بوو ، لە گەڵیشیا خەون و ئارەزوەکانی قوڵ و بەر فراواتر بوو کە وای لێکرد سەرگوزەشتەی
خەیاڵ و ئەندێشەی بە نووسین داڕێژێت... لای ئەو ئازادی بیر کردنەوە سنووری نیە و گەر
تەنها بە خەیاڵیش بێ ئەتوانێ بە فڵچەی فانتازیا تابلۆیەک بۆ ئینسان و ئەندێشە دروست
بکا...
( لە سەردەمێکا ئەژین هەموو شتێک لە ئینسان گرانترە.......داریوش
ئیقبالی...)
سەردەشت پێ ی وابوو ئەوەی لە ئەندێشەی ئینسانا
ئەگوزورێ گەر وەکو واقیع نەیەتە دی خۆ ئەتوانێ تەرجەمەی کاتە سەر چەن دێڕێک ، کە ئینسان
خاوەنی مێشک بێ ئەشبێ دەربببڕێ و لای هەر کەسێک بە شێوەی جیاواز ، دەنا ئەو هەموو بیرکردنەوانە بێ دەربڕین مێشک دووچاری جەنجاڵیەک ئەبێ کە عاقیبەتەکەی
خێر نابێ....بەڵام ئەو دوور بوو لەوەی بزانێ لە شارەکەی ئەو هەوای زانکۆش لەژێر چاودێریایە
و بۆ قامچی بەدەستەکان زانکۆ و ماڵ و ژن و پیاو و زیندان هیچ جیاوازییەکی نیە ، بۆ
بیرکردنەوە و خەیاڵ بەسەربردنیش ئەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتدارە مێشک بەتاڵەکان وەربگریت بەو مەرج و داڕشتنانەی بۆ خاوەن مێشک چالاکەکان
دانراوە ، بەڵام خۆشەویستی سەردەشت بۆ ئازدی بیرکرنەوە و خستنە قاڵبی نووسینێکەوە نەیهێشت
درک بە مەترسی هەنگاوەکانی بکا و زەردەخەنەی خۆی تێکەڵ بە ڕستەکان کرد ، سەردەشت بە
پەیژەی خەیاڵا سەرکەوت تا گەشتە عەرشی سەرۆک و داوای کچەکەی کرد ، نەیزانی لە عەرشەیا
خاوەنی ئەو جۆرە بیرکردنەوانە ئەبێ گل بکرێنەوە و تەختی ئەرز بکرێن..!! ئەو تەنیا لە خەیاڵی خۆی و بە دڵنیابوون لە مافی
خۆی بۆ خەیاڵ پەیژەکەی دروست کرد و دژە ئینسانەکانی عەرشيش بە واقیع ..بە کردەوە نەک بە خەیاڵ سزای سنوور بەزاننیان پێ گەیان و تێرۆریان
کرد ، ئەمەش جیاوزی نێوان خەیاڵی ئازادی خواز و تۆڵەی ئەهلی عەرش و دەسەڵاتە ، سەردەشتی
بە هەڵپە بۆ دەربڕینی خەیاڵەکانی هەرگیز لە بیری ئەوەیا نەبوو باجی سەرکێشییەکەی و گەشتنە عەرش خوێنی خۆی ئەبێ
و پەیژەکەش سوور دائەگەڕێ...لەو نیشتمانەی
پێ ی ئەووترێ " خاکی کورد"..!!! ئینسانەکان ئەبێ لە کاڵا و شت و مەکی بازاڕ
باجی زۆرتریان لەسەر بێ ، باجی نووسین..باجی
بیرکرنەوە،،باجی خەو بینین..باجی لەسەر پێ ی خۆت وەستان..باجی چرپە چرپ..باجی خوێننەوەی
ڕۆژنامە قەدەغەکراوەوکان ..هتد..لە هەمووشی قورستر باجی خەیاڵ کردنەوە لە گەیشتن بە
عەرشی سولطان..
گەرچی جەللادەکانی عەرش سەردەشتیان تێرۆر کرد
بەڵام چونکە لە ناخا ئەوەنە لاواز و ترسنۆکن،
زاتی ئەوەیان نەکرد لە شارەکەی خۆی سەردەشت
بکوژن ، دوای ڕفانی
لە شوێنێکی
دەیان کيلۆمەتر دوور لە زانکۆوە فەرمانی عەرشیان بە جێ گەیان و وەک ئەوترێت" پیاوکوژ
لە سێبەری خۆشی ئەترسێت " ئەوانیش هەموو هەولێریان لێ بوو بوە سێبەر ، سێبەری
ترس و عەرش و خوێن و دەم کوت کردن بەرامبەر بە ڕووناکی..... ، ڕووناکی ئازادی ئینسان
، ڕووناکی بیرکردنەوە و نووسین و دەربڕین ...، ڕووناکی ئەقڵ بەرامبەر بە مێشکی ووشک هەڵگەڕاو .... ڕووناکی سەردەشت بەرامبەر بە تاریکی
عەرش..............................
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی